فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فەرەیدوون سامان

ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر زمانی کوردی لەبەردەم هەرەشەی لەناوچووندایە، چەندان هۆکاری دەرەکی و ناوەخۆش هەن کە هەڕەشە لە زمانەکەمان دەکەن، بۆ هۆکارە دەرەکییەکان ئیتر پێویست بەوە ناکات دووبارە بگەڕێینەوە سەر هەوڵی وڵاتانی نەتەوەی سەردەست لە دژایەتی کردنی زمانی کوردی، بە ھۆی بە سیاسەتکردنی پرسی كەمینەکان لە کوردستاندا وەک پرسگەلی کوردانی  ئێزەدی و کاکەیی و فەیلی و شەبەک...هتد، و ھەوڵدان بۆ پتر لاوازکردنی زمانی کوردی و کەمکردنەوەی کاریگەریی جوگرافیای دانیشتوانانی کورد لە عیراقدا بەتایبەتیش لە ناوچە کوردستانییە کێشە لە سەرەکاندا، پلانێکی کارا ھەیە بۆ ناساندنیان وەک کەمینیەیکی نەتەوەیی جیاواز لە کورد، بۆ ئەم مەبەستەش  حزبی سیاسی ودارایی و پشتگیری سیاسی ناوخۆ و دەرەکی دەکەن، (بەتایبەت لە ھەندێک ناوەندی شۆڤینی لە ناو تورکیا) دا، بە پلان و بەرنامەی تۆکمە کاری جددی بۆ کراوە، بەڵام داخەکە لەوەدایە هۆکارە ناوخۆییەکان خەریکە دەبنە کێشەیەکی چارەسەرنەبوو

Read more...

سەیدرەزاو کوڕە تەمەن 14 ساڵانەکەی لە “خارپێت” لەسێدارە دران.

لە رۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا و لە 15/11/1937دا، “سەید رەزای دێرسیم” لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کە لەوکاتەدا مستەفا کەماڵ ئاتاتورک سەرۆکایەتیی دەکرد لەسێدارە درا. ئەو تاوانەی کە سەید رەزاو هاوڕێیەکانی پێی تۆمەتبار کرابوون، ئەوە بوو کە دژ بە دەوڵەت ڕاپەڕی بوون و شۆڕشیان کردبوو. دەوڵەتی تورکیا هەروەک چۆن دەوڵەتی عێراق بە مەلا مستەفا بارزانی و پێشمەرگەکانی دەگوت “مخرب”، سەید رەزاو هاوڕێیەکانی بەو بۆنەوە دادگایی کرد. تورکەکان سەید رەزاو 10 هاوڕێی کە یەکیان کوڕە مێرمنداڵە 14 ساڵانەکەی بوو، لەسێدارەدا.

سەید رەزا دێرسیم یەکێک لە سەرکردە هەرە دیارەکانی کوردستان بوو کە پاش شێخ سەعیدی پیران، لە باکووری کوردستان شۆڕشی دژ بە دەوڵەتی تورکەکان راگەیاندبوو. دەوڵەتی تورکیا  هیچ شێوەیەک ئامادە نەبوو هیچکام

Read more...

 

جەلال جەوهەر

روسیاو کورد و جوڵانەوەی سیاسی و چەکداری لە
کوردستان
بۆ سێ سەد ساڵ دەچێ روسیا یەکێکە لە زلھێزەکانی جیھان وناوچەکە، کاریگەری دیاری ھەبووە ( بە باش وبە خراپ) لەو ماوەیەدا لەسەر پرسە گرنگ وچارەنوسەکانی ئاسیا و ئەوروپا بەتایبەت، و لە نێویشیاندا پرسی کورد. رسلان مامیدۆف، کە ئەندامی ئەنجومەنی کاروباری نێودەڵەتیە لە روسیا، و لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ودەزگاکانی تری روسیا کۆمەک و یارمەتی ئەو ئەنجومەنە ئەکرێ، زۆر بە ڕاشکاوی لە باسێکی خۆیدا بە ناوی ( بعد الخلافە : آفاق العلاقات الروسیە العراقیە، ێ 9 الرێد الاستراتیجی ـ العدد : الخامس عشر، آژار 2019 ) ئەڵێ : ( مۆسکۆ ھەرگیز ستراتیجێکی روون و ئاشکرای نەبوە لە بەرامبەر کورد).
دیارە مۆسکۆ لە هیچ یەکێک لە سەردەمەکانی روسیای قەیسەری، یەکێتی

Read more...

