رووداو-RADIKAL
رووداو-RADIKAL
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند به‌رپرسانی هه‌ر دوو حكوومه‌تی ئیسرایل و فه‌له‌ستین، له ئه‌مڕۆوه دانوستانه‌كانی راسته‌وخۆی نێوان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد یه‌كه‌مین دیداری نێوان نوێنه‌رانی هه‌ر دوولا، ئه‌مڕۆ له واشنگتۆن ده‌ست پێده‌كات و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵی بی بی سی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین و بنیامین نه‌تانیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرایل، ره‌زامه‌ندیی بۆ دانوستانه‌كانی ئه‌مڕۆ وه‌رگرتووه.
دانوستانه‌كانی نێوان ئیسرایل و فه‌له‌ستین، دوای نزیكه‌ی 3 ساڵ وه‌ستان، به هه‌وڵی به‌رده‌وامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندین جار سه‌ردانی بۆ ناوچه‌كه، ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ره‌زامه‌ندیی هه‌ر دوو لایه‌ن بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی پڕۆسه‌ی ئاشتی، حكوومه‌تی ئیسرایل ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئازاد كردنی زیاتر له 100 به‌ندكراوی فه‌له‌ستینی، نیشانداوه.
ئا. ر
سەڵاحەدین دەمیرتاش (هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی) لە لێدوانێکدا ڕەخنەی لە هاوسەرۆکی پەیەدە (ساڵح موسلیم) گرت بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی سیاسی لەگەڵ تورکیادا و ڕاشی گەیاند ، تا ئەمڕۆ سوریا و عێراق و یۆنان و بولغاریا دراوسێی تورکیا بوون، بەڵام ئێستا لەبەر ئەوەی کوردستان دەبێتە دراوسێیان قیامەت هەڵدەستێنن.
پێگەی ئەنقەرە هەبەر-ی تورکیا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، لە دووەمین گۆنگرەی ڕێکخستنی پارتی ئاشتی و دیموکراتی (بەدەپە) کە لە شاری ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، سەڵاحەدین دەمیرتاش (هاوسەرۆکی بەدەپە) لە لێدوانێکدا ڕەخنەی لە (ساڵح موسلیم) هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) گرت و ڕایگەیاند، "چەندە جێگەی بەزەییە سەرۆکی پەیەدە دێت و لە تورکیا چاوپێکەوتنی سیاسی ئەنجام دەدات".
دەمیرتاش ئەو بانگهێشتەی سەرۆکی پەیەدە-ی لەلایەن تورکیاوە لە دژی کورد لەقەڵەم دا و ڕایگەیاند " لە ئێستادا شانبەشانی خەڵکی سوریا، کوردەکانی سوریا و عەرەب و عەلەوی و نوسەیرییەکان پێکەوە پەیوەندییەکیان دروست کردووە و ڕوبەڕووی چەتەکان دەبنەوە و لەو ڕێیەشەوە هەرەسیان بە سیاسەتی دەرەکی تورکیا هێناوە، بەڵام بانگهێشتکردنی ساڵح موسلیم و چاوپێکەوتنەکانی نیشانەیەکی دیاری ئەم گۆڕانکارییانە و هەزم نەکردنێتی لەلایەن تورکیاوە، هیوادارین ئەم گۆڕانکارییانە بەردەوامبن".
لە درێژەی وتەکانیدا دەمیرتاش لەبارەی ترسی تورکیا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی ڕایگەیاند "بەتەنها لە تورکیادا زیاتر لە 15 بۆ 20 ملیۆن کورد دراوسێتانن ، کچیان لێ ئەخوازن و کچیان پێ ئەدەن و پێکەوە کارەکان ڕائەپەڕێنن و هیچ کێشەیەک نەهاتۆتە ئاراوە، بەڵام کاتێک باس لە دەوڵەتی کوردی دەکرێت و کورد بەبێ دابەشبوونی سوریا و بەبێ هیچ مەترسییەک بۆ تورکیا دەسەڵاتی خۆی دروست دەکات و حوکمی زاتی و حوکمی خۆ بەڕێوەبردن دادەمەزرێنێت، دەڵێن نابێت".
دەمیرتاش وتیشی "تا ئێستا سوریا دراوسێتان بووە، 70 بۆ 80 ساڵە عێراق دراوسێتانە، ئەی مەگەر بولگاریا و یۆنان دەوڵەتی هاوسێتا نییە؟، ئێستاش کە کوردستان دەبێتە دراوسێی نوێتان، هاوارتان لێبەرز بۆتەوە".
لە تورکییەوە هاوڕێ فەریق
خەندان29/7/2013
KDP/روداۆ
28/07/2013
پارێزەرانی عەبدولڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان داوای دووبارە دادگایی کردنەوەی دەکەن.
لەداواکاریەکدا کە دوێنێی شەممە پێشکەشی دادگای ئەنقەرەیان کردووە پارێزەرانی سەرۆکی بەندکراوی pkk داوایان کردووە بە پێی رێوشوێنە یاساییە نوێکان دادگایی کردنی ئۆجەلان دووبارە بکرێتەوە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس یەکێک لە پارێزەرانی ئۆجەلان روونیکردۆتەوە " ئەم چاکسازیە نوێیانە رێخۆشکەرن بۆ دادگایی کردنێکی نوێی سەرجەم ئەوە بەندکراوانەی کە بەپێی یاسا کۆنەکە رێگە بە دووبارە دادگاییکردنەوەیان نەدراوە"، گوتیشی "داوای وەستاندنی جێ بەجێکردنی سزاکەشمان کردووە".
جێگەی ئاماژە پێکردنە عەبدولڵا ئۆجەلان سەرۆکی pkk لە 15/ شوباتی/1999 لە وڵاتی کینیا لە لایەن دەزگای هەواڵگری تورکیاوە دەستگیر کرا و پاشان دادگای ئەو وڵاتە بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ ناوبراو دەرکرد کە دواتر لە ساڵی 2002 بڕیارەکە بە زندانی هەتا هەتایی گۆڕدرا و لەو کاتەوە تا ئێستا ناوبراو لە دوورگەی ئیمرالی بەندکراوە.
د.ع
رووداو – الصدی
لە کاتیکدا دژبەران و لایەنگرانی محەممەد مۆرسی، سەرۆککۆماری لەسەر کار لابراوی میسر رایانگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی، خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن، سوپای ئەم وڵاتە ٤٨ کاتژمێر دەرفەتی دایە ئیخوانەکان بۆئەوەی لە رەوتی گواستنەوەی دەستەلاتی ئەم وڵاتەدا بەشداری بکەن.
ئەم ئوڵتیماتیومە، لە دوێنێ پێنجشەممەوە دەستی پێکردووە وو رۆژی شەممەی داهاتوو کۆتایی پێدێت.
بەرپرسێکی سەربازیی میسر، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند: سوپای ئەم وڵاتە هیچ کردەوەیەکی پێشوەختە ئەنجام نادات، بەڵام بە توندی بەرەنگاری هەرچەشنە بانگهیشت‌کردنێک بۆ ئەنجامدانی توندی وتیژی دەبێتەوە.
لەمەوبەر، ژەنەڕاڵ عەبەدولفەتاح سیسی، فەرماندەی سوپای میسر کە وەک یەکێک لە کایەکەرانی گۆڕەبانی سیاسیی ئەم وڵاتە سەیری دەکرێت، داوای کردبوو لایەنگرانی سوپا ئەمڕۆ هەینی، خۆپێشاندانێک بۆ پشتگیری لە دامەزراوە سەربازیەکان ئەنجام بدەن بۆئەوەی سوپا بتوانێت بەرەنگاری توندی وتیژییەکان ببێتەوە.
لە هەمانکاتدا ئیخوانەکانیش داوایان کردووە، هەر ئەمڕۆ دوای نویژی هەینی، لایەنگرانیان خۆپێشاندانێک دژ بە سوپا و حکومەتە کاتیەکەی ئێستا ئەنجام بدەن.
لە لایەکی دیکەوە، سکرتیری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بان‌کی‌مۆن، داوای لە حکومەتی میسر کردووە محەممەد مورسی سەرۆککۆماری لەسەرکارلابراو و رێبەرانی دیکەی ئیخوانەکان بێ دواکەوتن ئازاد بکات و بە شێوەیەکی شەفاف لە دۆسیەکانیان بکۆڵێتەوە.
م.ش
ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کۆبۆوە لە کۆبوونەوەکە سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە کە دەبێ بەرژەوەندیی کورد بکەنە بنەمای کارکردنیان و ھەموویان پێکەوە وەک یەک تیم کار بکەن و کەس ھەوڵ نەدات ھەژموون و ئەجێندای حزبەکەی بەسەر کاری کۆمیتەکەدا بسەپێنێ.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە بەمەبەستی ئاگادار کردنەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە قۆناخە سەرەتاییەکانی کاری کۆمیتەی ئامادەکاری ئەنجام درا، سەرۆک بارزانی داوای لە ھەموو لایەنەکان کرد کە وەک نوێنەری نەتەوەی کورد کار بکەن نەک وەک نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەکان.
سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە کە دەبێ بەرژەوەندیی کورد بکەنە بنەمای کارکردنیان و ھەموویان پێکەوە وەک یەک تیم کار بکەن و کەس ھەوڵ نەدات ھەژموون و ئەجێندای حزبەکەی بەسەر کاری کۆمیتەکەدا بسەپێنێ.
سەرۆک بارزانی پاڵپشتیی خۆی و دامەزراوەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانی بۆ ھەموو ھەنگاو و قۆناخەکانی بەستنی کۆنگرە ڕاگەیاند و دووپاتی کردەوە کە ڕۆڵی جەنابیان کۆکردنەوە و کارئاسانی و پشتیوانیی سەرخستنی کاری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردە و دەبێ کۆمیتەی ئامادەکار و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لە گفتوگۆی بەردەوامدا بن بۆ سەرخستنی کۆنگرەکە.
لە تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەدا ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کە لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون ڕا و بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆیان لەبارەی لایەنە تەکنیکییەکانی کۆنگرەکە خستەڕوو و لەسەر ئەوە ھاوڕا بوون کە پێویستە ئامانجی ھەموو لایەک سەرخستنی کۆنگرەکە بێت و نابێ ھیچ لایەنێک ڕێگە بەخۆی بدات کۆسپ و تەگەرە بۆ کاروباری کۆنگرە درووست بکات، چونکە ھەموو کورد و دۆستانی کورد لە سەرانسەری جیھان چاوەڕوانی ئەو ھەنگاوە مێژووییەن کە لایەنە سیاسییەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان لە پێناو بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەستیان پێکردووە.
ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاری ئەوەیان دووپات کردەوە کە کۆمیتەکە تەنیا کاری تەکنیکی و ئیداری دەکات بۆ چۆنییەتیی بەستنی کۆنگرەکە، نەک بڕیاری سیاسیی لەسەر ئەرک و تەوەر و بڕیارەکانی کۆنگرە بدات، بۆیە ھەموولایەک داوایان کرد سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان وەک تیمێک کار بکەن و لە ئێستاوە کۆسپ بۆ سەرخستنی کۆنگرەکە دروست نەکەن. ھەروەھا ھەموو لایەک دڵنیاییان دا بە سەرۆک بارزانی کە کارەکانی سەرخستنی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەردەوام دەبێت.
حەسەن رووحانی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران، لە کاتی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردندا، بەڵێنی بە کورد دا داخوازییەکانیان جێبەجێ بکات، بۆیە لە سەدا حەفتاویەکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەنگیان بە رووحانی دا. گەرچی هێشتا کابینەی حکومەت پێک نەهاتووە ریفۆرمخوازانی کورد دەترسن رووحانی بەڵێنەکانی لە بیر بکات بۆیەلە نامەیەکدا داواکاریەکانی خۆیان وەبیر روحانی هێناوەتەوە.
25/07/2013
شه‌وی رابردوو، چه‌كداره تیرۆریسته‌كان هێرشیان كرده‌وه سه‌ر شاره‌دێی سڵێمانبه‌گ و 14 كه‌سیان كوشت و هه‌تا ئێستاش كۆنترۆڵی شاره‌دێیه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
شه‌وی رابردوو، به ده‌یان چه‌كداری نه‌ناسراو، كه‌مینیان له سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كیی دووزخورماتوو- كه‌ركووك دانا و پاشان هێرشیان كرده سه‌ر شاره‌دێی سڵێمانبه‌گ و هه‌تا ئێستا كۆنترۆڵی ناو شاره‌دێیه‌كه‌یان به ده‌سته‌وه‌یه.
به‌رپرسی حه‌وزه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، مه‌لا كه‌ریم، به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، چه‌كداره‌كان شه‌وی رابردوو سه‌عات 9ی شه‌و كه‌مینیان داناوه و 14 شۆفێری عه‌ره‌بیان گرتووه كه زۆربه‌یان شیعه بوون و دواتر كوشتوویانن.
گوتیشی دوای كوشتنی ئه‌و شۆفێرانه، گرووپه چه‌كداره‌كه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 150 كه‌س ده‌بێت، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شاره‌دێی سڵێمانبه‌گ و ئێستا كۆنترۆڵی شاره‌دێیه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
هاوكات هێزه‌كانی سوپای عێراقیش، بنكه‌كانی پۆلیس و به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه حكوومییه‌كانیان له سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كیی ناوچه‌كه به‌ده‌سته‌وه‌یه.
شایانی باسه، له چه‌ند مانگی رابردووش‌دا، جارێكی دیكه گرووپه چه‌كداره‌كان، بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ، شاره‌دێی سڵێمانبه‌گیان گرت و دوای كوژرانی چه‌ندین چه‌كدار و پۆلیس و هاووڵاتی، به گفتوگۆ، ناوچه‌كه‌یان راده‌ستی حكوومه‌ت كرده‌وه.
سیروان حه‌سه‌ن/ ئا. ر