له سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی شاری عامودا له رۆژئاوای كوردستان، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رزه‌نشتی پارتی یه‌كێتی دیموكرتیك (په‌یه‌ده) ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ پاساوێـک بۆ ئه‌م هێرشانه و نه‌هێشتنی ئازادیـیه‌کان نیـیه. ده‌شڵێت: پێویسته په‌یه‌ده ده‌سـتبه‌رداری کاره دڕنده‌کانی بـبێت و ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ هیچ مه‌رجێك هه‌موو چالاكوانه‌كان ئازاد بكات.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ده‌نگی كوردی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وێڕای شهرزهنشتكردنی په‌یه‌ده له سه‌ر هه‌ڵكوتانه سه‌ر خۆپیشاندانی دانیشتوانی شاری عامودا و كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ده‌ڵێت: کاربه‌ده‌سـتانی په‌یه‌ده شه‌ش که‌سیان کوشـتووه و به ده‌یان که‌سیشیان بریندارکردووه، پاشـان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی پـێـکدادانهکاندا 90 چالاکوانیان ده‌سـتگیرکردووه.
ده‌شڵێت هیچ پاساوێـک بۆ ئه‌م هێرشانه نیـیه یان بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی په‌یه‌ده ده‌یدات بۆ نه‌هێشتنی ئازادیـیه‌کان و ڕێگه‌گرتن له کۆبوونه‌وه و خۆپـیشـاندانی خه‌ڵـکی له ڕێگه‌ی سه‌رکوتکردنی ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه داکۆکی له دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌دا هاتووه، به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوون، ئاماژه به ترسناكی ئه‌شكه‌نجه‌دانی دهسگیركراوهكان كراوه به ده‌ستی په‌یه‌ده. هه‌ر بۆیه ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ هیچ مه‌رجێك هه‌موو چالاكوانه‌كان ئازاد بكرێن.
له درێژه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجی په‌یه‌ده رادهشێت و ده‌ڵێت: پێویسته په‌یه‌ده ده‌سـتبه‌رداری کاره دڕنده‌کانی بـبێت و ڕێز له مافه‌کانی مرۆڤ و که‌رامه‌تی هه‌موو سوریـیه‌کان بگرێت، ئه‌م سه‌رکوتکردنه توندوتیژی ئامێزانه ته‌نها به به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێم ده‌که‌وێته‌وه بۆ زیاکردنی گرژیـیه‌کان و دووبه‌ره‌کی له نێو خه‌ڵکی سوریادا.
pna
3/07/2013