خالید مەحەمەدزادە
رۆژی سێشه‌مه(28\2\2012) هه‌ر چوار حیزبه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان(پاك، حدك، كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكێشان،سازمانی خه‌بات) له شاری سلێمانی‌و له سالۆنی كۆبوونه‌وكانی حیزبی شیوعی كوردستان، پرێس كونفرانسێكیان بۆ به‌ریزان(كه‌مال كه‌ریمی له حدك، جه‌لیل ئازادیخواه له كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكێشان، شه‌مال پیران له پاك‌و بیهروز ئه‌رده‌لان له سازمانی خه‌بات) رێكخست‌و منیش وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك بانگهێشتی پرێس كونفرانسه‌كه كرام. لێره‌دا ده‌مه‌وه‌ی ئاماژه به چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌و پرێس كونفرانسه بكه‌م وه‌ك دانی زانیاری زیاتر به رای گشتی.
دیاره پێش تیشك خستنه سه‌ر پرێس كونفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه ئه‌و راستیه باس بكه‌م كه به‌نده رێزم بۆ هه‌ر چوار به‌رێزه‌كه‌و حیزبه‌كانیان هه‌یه‌و به تایبه‌ت سالانیكه له نیزیكه‌وه ده‌یانناسم‌و په‌یوندی دۆستانه‌مان پیكه‌وه هه‌بووه‌و هه‌یه، بۆیه هیوادارم روانگه‌ی من له سه‌ر شێوازی به‌ریوه‌چوونی كونفرانسه‌كه به جۆرێك دژایه‌تی له گه‌ل خۆیان‌و حیزبه‌كانیان ته‌فسیرنه‌كرێت‌و ته‌نیا وه‌ك دانی زانیاری زیاتر به رای گشتی‌و راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی سه‌یر بكریت
شوینی پرێس كونفرانسه‌كه!
شوینی كونفرانسه‌كه كه دواتریش كه‌وته به‌ر ره‌خنه‌ی په‌یامنێری كه‌ی ئین ئین‌و دوای ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی په‌یامنیره‌كه سه‌رئه‌نجام كاك جه‌لیل بۆره وه‌لامێكی دایه‌وه، كه دیاره وه‌لامه‌كه‌ش وه‌ك جۆرێك خودزینه‌وه له پرسیاره‌كه بوو. له راستیدا شوینی پرێس كونفرانسی رۆژنامه‌وانی نه‌بوو. به‌ڵكوو سالۆنێكی كوبوونه‌وه حیزبیه‌كانی حیزبی شیوعی بوو كه له رووی ئه‌ته‌كێتی رۆژنامه‌وانیه‌وه ئه‌و پرسیاره‌ی رووبه‌روو كرایه‌وه‌و ره‌واش بوو. كه دیار دواتر هاورێیه‌كی كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكیشان به منی ووت هۆكاره‌كه‌ی به هۆی نه‌بوونی بودجه‌ی پیویست بووه! بۆ گرتنی شوینی پرێس كونفرانسه‌كه. دیاره ئه‌ونده‌ش من ئاگاداری فه‌زای رۆژنامه‌وانی‌و به‌رێوه‌چوونی پرێس كونفرانسه‌كانی سلێمانی بم ئه‌و شوینه قه‌د كونگره‌ی رۆژنامه‌وانی تیدا نه‌كراوه، به‌لام پێموایه ئه‌و چوار حیزبه پێكه‌وه ده‌یانتوانی شوێنێكی میدیایی‌و موناسیب به كرێ بگرن‌و كاره‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام بده‌ن كه له رووی ئه‌ته‌كێت‌و پرێنسیپی رۆژنامه‌وانی بگونجێت. یا ئه‌گه‌ر پێشتر له گه‌ڵ خه‌لكی شاره‌زا راوێژیان بكردایه شوینن زۆر باشتر له‌و شوینه دابین ده‌كرا. هیچ گۆمانی تێدا نیه له رووی ئه‌ته‌كیتی رۆژنامه‌وانی‌و میدیاییه‌وه شوین‌و جۆری تریبون كاریگه‌ری‌و گرنگی خوی هه‌یه بۆ ناردنی په‌یام‌و شویندانه‌ریت بۆ سه‌ر بینه‌ر‌و خوینه‌ر.
به‌ره‌ی یه‌كگرتوی كورد!
دیاره ده‌بیت ئه‌و راستیه بلێم هه‌ندێك له میدیاكارانی چوار حیزبه‌كه ده‌وری خراپیان گیرا له به رێ لابردنی پرێس كونفرانسه‌كه‌و به‌وه‌ی هه‌ندێ پرسیاریان هێنایه گۆری كه هیچ په‌یوندی به باسه‌كه‌وه كه هه‌لبژاردنه‌كانی ئێران بوو نه‌بوو. وه‌ك قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌ره‌ی یه‌كگرتوی كورد‌و سیاسه‌ته‌كانی! كه هه‌ر زوو كاك بیهروز ئه‌رده‌لان نوینه‌ری سازمانی خه‌بات به‌ره‌ی یه‌كگرتوی كوردی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه ده‌ستی حكومه‌تی له پشته! كه چه‌ند ده‌قه‌ی دواتر كاك كه‌مال كه‌ریمی له حدك قسه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه ووتی ئه‌وه هه‌لویستی ته‌نیا سازمانی خه‌باته نه‌ك ئه‌م سی حیزبه‌ی تر. ئه‌م باسه هه‌ندێك حاله‌تی حاشیه‌ی تری لێكه‌وته‌وه كه ره‌نگه باسكردنیان پێویست نه‌بێت، به‌لام به‌رای من هیچ پێویستی نه‌ده‌كرد له‌و كونفرانسه به‌و جۆره باس له‌سه‌ر به‌ره‌ی یه‌كگرتووه كورد یا هه‌ر رێكخراو‌ێكی تر بكرێت. هه‌ر چه‌ند ئه‌و باسه كاتێكی زۆری پرێس كونفرانسه‌كه‌ی گرت كه بۆ میدیاكارانی باشور سه‌رنج راكێش نه‌بوو. میدیاكارانی ئه‌و چوار حیزبه‌كه‌ش ده‌بوا مه‌جالیان به كاناله‌كانی راگه‌یاندنی باشور دابایه‌ت زۆر باشتر ده‌بوو تا به هینانه گۆری هه‌ندێك پرسیاری ناپیویست كاتی پرێس كونفرانسه‌كه بگرن.
بۆ هه‌ر چوار حیزب؟!
نایه‌كگرتووی حیزبه‌كانی رۆژهه‌لات سه‌رنجی زۆرێك له میدیاكارانی باشوری بۆ لای خوی راكێشابوو. بۆیان پرسیار بوو بۆ هه‌ر ئه‌م چوار حیزبه! ئه‌ی ئه‌وانی تر له كوێن؟. دیاره كاك كه‌مال كه‌ریمی باسی له‌وه كرد كه هه‌ولیانداوه به‌لام سه‌ری نه‌گرتووه. به‌لام كاك بیهروز له‌م به‌شه‌دا به جۆرێك قسه‌ی كرد كه كێشه‌كه دیموكراته‌كان‌و كۆمه‌له‌كانن‌و ووتیشی كێشه‌كه زیاتر ئه‌و حیزبانه‌ن كه ئینشعابیان تی كه‌وتووه. كه ئه‌م قسه‌یه راستیه‌كیشی تێدایه. هه‌ر چه‌ند من له گه‌ل ئه‌م مۆدیله له یه‌كگرتن كه بووه به باو له ناو حیزبه‌كانی رۆژهه‌لات نیم به‌لام ده‌بوا ئه‌و به‌ریزانه‌ی باسیان له‌وه كردبا كه حیزبه كوردییه‌كان هه‌موویان ته‌حریمیان كردوه.
هه‌لبژاردنه‌كانی ئێران‌و پرێس كونفرانسه‌كه!
ئه‌و پرێس كونفرانسه بۆ باس له سه‌ر هه‌لبژاردنه‌كانی ئێران پێكهات به‌لام به‌راستی هه‌لبژاردنه‌كان كه‌مترین باسی لێوه كرا‌و قسه‌ی زیاتریان له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه نه‌بوو، هه‌ر چه‌ند پێموایه به‌یاننامه‌كه زۆر زیاتر‌و روونتر له سه‌ر هه‌لبژاردنه قسه‌ی تیدابوو تا پرێس كونفرانسه‌كه. زیاتر باسی حاشیه‌ی زال بوو به سه‌ر مه‌تنی سه‌ره‌كی پرێس كونفرانسه‌كه. به‌لام ئه‌وه‌ی زانرا كه هه‌لبژاردن ته‌حریم ده‌كه‌ن به‌لام چون؟ بۆ؟ شیوازی ته‌حریمه‌كه؟و زۆر پرسیاری تر وه‌لام نه‌درایه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به روونی دیار بوو كه رای جیاوازیان له‌سه‌ر هه‌لبژاردنه‌كه هه‌یه‌و به گشتی هه‌ر چوار به‌رێزه‌كه ئه‌وه‌یان خسته روو كه له زۆر حاله‌تدا وه‌ك یه‌ك بیر ناكه‌نه‌وه‌و ته‌نیا وشه‌ی "ته‌حریم"ه كۆیانی كردوه‌ته‌وه! هه‌ر بۆیه زۆر جار له وه‌لامی پرسیارێكدا دوو یا سێ كه‌سیان قسه‌ی ده‌كرد كه ئه‌مه پێویست نه‌بوو. وه‌لامه‌كان زۆر درێژبوون‌و زیاتر له وتاری كۆبوونه‌وه‌ی حیزبی ده‌چوون تا وه‌لامی رۆژنامه‌وانی.
شێوازی به‌رێوه‌چوونی پرێس كونفرانسه‌كه!
شێوازی به‌رێوه‌چونی پرێس كونفرانسه‌كه زۆر بی به‌رنامه بوو. پێنج كه‌س دانیشتبوون، هیچ تابلۆیه‌كی ناساندن له لۆگۆ‌و ئه‌ته‌كێتێك یان له پێش نه‌بوو، كه‌س نه‌یده‌زانی ئه‌م به‌ریزانه ناویان چیه‌و سه‌ر به چ حیزبێكن كه دواتر هه‌ندێك له دۆستانی رۆژنامه‌وانی باشور په‌نایان بۆ ئێمه‌ومانان هینا كه كاكه ناویان چیه‌و پۆستیان چیه!
به هیوام له به‌ر چاوگرتنی ئه‌م كه‌موكوریانه ببن به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كاری باشتر‌و كاریگه‌رتر‌و هیوای سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم