
بەپێی ئاماری ماڵپەڕێکی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا 25 چەکداری سوپای پاسداران لە شەڕ و پێکدادانەکاندا کوژراون و 22
کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لە انوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، 16 شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان حزب و پارتە کوردییەکانی دژبەری ئێران و سوپای پاسداران و هێزە سنوورپارێزەکاندا ڕووین داوە.
لەو شەڕ و پێکدادانانەدا حەوت گریلای پژاک و پارتی کرێکارانی کوردستان، سێ پێشمەرگەی کۆمەڵە و دوو پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران شەهید بوون.
بەپیی هەمان سەرچاوە لەو شەڕ و تێکهەڵچوونانەدا پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە و گریلایەکی پژاکیش لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بە دیل گیراون.
ڕێکەوت و وردەکاریی ڕوودانی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونانە لەلایەن ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوەوە بەم شێوەیەی خوارەوە ئامادە کراوە:
١- ڕێکەوتی 2017/4/4 هێرش بۆ سەر یەکێک لە ئەندامانی سوپای پاسداران کە بووە هۆی برینداربوونی، هیچ حزب و ڕێکخراوێک بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەی نەگرتە ئەستۆ.
2017/4/15 -2 هێرش کرایە ئۆتۆمبێلی (مەهدی سەڵماسی) فەرماندەی بەرەنگابوونەوەی کاڵای قاچاخی پیرانشار و دەستبەجێ کوژرا، کە سەرەنجام گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆسی سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەیان گرتە ئەستۆ.
2017/5/9 -3 هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی لە سنووری بانە لە گوندی (سیرین) کە بووە هۆی کوژرانی فەرماندەیەک بەناوی وەحید مورشدی و لەلایەن هیچ حزب و گرووپێکەوە بەرپرسایەتیی نەگیرایە ئەستۆ.
2017/5/21-4 یەکێک لە گریلاکانی پژاک، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کرا.
2017/5/22-5 لە نێوان گریلاکانی پژاک و هێزەکانی سوپای پاسداران لە گوندی (ساوان)ی بانە شەڕ ڕووی دا و لە ئەنجامدا گریلایەکی پژاک شەهید بوو.
2017/5/23-6 لە نێوان گریلاکانی پژاک و هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری ورمێ شەڕ ڕووی دا کە بووە هۆی کوژرانی دوو چەکداری سوپای پاسداران و حەوت چەکداری دیکەش بریندار بوون.
2017/5/27-7 لە نزیک شاری سنە لە نێوان تیمێکی پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سوپای پاسداران هاتە ئاراوە، کە لەو شەڕەدا پێنج چەکداری سوپاسی پاسداران کوژران و پێنج چەکداری دیکەش بریندار بوون، هاوکات سێ پێشمەرگەی کۆمەڵە شەهید و پێشمەرگەیەکی دیکەش بە برینداری لەلایەن سوپاسی پاسدارانەوە دەستگیر کرا.
2017/5/27-8 هێزەکانی نزیک لە پژاک لە ماکۆ هێرشیان کردە سەر ئەندامێکی سوپاسی پاسداران بەناوی (مستەفا فیردەوسی) و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
2017/6/6-9 بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە نیوان چەند چەکدارێکی نەناسراو و هێزە سنوورپاریزەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی (کانی خودا) لە پیرانشار و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
2017/6/9-10 ئەندامێکی خۆجێی سوپای پاسداران لە گوندی (دزێ)ی ناوچەی مەرگەوەڕ لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرشی کرایە سەر و پاشان هەڵۆکانی زاگرۆس بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەیان گرتە ئەستۆ.
2017/6/10-11 ئەندامێکی پێشووی ئەنجەمەنی شاری بانە کە بە هاوکاریی سوپای پاسداران تۆمەتبار کراوە، لەلایەن چەند چەکداری نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر و کوژرا و هیچ حزب و گرووپێک بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەی نەگرتە ئەستۆ.
2017/6/20-12 لە نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری ورمێ ڕووی دا کە بووە هۆی کوژرانی فەرماندەیەکی سوپای پاسداران و کەسێکی دیکەش کوژرا، هەروەها لە شەڕەدا سێ گریلای پەکەکەش شەهید بوون.
2017/7/5- 13 لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی شاری سەر بە حدکا و هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنوووری پیرانشار شەش چەکداری سوپای پاسداران کوژران و سێ چەکداری دیکەش بریندار بوون، هەروەها لە شەڕەدا دوو پێشمەرگەی حزبی دیموکرات شەهید بوون.
2017/7/8-14 لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گریلاکانی پژاک لە کوێستانی شاهۆ لە نزیک کامیارانی سەر بە پارێزگای سنە شەڕ هاتە ئاراوە کە بووە هۆی کوژرانی سێ چەکداری سوپای پاسداران.
2017/7/8-15 لەلایەن پێشمەرگەکانی شاری سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانەوە هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەر بە ڕێکخراوی بەسیج لەناو شاری شنۆ. هەتا ئێستا لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
2017/7/8-16 لە ئەنجامی هێرشی پێشمەرگەکانی شاری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار، دوو چەکداری سوپای پاسداران کوژران.
بەپێی هەمان سەرچاوە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا حەوت جار کویستانەکانی (شاهۆ، قەندیل، سەردەشت و هەڵگورد) لەلایەن تۆپخانەکانی ئێرانەوە تۆپباران کراون کەلە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە و چوار هاووڵاتیی مەدەنیش بریندار بوون.
16/8/2017