فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فڕۆکەیەکی رووسیی جۆری ئیل 20 درەنگانی شەوی دووشەممە لەلایەن سیستەمێکی دژەفڕۆکەی سووریا خرایە خوارەوە و، بەهۆیەوە 15 سەربازی رووسی گیانیان لەدەستدا. رووسیا پەنجەی تۆمەت بۆ ئیسرائیل رادەکێشێت.

رووسیا دەڵێت کاتێک فڕۆکە ئیسرائیلییەکان هێرشیانکردووەتە سەر سووریا، بۆ خۆپاراستن لە سیستەمی دژەفڕۆکەی سووریا، خۆی لەپاڵ فڕۆکەکەی ئێمە حەشارداوە، ئەمەش وایکردووە مووشەکەکە بەر فرۆکە رووسەکە بکەوێت و لەسەر ئەمە بێدەنگ نابین.

سێرگی شوگی، وەزیری بەگریی رووسیا دەڵێ "ئەمڕۆ ئێمە هاوکارە ئیسرائیلەکانمان ئاگادارکردووەتەوە، بەتایبەتیش من پەیوەندیم بە وەزیری بەرگری ئیسرائیل کردووە و، پێم راگەیاندووە ئێمە ئەم جۆرە رەفتار و هەنگاوانە بەبێ وەڵام ناهێڵینەوە".

هەرچەندە مۆسکۆ، ئیسرائیل بەبەرپرس لەم رووداوە دەزانێت، بەڵام سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکیدا بێ بەریبوونی خۆی لەمە رادەگەیێنێت و بەرپرسیارییەتییەکە دەخاتە ئەستۆی حکومەتی سووریا و ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی.

لە راگەیێندراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە "ئیسرائیل، رژێمی ئەسەد، کە فڕۆکە رووسییەکەی خستووەتە خوارەوە، بە بەرپرسی تەواو لەم رووداوە دەزانێت. ئیسرائیل هاوکات، ئێران و رێکخراوی تیرۆرستیی حیزبوڵڵاش بە بەرپرس لەم رووداوە نەخوازراوە دەزانێت".

ئەمریکاش سەرباری دەربڕینی هاوخەمی خۆی، دووپاتی دەکاتەوە پێویستە قەیرانەکانی سووریا بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی تایبەت بە سووریا چارەسەربکرێن.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاند "ئەمە، گرنگی پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا بەپێی بڕیاری 2254ـی ئەنجوومەنی ئاسایش و، کۆتاییهێنان بە گواستنەوەی سیستەمی چەکە مەترسیدارەکانی ئێران لە رێگەی سووریاوە دەردەخات، کە هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکە".

پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و تەلئەڤیڤ تاوەکو ئێستا تێکنەچوون، بەڵام بە ناڕوونی ماونەتەوە، رووسیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئیسرائیلی لە مۆسکۆ کردووە و نیگەرانی وڵاتەکەی پێڕاگەیاندووە، هاوکات بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە ئاشکرا دەڵێن: ئەم رووداوە بەبێ وەڵام تێپەڕنابێت، بەڵام دیارنییە وەڵامەکەی رووسیا بۆ ئیسرائیل چی دەبێت و تەلئەڤیڤیش تاوەکو ئێستا لەبەرامبەر ئەم گوتانەدا بێدەنگن.

21/9/2018

 

ئەو کوردە فەیلییەی کە خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێرکردووە رایگەیاند، لەلایەن هیچ پارتێکی کوردستانی و عێراقییەوە پاڵپشتی ناکرێ، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، کوردانی فەیلی پشتگیری دەکەن.

پڕۆفیسۆر د. کەمال عەزیز قەیتولى، مامۆستاى کۆلێژى پزیشکى زانکۆى دهۆک رۆژی پێنجشەممە لە بەغدا خۆى بە پۆستى سەرۆککۆمارى بەربژێر کرد و سیڤی خۆی پێشکەشی لیژنەی یاسایی کردووە. کەمال عەزیز قەیتولى بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەو پێیەی پەیوەندی لەگەڵ پارت و کەسایەتییە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق باشە، خۆی بە شایستەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەزانێت و گوتی:" دەبێ سەرۆککۆمار کەسێکی سەربەخۆ و شارەزابێ لە سیاسەتی نێودەوڵەتی و دیپلۆماسیەت، ئەوەش لە مندا هەیە".

کەمال عەزیز قەیتولى گوتیشی: "بەر لەوەی سیڤی خۆم پێشکێشبکەم، هەوڵمدا هاوئاهەنگی لەگەڵ پارتە کوردستانییەکان بکەم و نامەم بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند لایەنێکی دیکە نارد، بەڵام وەڵامی نامەکەیان نەدامەوە، ئێستا تەنها کوردانی فەیلی پاڵپشتیم دەکەن".

د. کەمال عەزیز لە ساڵى 1954 لە شارى بەغدا لەدایکبووە، ماستەر و دکتۆراى لە کیمیای پزیشکى لە بەریتانیا بەدەستهێناوە. پێش ساڵى 2009 بۆ ماوەى چوار ساڵ نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان بووە لە رۆژهەڵاتی ئاسیا.

دەربارەى ئامانجەکانی، د. کەمال عەزیز دەڵێت "من هەمیشە هەوڵمداوە خزمەتى گەلى خۆم بکەم، لە ساڵى 1991 ئەو نەهامەتییە بەسەرى کورددا هات، من ئەو کەسە بووم هەوڵمدا ناوچەى دژەفڕین و ناوچەى ئارام بۆ باشوورى کوردستان دروستبکرێت، ئەوەش کارێکى باش بوو. ئێستاش دەمەوێت بەڕێگەى ئەو پوستە خزمەتى هەموو گەلى عیراق بە کورد و سەرجەم پێکهاتەکانى دیکەیەوە بکەم".

21/9/2018

 

هونەرمەندی بەیت و حەیرانبێژ، ڕەسووڵ نادری خەڵکی شاری مەباهاد بە هۆی پیری و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

نادر نادرزادەئەقدەم ناسراو بە "ڕەسووڵ نادری"، ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی خەرمانان، بە هۆی نەخۆشی و پیری لە یەکێک لە نەخۆشانەکانی شاری مەهاباد، لە تەمەن ٨٥ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده له بوارەکانی به‌یت و حه‌یراندا دەستێکی باڵای هه‌بوو و نه‌قڵه خۆشەکانی به‌ناوبانگن. لە تاڵترین کاتەکاندا هەموو هەولی ئەوە بوو، بۆ ساتێکیش بێ، بزە و پێکەنین بخاتە سەر لێوی نەتەوەکەی.

هونه‌رمەند ڕەسووڵ نادری ساڵی ۱۳۱۲ی هەتاوی، له گوندی ئوزونتاشی مەهاباد لەدایک بووه و له گوندی کانی‌سێو ماوەیه‌ک ژیانی بردووەته سەر. ساڵی ۱۳۴۷ی هه‌تاوی، به تاوانی پێوەندی لەگەڵ شۆڕشی ٤٦ ـ ٤٧ بۆ ماوەی ۳ ساڵ دەسبه‌سەر دەکرێ. له

Read more...

 

سێناتۆرێکی ئامریکایی هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی بە بەشێک لە هەوڵەکانی حکوومەتی ئێران بۆ نائەمن کردنی ناوچەکە زانی.

سێناتۆڕ مارکۆ ڕووبیۆ لە ئەندامانی باڵای سنای ئامریکا لە توویتێکدا هێرشی مووشکی سپای پاسداران بۆ سەر مەقەڕەکانی حیزبی دێموکراتی مەحکووم کرد و خوازیاری وڵامی توند بەو هێرشە مووشەکییەی حکوومەتی ئێران بوو.

ناوبراو دەڵێت: ئەم هەوڵەی حکوومەتی ئێران بەشێک لە هەوڵەکانی ئەم حکوومەتەیە بۆ دروست کردنی نائەمنی و تێکدانی ناوچەکەیە.

سێناتۆڕ مارکۆ ڕووبیۆ لە ئەندامانی باڵای سنای ئامریکا
 عەلی‌ئەکبەر پوورجەمشیدیان، لە وتووێژێکدا لە "دفاع پرس" بە ئاماژەکردن بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حدک و حدکا ڕایگەیاند: "هێزە چەکدارەکان بەتایبەتی سپای پاسداران بەو هێزەی کە هەیانە، دەتوانن لە هەر بارودۆخێکدا، لە کاتێک کە وڵاتی ئێران بەرەوڕووی هەڕەشە

Read more...

 

دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە زۆربەی شارەکانی سێ پارێزگای ورمێ، سنە و کرماشان مانگرتنی سەرتاسەری بەڕێوە چوو، حکوومەتی ئێران قایمقامی سێ شاری ڕۆژهەڵاتی لە کارەکانیان دوور خستووەتەوە.