سەرکۆ یونس

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ جاری چوارەم دوای سەردانکردنی بەغدا، سەردانی هەولێری پایتەختی کردەوە.
دوور لەڕەهەندە سیاسییەکانی ئەم سەردانە و پەیوەندیە دیبلۆماسییەکانی هەردوولا.
هەرێم و ئێران، لەم بارودۆخەدا دەتوانین بەدووانەیەکی بەیەکەوەگرێدراوی هاوبەش بناسێنین، لەڕووی ئابوری و بازرگانی وگەشتیاری و بوارەکانی تری پەیوەندی کلتوری و فەرهەنگی هتد... .
 
پەیوەندیەئابورییەکانی ئێران وعێراق، لەئاستێکی پێوانەیی زۆر باشدایە، سەرەڕای کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا هێشتا قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران، بەرزترین ڕێژە تۆمار دەکات و ساڵانە زیاتر لە (13) ملیار دۆلارە وبەشی زۆری لەڕێگەی هەر سێ دەروازەی نێودەوڵەتی(حاجی ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخان ) و چەندین مەرزی نافەرمییەوە دەکرێت و لەهەندێ سنوری هەردوولا کاری قاچاخی گواستنەوەی کەلوپەل، لەڕێگەی کۆڵبەرییەوە ئەنجامدەدرێت و سەرچاوەی بژێوی بەشێکی زۆری دانیشتوانی سەر سنوری هەردوولایە. بەپێ ی ئامارە نافەرمیەکان، قەبارەی بازرگانی نێوان هەولێرو تاران، ساڵانە نزیکەی (4 بۆ 5) ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ئەم بابەتە، لەکۆبونەوەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکوەزیرانی هەرێمدا،

Read more...

 

هەرمن ئەحمەد
پێشكەوتنی تیژڕۆی تەكنۆلۆژیا، دنیای سۆشیال میدیای فراوانتر كرد و رۆژ بە رۆژ پێشكەوتنی نوێ و خزمەتگوزاریی تازە و گۆڕانكاریی جیاواز لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی ئەنتەرنێتدا دێتە كایە.
فراوانبوونی ئەم تۆڕانە لەسەر حسابی بەرژەوەندییە باڵاکانی تاک گەشەی سەند، لەسەر حسابی تەناهیی دەروونیی تاك گەشەی كرد، چونكە سۆشیال میدیا بەبێ لە دەرگا دان و بێ پرس و ڕا، خۆی كرد بە بەشێكی گرنگی ژیانی تاكەكان، لێ ئەم تۆڕانە چەندی لایەنی باشیان هەیە، ھەڵبەتە لایەنی خراپیشی گەلێك زۆرن، نەخاسمە كاتێ دەكەوێتە دەست خەڵكانی نێگەتیڤ و خراپەوە.
چونكە سۆشیال میدیا فەزایەكی فراوان و كراوە و بێ سانسۆرە، دیموكراسیەتێكی مەترسیداری تێدایە بۆ كۆمەڵگە نەریتپارێز و داخراوەكان، ئاخر تاکەکانی گۆمەڵگا بە دید و حەز و ئاستی

Read more...

