
دوێنێ سێشه‌ممه، ٢٠١٤/١/٢١ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا گه‌یشته برۆكسل.، دواتریش له دانیشتنێكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا له وتارێكدا سه‌رۆك بارزانی تیشكی خسته‌رسه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ و ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ی شیكرده‌وه..
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا که ژماره‌یکی زۆر له په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپا به‌شدار بوون و نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێری خایاند، له سه‌ره‌تادا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان باسی گرنگی رۆلی یه‌کێتی ئه‌وروپای کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ده‌رفه‌تی زۆر هه‌یه بوهاوکاری له نێوان یه‌کێتی ئه‌وروپا و حکومه‌تی فیدرالی عێراق و هه‌روه‌ها له گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له بواره جیاجیاکاندا، به تایبه‌تی له رووی ئابوری و بازرگانی.
دوای وتاری سه‌رۆک مسعود بارزانی، ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی ئه‌وروپا راو و بۆچونیان له سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و عێراق خسته روو و زۆر به ئه‌رێنییه‌وه باسیان له رۆل و سه‌رکردایه‌تی ژیرانه‌ی سه‌رۆک بارزانی یان کرد.
هه‌روه‌ها پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له روی ئاسایش و سه‌قامگیری وگه‌شه‌کردنی ئابوری به‌رز نرخاند. دواتریش ژماره‌یه‌ک پرسیاریان ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم کرد.
ده‌قی وتاری سه‌رۆکی هه‌رێم:
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سوپاسی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بكه‌م كه بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یان بانگهێشت كردین ، بێگومان ئه‌وروپا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و بوارێكی فراوانیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێمدا بكات بۆ پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا به تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا. ده‌زانین كه رێكه‌وتنێك له نێوان حكوومه‌تی عیراق و یه‌كێتی ئه‌وروپادا هه‌یه‌و هیوادارین هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی له‌م رێكه‌وتنه‌دا هه‌بێت و له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا و په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه بایه‌خی پێ بدرێت.
ده‌مه‌وێت به‌ڕێزتان له كورته‌یه‌ك له‌و كاره‌ساتانه ئاگادار بكه‌مه‌وه كه به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتوون ، گه‌لی كوردستان دووچاری ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر و هه‌ڵمه‌تی زۆر دڵڕه‌قانه بووه‌وه له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كان كه ده‌سه‌ڵاتی عیراقیان گرته ده‌ست، چه‌كی كیمیاییش دژ به ئافره‌تان و منداڵان به‌كارهێنراو كرده‌ی ئه‌نفالیش دژ به گه‌لی كورد ئه‌نجام دراو له ئاكامدا 182 هه‌زار كه‌س بێ سه‌روشوێن بوون ته‌نیا ته‌رمی نزیكه‌ی چوار ههزاریانمان ده‌ست كه‌وته‌وه له‌وانه‌ی له بیابانه‌كانی باشووری عیراقدا زینده به چاڵ كرابوون و كاری گه‌ڕان و پشكنینیش به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شوێن بزره‌كانی دیكه.
له چه‌ند ساتێكی كه‌میشدا پێنج هه‌زار هاووڵاتی شه‌هید بوون زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵ بوون له ئاكامی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له شاری هه‌ڵه‌بجه به ته‌نیا.
خوشك و برایانی به‌ڕێز
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌ت و كولتووری لێبوورده‌یی و پێكه‌وه ژیان و قبووڵ كردنی ئه‌وی دیكه‌مان په‌یڕه‌وكردووه، له كاتی راپه‌ڕینه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان له ئازاری ساڵی 1991 تۆڵه‌مان له‌و كه‌سانه نه‌سه‌نده‌وه كه زوڵمیان لێ كردین،
هه‌روه‌ها پاش رووخانی رژێم له ساڵی 2003دا تۆڵه‌مان له‌و كه‌سانه نه‌سه‌نده‌وه كه خراپه‌یان به‌رانبه‌ر كردین، لاپه‌ڕه‌كی نوێمان له‌گه‌ڵ خۆمان و كه‌سانی دیكه‌دا كرده‌وه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌ربوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان بۆ بنیادنانی وڵاته‌كه‌مان و سووك كردنی باری سه‌ر شانی گه‌له‌كه‌مان ته‌رخان بكه‌ین .. له ئاكامی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا هه‌رێمی كوردستان رێژه‌یه‌كی به‌رزی ئه‌من و سه‌قامگیری به خۆوه بینی ، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای جیهانی له وڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهانه‌وه بێن بۆ وه‌به‌رهێنان له كوردستان. وه‌ك نموونه‌یه‌كی ساكار بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و په‌ره‌سندنه بزانن كه له كوردستان به‌دی هاتووه داهاتی تاك له كوردستان به‌ر له 2003 له 500 دۆلار كه‌متر بوو ئێستا له 5 هه‌زار دۆلار تێپه‌ڕیوه.
ئێمه له سه‌ره‌تای رێگه‌داین بۆ بنیادنانی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی دیموكراتی له كوردستان و پێویستمان به یارمه‌تی ئێوه هه‌یه تا ئه‌م ده‌زگایانه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی سه‌رده‌میانه‌و دروستانه بنیات بنێین. ئێمه پێویستمان به شاره‌زایی ئێوه هه‌یه‌و به هیواین پشتیوانی له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داواتان لێ ده‌كه‌ین هه‌موو كۆشش و هه‌وڵتان بخه‌نه كار له پێناوی بڕیاردان له سه‌ر ئه‌و جینۆسایده‌ی به‌رانبه‌ر به گه‌لی كوردستان ئه‌نجام درا هه‌روه‌ها داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كار له‌گه‌ڵ لایه‌نه پَیوهندیدارهكاندا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی تایبه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستاندا بكرێته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پته‌وبوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ئه‌وروپا له بواره‌كانی ئابووریدا.
هه‌روه‌ها داواتان لێ ده‌كه‌ین پشتیوانی له پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق بكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و دیموكراتی و فیدرالیزم و به گژداچوونی تیرۆریزم له عیراق و ناوچه‌كه به گشتی، به‌داخه‌وه‌ش تیرۆریزم بووه‌ته دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار هه‌ڕه‌شه له گه‌لان و وڵاتانی جیهان ده‌كات .
ئێمه‌ش زۆرمان به ده‌ستی تیرۆریزمه‌وه چه‌شتووه به‌ڵام له به‌گژداچوونی تیرۆریزم خۆڕاگرین چونكه هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه نییه به گژداچوونی تیرۆریزم نه‌بێت . ئێمه كولتووری لێبووردهییهمان پێڕه‌و كرد‌و رێگه‌مان به ئازادی ئایینی داوه‌و ئافره‌تیش رۆڵی خۆی ده‌بینێت له بنیادنانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان و دهزگاكانمان و ئه‌م سیاسه‌ته‌و ئه‌و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی ، ئه‌وه ئێستا میوانداری 250 ههزلار په‌نابه‌ر ده‌كه‌ین، زۆربه‌یان كوردی رۆژئاوان هه‌روه‌ها عه‌ره‌ب و مه‌سیحی و هی دیكه‌یان تێدایه، هه‌روه‌ها میوانداری 200 هه‌زار له برا عه‌ره‌به‌كانمان ده‌كه‌ین له ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق كه له ده‌ستی تیرۆریزم و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌من و ئاسایش هاتوونه‌ته كوردستان .
نزیكه‌ی 10 هه‌زار خێزانی مه‌سیحی له كوردستان ده‌ژیان، وێڕای ئه‌م خێزانانهیش 26 هه‌زار خێزانی دیكه هاتنه كوردستان و به هۆی تیرۆریزم و به هۆی ئه‌وه‌وه دووچاری كوشتن و تۆقین بووبوونه‌وه، ئێستا 15 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ی ناوچه‌ی ئه‌نباریشی هاته سه‌ر كه ره‌وشێكی دژوار به خۆوه ده‌بینێت.
ئێمه شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان ببێته داڵده‌ی هه‌ر كه‌سێك په‌نای بۆ ده‌هێنێت به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له راستیدا بایه‌خی نێوده‌ڵه‌تی له رووی یارمه‌تیدانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه له ئاستی پێویستدا نه‌بوو، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ره‌وشی په‌نابه‌ران له وڵاتانی دیكه له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌رێمی كوردستان و كورد فاكته‌ری سه‌قامگیرین نه‌ك فاكته‌ری كێچه‌ڵ یان دروستكردنی كێشه، له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه گه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه له عیراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و بنیادنانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و پابه‌ندی ده‌ستورییش ده‌بین و له پێناوی هه‌ر هه‌موو ئه‌مه‌یشدا جارێكی دیكه داواتان لێ ده‌كه‌م ئێمه پێویستمان به پشتیوانی و یارمه‌تی ئێوه هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی سوپاسدا.
22/1/2014