نووسینگه‌ی لیژنه‌ی چاودێری هه‌ڵبژاردنی شۆرای نگه‌هبانی پارێزگای کوردستان سه‌لاحییه‌تی 36 پاڵێوراوی نوێنه‌رایه‌تی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، له‌م پارێزگایه‌ی ڕه‌تکرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی ناوەندەکانی هەواڵ، 36پاڵێوراو له سه‌رجه‌م حه‌وزه‌گه‌لی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای کوردستان بۆ نوێنه‌رایه‌تی له خولی نۆهه‌مینی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، له لایه‌ن شۆرای نگه‌هبانی ئه‌م پارێزگایه‌وه قبووڵ نه‌کران.
له حه‌وزه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌کانی سنه، دیوانده‌ره و کامیاران 36 که‌س ناویان نووسی که 2 که‌س پاشگه‌زبوونه‌وه، 3 که‌س تایبه‌تمه‌ندییه دیاریکراوه‌کانیان نه‌بووه و 13 که‌سیش له لایه‌ن شۆرای نگه‌هبانه‌وه سه‌لاحییه‌تیان ڕه‌تکرایه‌وه.
له حه‌وزه‌ی شارستانه‌کانی قوره و دێولان 15 که‌س ناونووسی‌یان کرد که سه‌لاحییه‌تی 10 که‌سیان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه.
له حه‌وزه‌ی شارستانه‌کانی بیجاڕ، حه‌سه‌ن ئاوای یاسووکه‌ند 19 که‌س ناویان نووسی که 9 که‌سیان قبووڵ کران.
له حه‌وزه‌کانی سه‌قز و بانه سه‌لاحییه‌تی 9 که‌س ڕه‌تکراوه‌ته‌وه، که‌سێک پاش گه‌زبووه‌ته‌وه و 3 که‌سیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه دیاریکراوه‌کانیان نه‌بووه ڕه‌تکراونه‌ته‌وه.
حه‌وزه‌ی شارستانه‌کانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا 11 که‌س ناویان نووسیوه که 5 که‌سیان سه‌لاحییه‌تی ڕه‌تبووه‌ته‌وه.
له کۆی 98 کاندیدی خولی نۆهه‌مینی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، له پارێزگای کوردستان، 42 که‌س له لایه‌ن لیژنه‌ی چاوه‌دێری شۆرای نگه‌هبانی کوردستانه‌وه قبووڵ کراون.
شیاوی ئاماژه‌یه سه‌لاحییه‌تی سێ که‌س له نوێنه‌رانی کوردستان له خولی هه‌شته‌می مه‌جلیس، ئه‌م جاره ڕه‌تکراوه‌وه.