
به‌های دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رامبه‌ر به دیناری عیراق به‌رزده‌بووه‌ته‌وه و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش هۆكاری ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌یه ده‌خاته‌ڕوو، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات به‌رپرسانی عیراق هه‌وڵی دابه‌زینی به‌های دۆلار ده‌ده‌ن.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند: چه‌ند هۆكارێك هه‌ن بوونه‌ته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی له‌وانه دابه‌بزینی نرخی نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات.
نه‌جیبه نه‌جیب وتی: "ئه‌مه‌ش واده‌كات رێژه‌ی دۆلار له‌ناو خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت كه‌مبێته‌وه و به‌هاكه‌ی به‌رزببێته‌وه".
وتیشی: "جگه له‌و هۆكاره، رێژه‌یه‌كی زۆر دۆلار ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ی عیراق كه بۆته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و دراوه و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی".
نه‌جیبه نه‌جیب روونیشیكرده‌وه كه "مادده‌یه‌كی بودجه‌ی ئه‌مساڵ، بانكی ناوه‌ندی عیراقی ناچاركردووه رۆژانه ته‌نیا 75 ملیۆن دۆلار بفرۆشێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا بانكی ناوه‌ندی ده‌ستكراوه بوو له فرۆشتنی دۆلار، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌متر دۆلار بێته بازاڕ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "به‌رپرسانی عیراق دركیان به‌وه كردوه كه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار هاوڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، بۆیه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بانكی ناوه‌ندی له‌هه‌وڵدان هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار چاره‌سه‌ربكه‌ن.
له ئێستادا له بازاڕه‌كانی عیراقدا به‌های 100 دۆلار، 130 هه‌زار دیناری عیراقی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه‌ش به‌راورد به چه‌ند ساڵی رابردوو به‌رزترین نرخه، وه‌ك ئابوریناسانیش ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن له‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌دا هاوڵاتیان و مووچه‌خۆران زه‌رمه‌ندی یه‌كه‌من.
8/4/2015