سەرچاوە خۆجێیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە باس لەوە دەکەن پاش مانگرتنی سەرتاسەریی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە بۆنەی سێدارەی چالاکانی سیاسی و مووشەکبارانی بارەگاکانی هەر دوو لایەنی حزبی دیموکرات، بەڕێوە چوو، وەزارەتی ناوخۆی ئێران زەخت و گوشاری بۆ پارێزگار و قایمقامی شارەکان و دامودەزگا ئەمنییەکان هێناوە کە بۆچی ڕێگەیان داوە ئەو مانگرتنە بەڕیوە بچێت.

سەرچاوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە کاردانەوە بەو مانگرتنە سەرتاسەرییە وەزارەتی ناوخۆی ئێران بڕیاری داوە قایمقامی شارەکانی "بۆکان، مەهاباد

Read more...

 

لە كاتێكدا نزیكەی دوو مانگی ماوە بۆ قۆناغی دووەمی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، هەناردەكردنی نەوتی ئەو وڵاتە لە مانگی نیسانەوە تاكو ئێستا لە سەدا ٢٨ كەمی كردووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵ، هەناردەكردنی نەوت لە لایەن ئێرانەوە لەدوای كشانەوەی تاكلایەنەی ئەمریكا لە رێكەوتننامەی ئەتۆمی نێوان ئێران و كۆمەڵەی وڵاتانی پێنج كۆ یەك هەنگاو بەهەنگاو كەمبوونەوەی بەخۆیەوە دەبینێت.

هەر بەپێی هەواڵەكە، لەمانگی نیسانەوە هەناردەكردنی نەوتی ئەو وڵاتە رۆژانە ٨١٠ هەزار بەرمیل كەمی كردووە و بەمەش بەرێژەی لە سەدا ٢٨ نزمبووەتەوە، كە ئەوەش زیانی بۆ سەر ئەو وڵاتە هەیەو تەنگی پێهەڵچنراوە.

هەروەها بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی نەوتی ئێران، لە مانگی نیساندا رۆژانە دوو ملیۆن و ٨٧٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە كراوە و ملیۆنێك و ٤٠٠ هەزار بەرمیلیشی، كە

Read more...

 

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە کردارەکانی بۆ ڕاگرتنی جموجۆڵە لەشکریـیەکانی ئێران لە سوریا.

بەنجامین نەتەنیاهو ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا ئەمەی ڕاگەیاند، پاش چەند کاژمێرێک لەوەی فڕۆکەیەکی لەشکری ڕووسیا لەلایەن هێزی بەرگری ئاسمانی سوریا بە هەڵە خرایە خوارەوە لەو دەمەی فڕۆکە جەنگیـیەکانی ئیسرائیل شوێنێکیان لە ناو سوریا بۆردومان دەکرد.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت نەتەنیاهو لە پەیوەندیـیە تەلەفۆنیـیەکە بە پـوتنی گوتووە ئیسرائیل سوورە لەسەر ڕاگرتنی هەوڵەکانی ئێران بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل، لەوانە گواستنەوەی چەک بۆ حزبوڵڵای لوبنان.

پـێشتر لەشکری ئیسرائیل ڕایگەیاند شەوی دووشەممە فڕۆکە جەنگیـیەکانی ئیسرائیل بۆردومانی شوێنێکی لەشکری سوریایان لە پارێزگای لازقیـیە کردووە کە ئێران بە نیازبووە لەوێوە

Read more...

 

دوابەدوای هێرشی ئەم دواییانە بۆ سەر عێراق، وتەبێژێکی دەوڵەتی بریتانیا لێدوانێکی بڵاو کردەوە.
وتەبێژێکی دەوڵەتی بریتانیا گوتی:
“بریتانیا بە نیگەرانییەوە چاودێریی ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکا. دوای هێرشەکەی نزیک کۆیە، ئەم هەفتەیە باڵوێزی بریتانیا لە عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرکۆنسول ( هی بریتانیا) لە هەولێر لەگەڵ گشت لایەنەکان چاوپێکەوتنی کرد.
هێرشی ئێران بۆ سەر کۆیە لە ئەندازە بەدەر و مەترسیدار بوو. بریتانیا پشتیوانیی لە لێدوانەکانی دەوڵەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و یونامی دەکا. ئێمە داوا لە گشت لایەنەکان دەکەین کە ددان بەخۆدا بگرن و ڕێز بۆ سەربەخۆیی و سەروەریی عێراق دانێن.
بریتانیا بە تووندترین شێوە هەر جۆرە تووندوتیژیی بەرامبەر بە نوێنەرایەتییە سیاسییەکان، لەناویاندا ئەوانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، هەر وەک لە

Read more...

