ئێران و زلهێزانی جیهانی ڕۆژی پێنجشەممە دەستیان بە وتووێژ کردووە بە مەبەستی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 لە کاتێکدا ڕەنگە ئەم هەوڵانە ئاڵۆزبن بەهۆی بڕیارەکەی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم.
بڕیارەکەی ڕۆژی سێشەممەی تاران بۆ پیتاندی یۆرانیۆم تا ئاستی %60 لە وەڵامی تەقینەوەیەکی ڕۆژی یەکشەممە لە بنکەی ناوکی سەرەکی ناتانز، باڵی کێشاوە بەسەر تووێژەکانی ڤیەنادا.
ئەو بڕیارەی ئێران بە بڕیارێکی " وروژێنەر" ناودێر کراوە، ئەمەریکا و لایەنەکانی ئەورپای کە بەشدارن لە ڕێککەوتنەکە هۆشدارییان داوە ئەو هەنگاوەی ئێران بە پێچەوانەی هەوڵەکانە بۆ زیندووکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنەی سێ ساڵ لەمەوبەر واشنتن لێی کشایەوە.
ڕەتکردنەوەی تاران بۆ ئەنجامدانی وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا