ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گۆرانیبێژێکی کوردی بانگهێشت کرد و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کورپا، گۆرانیبێژێکی کورد بە ناوی "وەلی حسێنی" خەڵکی گوندی شیان سەر بە شاری سنە بانگهێشتنی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات هەڕەشەیان لەم گۆرانیبێژە کوردە کردووە کە نابێت لە جەژنە نەتەوەییەکانی کوردستاندا بەشداری بکات.
ئەم سەرچاوە لە درێژەدا وتی: هێزەکانی ئیتلاعات بەم گۆرانیبێژە کوردەیان وتووە کە ئەگەر بەشداری لەم جەژنانەدا بکات و داواکەی ئەوان پشتگوێ بخات ئەوا ڕووبەڕووی حوکمی قورسی دادگا دەبێتەوە.
ئەم گۆرانیبێژە