
ێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بە نیسبەت ئێعدامی زیندانییانی سیاسیی کورد لە ئێران نیگەرانی دەربڕیوە.
ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی هەڵوەشاندنەوەی ئێعدام بەیاننامەیەکی دەرکرد.
ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆیییە داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە، حوکمی سزای لەسێدارەدان لە ئێران ڕابگرێت.
لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی، جێگرەوەی دەوڵەتێک لە ماوەی ٧ دەیەیە، کە پیشینەی ئەندامبوونی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە مافی مرۆیییەکانی سەر بە ئەو ڕێکخراوە جیهانییە بووە و لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، لە ڕێککەوتننامە نوێیەکاندا سەبارەت بە مافی مرۆڤ خۆی بواردووە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: یاساکانی کۆماری ئیسلامی بەتایبەتی یاسای سزای ئیسلامی نە تەنیا بۆ تاوانەکانی وەک کوشتنی بەئەنقەست، دزیکردن، دزیی چەکدارانە، بارمتە، دەسدرێژی بۆ سەر کەرامەتی ژنان و هەتا دوایی، حوکمی لەسێدارەدانی بڕیوەتەوە، بەڵکوو بۆ ئەندامانی گرووپە چەکدارەکان و ڕێکخراوە سیاسی و دامەزراوەکان کە لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی بەربەرەکانێیان کردووە، هەروەها کەس یان کەسانێک