
رووداو- هەولێر
ژنانی 8 حیزب و ریکخراوی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە وێنەیەکی بۆ (رووداو) نێردراوە، رایانگەیاند به‌هۆی له‌به‌ر چاونه‌گرتنی سه‌ره‌تایترین مافه‌کانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری کۆنفرانسه‌وه، بەشداری دووەمین کۆنفڕانسی نەتەوەیی ژنانی کورد لە هەولێر ناکەن.
ئەو راگەیەندراوە هاوبەشەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتێکدایه کە ئامینە زکری، رێکخەر و ئەندامی کومیەتی ئامادەکاری دووەمین کۆنفڕانسی نەتەوەیی ژنانی کورد به (رووداو)ی راگەیاندبوو "کومیتەی ئامادەکار له 12/05/2012 لەگەڵ لایەنی ناکۆک کە بڕیاری بایکۆت کردنی کۆنفڕانسیاندابوو، دانیشتنێکی بەڕێوە برد. لە دانیشتنەکەدا لەسەر خاڵه ناکۆکەکان گتفوگۆ کرا و گەیشتینه ئەنجامێکی هاوبەش".
ئامینه زکری راشیگەیاندبوو "لەسەر داوای پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەندامیان لە کۆنفڕانس و رێبەرایەتی کۆنفڕانس زیاد کراوە".
ئەمە دەقی راگەیەندراوی هاوبەشی ژنانی 8 حیزب و رێکخراوی رۆژهەڵاتی کوردستانه:
ژنانی ئازادیخواز وخه‌باتگێری کوردستان!
ژنانی رۆژهه‌لاتی کوردستان !
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن به پێی راگه‌یاندنه‌کان بریاره دووهه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی کورد له‌ژێر دروشمی هه‌مه ره‌نگی ویه‌ک ده‌نگی ژن بۆ یه‌کیتی نه‌ته‌وه‌یی له رێکه‌وتی 22/5/2012 زایینی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان پێک بێت. به هۆی له‌به‌ر چاونه‌گرتنی سه‌ره‌تایترین مافه‌کانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری کۆنفرانسه‌وه وهه‌روه‌ها ئالۆز بوونی به‌رنامه‌کان وره‌وتی به‌رێوه چوونی کۆنفرانس، ئێمه ژنانی ئه‌و هه‌شت حیزب ورێکخراوه‌ی رۆژهه‌لاتی کوردستان که ناویان له خواره‌وه هاتووه، به هه‌ست کردن به به‌ر پرسیایه‌تی سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌ستیار وگرینگی ژنانی رۆژهه‌لاتی کوردستان وه‌کوو ژنانێکی چالاک وخاوه‌ن مێژوو که خاوه‌نی قورسایی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی له ئاستی کوردستان وناوچهدان، راده‌گه‌یه‌نین که له دووهه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی کورد دا به‌شداری ناکه‌ین.
لێره‌دا بۆ رێزگرتن له تێگه‌یشتووی ژنانی کوردستان وبه‌تایبه‌ت ژنانی رۆژهه‌لاتی کوردستان به پیویست ده‌زانین هۆکاره‌کانی ئه‌م به‌شدار نهبوونهمان بخێنه به‌ر ده‌ستی سه‌رجه‌م ژنانی رۆشنبیر وخهباتکاری کورد؛
1- نادیار بوونی چونیه‌تی و پێوه‌ره‌کانی دابه‌شکردنی کورسیه‌کان و رێژه‌ی به‌شداربوون به‌سه‌ر ژنانی چوارپارچه‌ی کوردستان دیاره ئه‌و پێوه‌ره نه به پێی حه‌شیمه‌ت بووه ونه به پێی چالاکی.
2- ناروون بوونی چۆنیه‌تی کرانه‌وه‌ی کۆنفرانس وپه‌یامی سه‌رکی کۆنفرانس بۆ هه‌موو به‌شدار بوان.
3- دیاری نه‌کردنی ته‌وه‌ره‌کانی کۆنفرانس و به‌شدار بووانی پانێله‌کان.
4- دیاری نه کردنی شیوه‌ی په‌سه‌ند کردنی بریاره‌کانی کۆنفرانس ومیکانیزمه‌کانی ئه‌و کاره.
له کۆتایی دا هیوادارین پرسی ژنانی کورد له داهاتوو دا به شێوه‌یه‌کی باش تر و به‌رپرسایه‌تێکی زۆرتره‌وه بێته ئاراوه.
ناوی ژنانی سه‌ر به حیزب ورێکخراوه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان ؛
- ژنانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
- ژنانی کۆمه‌ڵه شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
- ژنانی حیزبی دیموکراتی کوردستان
- ژنانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
- ژنانی یه‌کیه‌تی شۆرشگێرانی کوردستان
- ژنانی سازمانی خه‌باتی کوردستان
- ژنانی پارتی سه‌ربه‌ستی کورد
- ژنانی یه‌کیه‌تی دیموکراتیکی کوردستان
تێبینی؛ ده‌قی داخوازیه‌کانی ئێمه که له رێکه‌وتی
2/5/2012 راده‌ستی لێژنه‌ی ئاماده‌کار کراوه ، بۆ زانیاری ژنانی رۆژهه‌لاتی کوردستان له خواره‌وه هاوپێچی ئه‌م راگه‌یاندنه کراوه.
داخوازیه‌کان
بۆ به‌ڕیز؛ خاتوو ئامینه زکری و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆنفرانسی ژنانی چوار پارچه‌ی کوردستان
وێرای سڵاو وماندوو نه‌بوونی
له‌گه‌ڵ رێز و پێزانینی ئێمه بۆ به‌رێوه‌بردنی کۆنفرانسێکی له‌و شێوه‌یه له لایه‌ن ئێوه‌وه بۆ ژنانی چوارپارچه‌ی کوردستان، تێکۆشانتان له‌و بواره‌دا به هه‌ولێکی به‌جێ بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه ئینسانیه‌کانی ژنی کورد ده‌زانین وچالاکیتان به‌رز ده‌نرخێنین. ئێمه ژنانی نوێنه‌ری هه‌شت حیزب ورێکخراوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان راده‌گه‌یه‌نین که، به هۆی بوونی هێندێک که‌م وکوری له کاری به‌رێوه‌بردنی کۆنفرانس دا ته‌نها کاتێک به‌شداری له کۆنفرانس دا ده‌که‌ین که ، ئه‌و داواکاریانه‌ی که له خواره‌وه بۆتان ده‌خه‌ینه‌روو له لایه‌ن ئیوه به‌رێزانه‌وه جێبه‌جێ بکرێ.
1- دیاری کردنی رێژه‌ی حه‌ڤده که‌س، وه‌ک نوێنه‌رانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رێژه‌یه‌کی زۆر که‌مه وداوا ده‌که‌ین لانی که‌م ئه‌و رێژه‌یه بکرێت به بیست وپێنج که‌س.
2- ئاماده بوونی نوێنه‌ری ژنانی ئه‌و هه‌شت حیزب وریکخراوه له لێژنه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆنفرانس دا.
3- نوێنه‌رایه‌تیی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له رۆژی یه‌که‌می کۆنفرانس دا په‌یامی تایبه‌تی خۆی هه‌بێ.
- ژنانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
- ژنانی کۆمهڵله شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
- ژنانی حیزبی دیموکراتی کوردستان
- ژنانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
- ژنانی یه‌کیه‌تی شۆرشگێرانی کوردستان
- ژنانی سازمانی خه‌باتی کوردستان
- ژنانی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
- ژنانی یه‌کیه‌تی دیموکراتیکی کوردستان