 

دوابەدوای هێرشی ئەم دواییانە بۆ سەر عێراق، وتەبێژێکی دەوڵەتی بریتانیا لێدوانێکی بڵاو کردەوە.
وتەبێژێکی دەوڵەتی بریتانیا گوتی:
“بریتانیا بە نیگەرانییەوە چاودێریی ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکا. دوای هێرشەکەی نزیک کۆیە، ئەم هەفتەیە باڵوێزی بریتانیا لە عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرکۆنسول ( هی بریتانیا) لە هەولێر لەگەڵ گشت لایەنەکان چاوپێکەوتنی کرد.
هێرشی ئێران بۆ سەر کۆیە لە ئەندازە بەدەر و مەترسیدار بوو. بریتانیا پشتیوانیی لە لێدوانەکانی دەوڵەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و یونامی دەکا. ئێمە داوا لە گشت لایەنەکان دەکەین کە ددان بەخۆدا بگرن و ڕێز بۆ سەربەخۆیی و سەروەریی عێراق دانێن.
بریتانیا بە تووندترین شێوە هەر جۆرە تووندوتیژیی بەرامبەر بە نوێنەرایەتییە سیاسییەکان، لەناویاندا ئەوانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، هەر وەک لە

Read more...

 

سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی مانگرتنی گشتیی کوردستان، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانان، هەرمان وەتمان، ڕۆژنامەنووسی کورد، خەڵكی شاری مەهاباد و بەرپرسی ئاژانسی هەواڵدەریی هاژە بە تۆمەتی "تێکدانی بیری گشتی و پشتیوانی لە مانگرتنی گشتیی کوردستان" بانگهێشتی ئیدارەی پولیسی فەتای شاری مەهاباد کرا و دوای چەند سەعات لێكۆڵینەوە و هەڕەشە بە دانانی بارمتە

Read more...

 

فه‌رمانده‌ى هێزى ده‌ريايى رێژیمی كۆمارى ئيسلامى ئێران، حسێن خانزادى، رايگه‌ياند، ئێران به‌ ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر گه‌رووى هورمزدا ده‌شكێت.

خانزادى گوتيشى: هێزى ده‌ريايى كۆمارى ئيسلامى ئێران سه‌رقاڵى درووستكردنى ژێرده‌ريايى نوێيه‌.

ئه‌وه‌شى گوت: هه‌ريه‌ك له‌ ژێرده‌رياييه‌كانى فاتح و غه‌دير ده‌ستكردى ناوخۆى ئێرانن و له‌و رووه‌وه‌ پێشكه‌وتنى به‌رچاو به‌ده‌ستهاتووه‌.

روونيشيكرده‌وه‌، يه‌ك له‌ سێى بازرگانى جيهان به‌ گه‌رووى هورمزدا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌و گه‌رووى به‌ ته‌واوى له‌ ژێر كۆنترۆڵى كۆمارى ئيسلاميدايه‌.

ئه‌م په‌يامه‌ى خانزادى له‌ كاتێكدايه‌، رۆژ له‌ دواى رۆژ بازنه‌ى

Read more...

 

شەوی رابردوو چەند مووشەکێک ئاراستەی چەند ناوچەیەکی نزیک لە فڕۆکەخانەی دیمەشقکرا و زۆرێکیش لەو مووشەکانە لەلایەن یەکەی بەرگری ئاسمانی سوپای سووریا پێش گەشتنە ئامانجەکانیان پووچەڵکرانەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی هاریتز، رامی عەبدولرەحمان، سەرۆکی رێکخراوی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئامانجی ئەو "هێرشەی ئیسرائیلی " ئاشکراکردووە و دەڵێت: "ئامانجی مووشەکەکان کۆگایەکی چەکی ئێرانبوون کە کۆماری ئیسلامی چەک و تەقەمەنی نوێی بۆ گواستبونەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق".

رامی پێشی وایە ئەو کۆگایە تایبەتە بەو چەک و تەقەمەنیانەی کە هێزەکانی ئێران و حزبوڵا لە جەنگی سووریا بەکاری دەهێنن.

هەر لە سەرەتای ئەم مانگە، تەلەڤزیۆنی فەرمی رژێمی سووریا، هێرشی چەند فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی بۆ چەند ناوچەیەکی شاری حەما و پێگەکانی ئێران لەو ناوچەیە راگەیاندبوو.

تاکو ئێستا دەوڵەتی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی ئەو هێرشانە دوێنەوە شەوەوە نەداوە.

16/9/2018

 

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە بەغدا ئەو راپۆرتانە رەتدەكاتەوە، كە باس لە دیدارێكی نهێنی نێوان برێت مەكگۆرك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی‌ فەیلەقی‌ قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەكات.

چارلز كۆل، وتەبێژ بەناوی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، "ئەو راپۆرتانەی میدیاكان كە باس لە دیدارێكی نێوان برێت مەكگۆرك، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لەگەڵ ژەنەڕاڵی ئێرانی بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دوورن لە راستییەوە".

وتەبێژەکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا جەختی لەوەكردووەتەوە، "هەرگیز كۆبوونەوەیەكی لەو شێوەیە رووینەداوە".

16/9/2018

 

بەهۆی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی ئێرانی کە ناوی لە لیستی سزادراوەکانی ئەمریکا هەیە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی کە بنکەکەی لە تایلەندە، سزادەدات.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، کۆمپانیایەکی دیکە سزادەدەن کە بە نوێنەرایەتی هێڵی ماهان-ی ئێرانی کاردەکات کە سزای بەسەرداسەپێندراوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژە بە هێڵی ماهانی ئێرانی دەکات و دەڵێت "سەرباز و چەک بۆ ئەسەد دەگوازێتەوە و پەرە بە کردەوە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە دەدات".

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو کۆمپانیایەی بنکەکەی لە تایلەندە چەندینجار هۆشدارییەکانی ئەمریکای پشتگوێخستووە. ئەمریکا هۆشدارییەکی تووندتر دەداتە کۆمپانیاکە تاوەکو چیدیکە کەرەستە بەناوی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان وەرنەگرێت و قازانجیشیان لێنەکات.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت "لەوەتەی شەڕی نێوخۆیی لە سووریا دەستیپێکردووە، هێڵی فڕۆکەوانی ماهان بەردەوام چەکدار و کەرەستەی بۆ سووریا گواستووەتەوە تاوەکو حکومەتی ئەسەد زیاتر هانبدات".

ئەمریکا حکومەتی ئەسەد بە بەرپرسیار لەبەردەم "دەیان کۆمەڵکوژی و دەربەدەربوونی ملیۆنان خەڵکی بێتاوان" تۆمەتباردەکات.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، لە مانگی ئەیلوولی 2017ەوە ماهان 170 گەشتی ئاسمانی بۆ سووریا ئەنجامداوە.

هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەەی ئەمریکاش لە توویتەر دەڵێت "ماهان نموونەیەکی ئێرانە لە دزینی پارەی خەڵک و ناردنی بۆ چەکداران و خەرجکردنی لە چەک و تەقەمەنی بۆ ئەسەد، ئەمە لەجیاتی ئەوەی هەوڵ بۆ پاراستنی ئەو ئابوورییە بدات کە خراپ ئیدارە دەکرێت "

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەەی ئەمریکا دەشڵێت "هەڵوێستەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هۆشدارییەکە بۆ ئەوەی هێڵە فڕۆکەوانییەکە سوود لە تیرۆر وەرنەگرێت".

16/9/2018

 

محه‌مه‌د جه‌زاد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداریدا، ئه‌گه‌ر واشنتۆن رێگری له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ تاران بكات، ئه‌وا دۆخێكی جیاواز ده‌هێننه‌ ئاراوه‌، كه‌ زۆر له‌ داخستنی گه‌رووی هورمز گه‌وره‌تربێت.

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "شپیگڵ"ـی ئه‌ڵمانی، زه‌ریف دووپاتیكرده‌وه‌، "ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت رێگری له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بكات"، گوتیشی، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا توانی ئه‌و كاره‌ش بكات، ئه‌وا ده‌كه‌وینه‌ به‌رده‌م دۆخێكی جیاواز، كه‌ سنووره‌كانی داخستنی گه‌رووی هورمزیش تێده‌په‌ڕێنێت"، به‌دووریشی نه‌زانی، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا له‌ داهاتوودا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌".

زه‌ریف ره‌تیشیكرده‌وه‌، وڵاته‌كه‌ی هیچ نیازێكی بۆ دانوستانكردن له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌بێت و گوتی: به‌ر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نابێت هه‌ر بیریش له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "پێویسته‌ ئه‌وروپا شكست به‌ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران بهێنێت" و داواشی له‌ برۆكسل كرد، "ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپیانه‌ سزا بدات، كه‌ به‌هۆی سزاكانی واشنتۆن بۆ سه‌ر تاران له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران كشاونه‌ته‌وه‌".

گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا نه‌یتوانی رووبه‌ڕووی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ببێته‌وه‌، ئه‌وا پێویسته‌ به‌رگه‌ی كاردانه‌وه‌ی تاران بگرن".

زه‌ریف جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌شی به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد: "به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم له‌چوارچێوه‌ی بژارده‌ پێشنیازكراوه‌كانیدایه‌".

16/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان