
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه كه تایبه‌ته به رووداوه‌كانی ساڵی 2014 و تیایدا هه‌ڵسه‌نگاندنی كردووه بۆ ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، ووته‌بێژی ده‌سته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت راپۆرتی ساڵی 2014 به‌هۆی سروشتی رووداوه‌كانه‌وه ناتوانین به‌راورد و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ین به‌ساڵه‌كانی تر.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا زیا بتروس سلێوه، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه ته‌واوی ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كه‌ی خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی راپۆرته‌كه كردووه، له لێدوانێكی تایبه‌تیشدا محه‌مه‌د گۆمه‌شینی وته‌بێژی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بۆ خه‌ندان وتی: "ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ راپۆرتی نیوه ساڵ و كۆتایی ساڵی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی رووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ساڵی 2014دا له ئاماده‌كردنی هه‌ردوو راپۆرته‌كه‌دا كاتێكی زیاتری ویستووه، بۆیه راپۆرتی ساڵانه كه‌وتۆته ئه‌م كاته‌وه".
له باسكردنی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه گۆمه‌شینی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "بۆ یه‌كه‌م جاره له راپۆرتی ناوخۆیی كوردستاندا باسی بابه‌تی ئاواره و رفاندن و بازرگانی كردن به مرۆڤه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی كه هه‌بووه له كوردستاندا و ئه‌و جه‌نگه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش رووی له كوردستان كرد".
وتیشی: "ناتوانین بڵێین راپۆرته‌كه زۆر تێروته‌سه‌له و په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌موو رووداوه‌كان لاداوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ زۆر پرۆفیشناڵانه‌تر كار له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه كراوه كه تایبه‌ته به ره‌وشی مافی مرۆڤ له كوردستاندا".
ووته‌بێژی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌له رێی 12 نوسینگه‌ی ده‌سته‌كه‌یانه‌وه و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان و نوسینگه‌كانی تایبه‌ت به توندوتیژی دژ به ئافره‌تان زانیارییه‌كان بۆ راپۆرته‌كه به‌ده‌ست هاتوون و بوون به به‌شێك له سه‌رچاوه‌ی سێكته‌ره‌كانی راپۆرته‌كه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له سێكته‌ره‌كانی به‌ندیخانه‌كان و ئاواره‌كان و بابه‌تی ژنان و منداڵان و رۆژنامه‌نووسان و سێكته‌ری په‌روه‌رده و چه‌ند سێكته‌رێكی دیكه .
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گۆمه‌شینی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه زانیارییه‌كانی راپۆرته‌كه ده‌توانرێت سودیان لێ وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌و ده‌سته‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه راپۆرته‌كه پێشنیاری بۆكردوون، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆریش له راسپارده‌كان بۆ په‌رله‌مان و ده‌زگا شه‌رعیه‌كانی كوردستانه تا به‌دواداچونی بۆ بكه‌ن.
له كۆتاییشدا ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه تا ئێستا ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری له ناو ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا زۆر كه‌مه، زۆر جار رێگری دروست ده‌كرێت بۆ كاره‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه كارمه‌ندانی ده‌سته‌كه‌یان هه‌رچه‌نده روبه‌رووی رێگری بونه‌ته‌وه، هه‌ر به‌رده‌وام بوون له كاره‌كه‌یان، وتیشی: "له پێناو به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا دوو كارمه‌ندی سه‌ر به‌ده‌سته‌كه‌مان له دهۆك و سلێمانی رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
30/3/2015