دووهەمین ڕێورەسمی"خەڵاتی ماف بۆ جیهانی دوور لە مین" بەبەشداری ژمارەیەک کەسایەتیی فەرهەنگی و هونەری و ژمارەیەک لە خەڵکی ئاسایی لە هۆڵی ژمارە دووی پەردیسی سینما بەهمەنی سنە بەرێوەچوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوە، بۆ دووهەمین جار ڕێوڕەسمی "خەڵاتی ماف بۆ جیهانی دوور لە مین" دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و تێیدا، خەڵاتەکانی ئەو ڕێوڕەسمە بۆ ئەمساڵ دابەش کران.
بە وتەی بەرێوەبەری ئەو ڕێوڕەسمە، ڕێوڕەسمەکە لە سێ بەشی کورتە فیلم، وێنە و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە زیان و لێکەوتەکانی مین بەڕێوەچوو.
یەکێک لە کەسایەتییە حقووقییەکانی ئەو ڕێوڕەسمە دوکتور ئەسعەد ئەردەڵان