لە واشنتۆن به سه‌رپه‌رشتیی "مه‌سعوود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان, یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانیی کوردستان – ئه‌مریکا, به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا دێڤید تیفووری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نه‌که وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین بو ئاماده‌بوونی سه‌رۆک بارزانی له‌یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌که‌یاندا , له بایه‌خی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان ئه‌مریکا دوا و گه‌شاوه‌یی ئابووری و بارزگانی هه‌رێمی کوردستانیشی , وه‌ک فاکته‌ری سه‌ره‌کی بۆ دروستکردنی ئه‌نجوومه‌نه هاوبه‌شه‌که‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێم , دانا.
پاشان سه‌رۆک بارزانی له وته‌یه‌کیدا بۆ ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که , سه‌قامگیری سیاسی و ئیداری هه‌رێمی کوردستان و پێشکه‌وتنه ئابووری و بارزگانییه‌کانی هه‌ریمه‌که‌ی ڕوون کرده‌وه و کراوه‌یی تێکڕای ده‌رگاکانی هه‌رێمیشی به‌ڕووی کۆمپانیا ئابووری و بازرگانییه‌کانی ئه‌مریکادا دووپاتکرده‌وه و دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان ئه‌مریکاشی وه‌ک که‌ناڵێکی دیکه بۆ پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن هه‌ڵسه‌نگاند.
هه‌ر له‌به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌شدا , ژه‌نراڵی خانه‌نشین و ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا جه‌ین جه‌یمس وه‌ک به‌ڕێوبه‌ری ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان ئه‌مریکا به‌بایه‌خه‌وه له دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نه‌که دوا و ئاماده‌یی خۆشیانی بۆ به‌شداریکردنێکی چالاکانه له پرۆسه‌ی زیاتر بووژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان نیشان دا.
پاشان گفتوگۆیه‌کی کراوه له نیوان سه‌رۆک بارزانی و ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێوه‌چوو که تیاییدا چه‌ندین ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌وشی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕوونترکرانه‌وه , پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونه‌وه‌که‌ش , ئێواره خوانێکی ڕێزلێنان بۆ سه‌رۆک بارزانی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان ئه‌مریکا ڕێکخرا و تیایدا ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌کادیمی و بازرگانی و خاوه‌ن کار و کۆمپانیا ئه‌مریکی و کوردستانییه‌کان به‌شداری بوون , له‌و ڕێوڕه‌سمی ئێواه‌خوانه‌شدا سه‌رۆک بارزانی ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.