مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
ی كه عه‌بادی هاویشتییه ناو گۆمه‌كه‌وه، له‌چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه مایه‌ی سه‌رنج بوو، چ له‌ڕووی كات و چ له‌ڕووی مه‌رمه دوور و نزیكه‌كانییه‌وه.ئه‌وه‌نده‌ی شیكارێكی كورتی ڕۆژنامه ڕێگه بدات، ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌و پێشنیاره‌ی عه‌بادی بده‌م، به‌م ته‌رزه‌ی لای خواره‌وه:یه‌كه‌م: عه‌بادی له‌كاتێكدا ئه‌و پێشنیاره ده‌كات كه به‌غدا ناچاربووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی بای 7 تریلیۆن دینار"6 ملیار دۆلار" قه‌باڵه‌ی بانكی بفرۆشێت. هاوكات قه‌رزێكی به‌بڕی 1ملیار دۆلار له‌بانكی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رزكردووه، كه‌واته عێراقیش قه‌یرانی دارایی كوشنده‌ی هه‌یه، بۆیه له‌ڕووی داراییه‌وه، عێراق توانای جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵینه‌ی نیه، بۆیه ده‌كرێت بڵێین: پێشنیاره‌كه‌ی عه‌بادی ڕووكاری سیاسی زاڵتره تاكو مانا و ئامانجه داراییه‌كانی.دووه‌م: له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌كۆنگره‌ی ئاسایشی میونیخ، ئه‌و پێشنیاره ده‌كات، ڕه‌نگه له‌وه‌رگرتنی پشتیوانی ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان خۆشحاڵ بووبێت، یان ئه‌نجامگیری و ڕاوێژی له‌و كۆنگره‌یه وه‌رگرتبێت بۆ سه‌رقاڵكردنی كورد و سه‌رله‌نوێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ به‌غدا تاكو دوور كورد دوور