شا‌و كوردی
ئه‌مه‌ریكا -KDP.info- سیناتۆر (د. ڕێند پاڵ) كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌واڵه حهفتانهكانیدا ده‌ڵێ، حه‌قه هه‌رێمی كوردستان بكرێته ده‌وڵه‌ت و پێشمه‌رگه‌یش ڕاسته‌وخۆ پڕچه‌ك بكرێ؛ هه‌روه‌ها سیاسه‌تی پارتیی كۆمارییه‌كان ئاشكرا ده‌كات كه بۆ ساڵی 2016 ده‌یانه‌وێ كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی كورد بكه‌ن.سیناتۆر له‌سه‌ر پشكی كۆمارییه‌كان له ویلایه‌تی كێنتاكی ئه‌مه‌ریكا (د.رێند پاڵ) كه بەربژاری كۆمارییه‌كانه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌واڵه حهفتانهكهیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانیش ناردووه ڕایگه‌یاند: "حه‌قه هه‌رێمی كوردستان بكرێته ده‌وڵه‌ت و كورد ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تی كورد بكرێ، حه‌قه پێشمه‌رگه‌یش ڕاسته‌وخۆ پڕچه‌ك بكرێ، ئه‌م هه‌نگاوه پێویسته له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه له 2016 له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا بگونجێندرێت، چونكه ده‌بێته هۆی ڕاگرتنی پارسه‌نگی سیاسیی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا.