ڕێبوار سیوەیلی
1. هه‌رگیز ئه‌وه‌نده خۆ به‌كه‌مزان نابم، كه له پێناوی فه‌لسه‌فه/بیركردنەوەدا ده‌ست له كوردبوونی خۆم هه‌ڵگرم، چونكه ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه/بیركردنەوە نه‌توانێ ته‌عبیر له چییه‌تی كوردبوونم بكات و كوردبوونی من نه‌بێته ناوه‌ڕۆكێك بۆ مانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه، ئه‌وه ده‌ست له فه‌لسه‌فه، وەك جۆرێكی تایبەتی بیركردنەوە هه‌ڵده‌گرم و بۆ ده‌فرێكی تر ده‌گه‌ڕێم تا كوردبوونمی هه‌ڵڕێژمه ناو..
2. هه‌رگیز كوردبوونم له سه‌ره‌وه‌ی مرۆڤبوونمه‌وه نابینم، چونكه كوردبوونم، به‌و ڕیگایه تێده‌گه‌م كه ناوه‌ڕۆك به مرۆڤایه‌تیبوونم ده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی ئه‌و ده‌فره بێت كه كۆی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانیتر به قوربانیی و تێكۆشانه‌كانی خۆیان دروستیانكردووه.
3. هه‌رگیز ماف و ڕه‌وایه‌تی كێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌م و كۆی ئه‌و یادوه‌ریانه‌ی له‌وباره‌ییه‌وه بۆم بوونه‌ته بار، بچووكناكه‌مه‌وه له ڕق و تێروانینمدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای ئه‌م مافه‌م بۆ ده‌كه‌ن. من خۆشه‌ویستی و ڕقی خۆم بۆ كه‌سه‌كان، له پشتگیریكردنی كێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌م جیا ده‌كه‌مه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه دوژمنیشم بن، لێیان خۆش ده‌بم.
4. من له هیچ شوێنێك له‌به‌ر بڕوانامه‌كه‌م، یان پێگه‌ی ڕۆشنبیریی و ژماره‌ی كتێبه‌كانی بڵاومكردوونه‌ته‌وه، ڕێزلێگیراو نه‌بووم، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كوردبوونه‌كه‌م حورمه‌تی بۆ دروستكردووم، چونكه له هه‌موو شوێنه‌كانی جیهاندا نوسه‌ری چالاك و باشتر و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزتر و ڕۆشنبیرتر و خاوه‌نبه‌رهه‌می