 

سەروەر سەعدوڵڵا

ڕوانگە و دیدی هابرماس بۆ زمان پێڕەوبەندانەیە، دەکرێت بگوترێت سوسێریی و بونیادگەرانەیشە. هەر زوو بە ڕۆشنی دژایەتی خۆی لەگەڵ دژە بونیادگەرەکاندا دەستپێکرد. لە نەزییەی (کردە قسییەکان)ی خۆیدا، لەسەر یاسا و ڕێساکان و ڕێزمانی گفتوگۆ و ڕازیکردن جەختدەکاتەوە. دواتر ڕەخنەی (تام لیوتار)ی به دوای خۆیدا هێنا. لوتار بە شێوەیەکی سەرەکی هاوشێوەی (فۆکۆ، دۆڵۆز)، هەموو جۆرە پێڕەوبەندییەکی زمان ڕەتدەکاتەوە، لێرەیشەوە دەکەونه ژێر ڕکێف و بیروڕاکانی ڤنگشتاینی دووهەمەوە. ڤنگشتاین پێیوابوو زمان بێیاسا و ڕێسایە و وێناکردن و شکڵبەخشین بە زمان، تەواو کارێکی ئەستەمە. وێناکردنی هابرماس، بەجۆرێکە کە گوتار و گفتۆگۆکان دەتوانن ماهیەتی زمان دورستبکەن. لە کاتێکدا لیوتار پێیوابوو، ئەوە بارودۆخی کەسەکانە کە ماهیەتی زمان و جیهان دەخاتەڕوو. لێرەوە دەردەکەوێت کە ماهیەتی زمان و جیهان جێگر نین، ئەمەیش ڕێک بەو جۆرە بوو کە ڤنگشتاینی دووهەم دەربارەی زمان ڕایگەیاندبوو. لێره بە دواوە ڕۆشندەبێتەوە، که ڕوانگەی هابرماس بۆ بە سیستەمکردنی زمان، لەگەڵ لیوتار ناتەبا و دژە. لیوتار بە ئاشکرا دەڵێت:" هابرماس بە ئاشکرا بە دوای بە سیستەمکردنی گەمە زمانەوانییەکانەوەیە." ئەو ڕەخنە دیار و زەقەی کە لیوتار دەربارەی هابرماس هەیبوو، ئەوە بوو کە " هابرماس هەمەچەشنیی و نالێکچوونە زمانییەکان وێران دەکات." لیوتار پێیوابوو گەمە زمانییە زانستییەکان لەگەڵ گەمە زمانییەکانی کۆمەڵگه جیاوازن. لێرەوە بە سادەیی کرۆکی بۆچۆنەکانی هابرماس دەرباەی زمان دەخەمەڕوو: 1.ڕۆنانی زمان بەو جۆرەیە کە سەربەخۆیی و بەرپرسیارێتی پێبەخشیوین. 2. زمان ئامرازێکە بۆ قسەکردن و گفتوگۆ. 3.بۆ توانستی قسەکردن و بەرهەمهێنانی ڕسته، تەنیا بە ڕێزمانی مێشکی مرۆڤ قایلنابێت. 4.تێگەیشتن بەرانبەر بە هەلومەرجە ئامانجدارە زمانییەکان دەوەسێتەوە. 5.گرنگ نییە زمان چی دەڵێت، بەڵکو گرنگە زمان چی دەکات. 6. بە بەرکارهێنانه جۆربەجۆرەکانی زمان ملکەچە. 7. زمان و پەیوەندییەکانی، سەرچاوەی ژیریی و ڕەهایین. 8.مانا دروستکراوەکان پێکهێنەری

Read more...

 

بەرێزان سەرکردایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئێران!

هەواڵی کۆچی دووایی کەسایەتی تێکۆشەر و پێشمەرگە و ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاک لوقمان مێهفەر، کە جێگای رێز و خۆشەویستی گشت لایەکمان بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی خۆشناو و ئەندامی سەرکردایەتی حدکا وەک سیمایەکی ناسراوی سیاسی و نەتەوەیی و شۆرشگێری و یاساناس کە شوێنپەنجەی بە سەر زۆر بابەتی گرنگ و چارەنووسازی مێژووی رۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکراتەوە دیار و بەرچاوە وەک خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوە دەنرخێنێت. بۆیە بە کۆچی ناوەختی گشت لایەکی تووشی شوک و هەژاندن کرد. لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان سەرەخۆشی لە گەلی کوردی هێژا و تێکۆشەر و سەرکردایەتی حیزیی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی گەورەی دێموکرات و سەرجەم بنەماڵەی تێکۆشەر و کەس و کاری خوالێخۆشبوو و گشت دۆستان ئاراستە دەکات، خۆی بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانێت. 
هیوادارین هەرچی زووتر ڤایرۆسی نەگریسی کرۆنا بەرۆکی مرۆڤایەتی بەربدات و ژیان و گوزەران بۆ خەڵک ئاسایی ببێتەوە، داواکارین لە هەموو کوردستانیانی ئازیز کە ئەوپەڕی خۆپارێزی و رێنماییەکانی تەندروستی لەبەرچاوبگرن و لە یارمەتی هەژاران و دەستکورتان و خەڵکانی کەم درامەت و نەخۆشەکان درێغی نەکەن. 
لە کۆتایی دا لە خودای گەورە داواکارین، روحی کاک لوقمان مێهفەر ئەو کەسایەتییە ئازادیخواز و وڵاتپارێزە مەزن و خۆشەویستە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئەزیزان و هاورێ و هاوسەنگەر و گەلەکەمان لە بەلا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور رابگرێ.
یادی سەرجەم سوور خەڵاتانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان هەرمان و رێگای تێکۆشانیان پڕ رێبوار بێت.

 إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

دەگەل رێزمان
 بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان

Read more...

 

عه‌تا قه‌ره‌داغی

کاتی باسی کەسێتی دەکرێت وێنەی مرۆڤ وەکو بوویەکی بەرجەستە خۆی نمایش دەکات، کە دەشێ مەبەست کەسێتی تاکەکەس بێت یان کەسێتی دەستە و گروپ کە ئەمەی دووەمیان لەسەر بنەمای نەتەوەیی یان کۆمەڵایەتی، واتە پێکهاتەی چینایەتی پۆلێن دەکرێت. کەسێتی وەکو تاکەکەس و وەکو دەستەو گروپیش تەنیا بەرهەمی ئەو چرکەساتە نیە کە تیایدا سەیری دەکرێت، بەڵکو بەرهەمی رابردوو پێشخانی بەر لە ئێستایە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە کەسێتی لە رووی ئامادەبوون یان ئامادەنەبوونەوە پەیوەستە بە زەمینەی رابردووەوە، کە ئەویش دابەش دەبێت بۆ ریشەی بایۆلۆجی کە مەبەستمان خاسێتە بۆماوەییەکانە، هەروەها بۆ زەمینەی پەروەردەبوون کە ئەویش بریتیە لە یەکەم خانەی کۆمەڵایەتی کە خێزانە، پاشان قوتابخانەو ئەنجا کۆمەڵگا. واتە هەر مرۆڤێک وەکو تاکەکەس وەربگرین، بەرهەمی ئەم بنەمایانەیەو ئەو کەسێتیەی کە بۆی دروستبووەو هەیەتی دەرئەنجام و بەرهەمی ئەو هۆکارو پێشخانانەیە، کە ئەم کەسێتیەش لە دوو رەهەندەوە سەیردەکرێت، یان دەبینرێت کە ئەوش روانگەی سەیرکردنی خودی کەسەکەیە وەکو تاکەکەس و روانین بۆ ئەو تاکەکەسە وەکو بەشێک لە پێکهێنەری دەستەو گروپ کە ئەویش زیاتر لە رووی گشتیەوە وەکو کەسێتی نەتەوەیی یان کەسێتی کۆمەڵایەتی، واتە بوونی تاکەکەس و ئامادەبوونی لەپێکهاتەی دەستەجەمییدا سەیر دەکرێت و لەهەردوو بارەکەشدا پێوانەی

Read more...

 

ڕێباز دارا


پاشەکشە بە پلان و بێدەنگییەکەی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی نزیک و ناوەڕاستدا، دەرگا لە بەردەم ھاتنی وڵاتە پڕ لە کارگە و زەبەلاحەکەی چین دەکاتەوە، ھاتنی وڵاتێکی خاوەن سەروەریی سەدان ساڵەی وەکو چین، پێناچێت کاتیی بێت، بەڵکو دەیەوێت لە میوانیکی شەرمن و بازرگانێکی بەتەماحەوە، ببێت بە دۆستێکی ھەمیشەیی لە وڵاتانی ناوچەکەدا، بەجۆرێک دەستبخاتە ژێرخان و سەرخانی ئابورییەکانیانەوە.

ھاتنی چین لە ڕۆژھەڵاتی نزیکەوە بۆ ناوەراست، بە پلان دەبێت و ڕێککەوتنی درێژخایەنی ئابوریی، وەکو کارتێکی بەھێز بەکاردەھێنێت بۆ مانەوەی خۆی، واتە پێچەوانەی ئەمریکا و تاڕادەیەک ڕوسیاش، بواری ئابوریی ھەڵبژاردووە بۆ مانەوە، نەک جەنگ و ململانێی سەربازیی.

بەلاوەنانی بژاردەی سەربازیی لەلایەن چینەوە، دەرگا لەسەر ئەو ڕاستییە دەکاتەوە، ھەموو کات ناتوانرێت بە چەک، داگیرکاریی بەردەوام بێت و ھەژمونی خۆت بەسەر وڵاتێکدا بسەپێنیت.

ساڵانێکە چین لەڕێگەی بازرگانییەوە کاردەکات، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کایەی ئابووریی ئەو وڵاتانەی خاوەنی یەدەگی بێشوماری نەوت و وزەن، واتە لەھەمان کاتدا سودی لە بۆشایی ئابوریی و خراپی گوزەرانیشیان وەرگرتووە.

واژوو کردنی ھەریەک لە ڕێککەوتنی ٢٠ ساڵەی چین و عێراق

Read more...

 

سەردار عەزیز

ئیدارەی بایدن زیاتر جەخت لەسەر مافەکانی مرۆڤ دەکاتەوە، چونکە ئیدارەی پێشوو هیچ بایەخێکی بەمافی مرۆڤ نەدەدا. ئەمە یەکەم هۆکاری پشت بایەخدانە بەخیتابی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ئەم ئیدارەیەوە، بەڵام پرسەکە هێندە بەسانایی نیە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەهۆی زاڵی مەسیحییە ئایندارەکانەوە ئازادی ئایینی لەسەرووی هەموو مافەکانی ترەوە دادەنا. بەجۆرێک ئازادی ئایینی بە بنەمای هەموو ئازادییەکانی تر دادەنا، کەسانی وەک مایک پێنس و پۆمپیو، سەر بەگروپە ئایینیە ئیڤانجێلیکەکان بوون، لەناوەوەو دەرەوەی ئەمریکا جەختی زۆریان لەسەر مافی ئایینی دەکردەوە، گروپە ئایینیەکان ئەوەیان دەزانی کەدیموکراسی لەسودیان نیە، بۆیە زیاتر بایەخیان بەدادگاکان دەدا، لەم رێگایەوە لەبەشێکی زۆری دادگاکان کەسی نزیک لەخۆیان دانا، کاتێک بایدن لەکۆنفرانسی میونخ هاواری ئەوەی کرد کەئەمریکا هاتەوە، دەیەوێت هاتنەوەی ئەمریکا، تەنها هاتنەوەی هێز یان ئامادەیی وڵاتێک نەبێت، بەڵکو هەروەها هاتنەوەی بەهاکانیش بێت.

مافەکانی مرۆڤ یەکێکە لە ئەو کۆمەڵە نۆرم و بەهایانەی کە ئەمریکا لەپاش جەنگی جیهانی دووەمەوە وەک جۆرێک لەهێزی نەرم خاوەندارێتی کردەوەو بەکاریبردوە، هەرچەندە رەگی دیاری ئەم دیسکۆرسە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جیمی کارتەر، کارتەر مافەکانی مرۆڤی هێنایە نێو سیاسەتی دەرەوەی

Read more...

 

سەرهەد شێخە

رۆژھەڵاتی ناوەڕاست پێگەیەکی گرنگ و بەبایەخی ھەیە لەسەر ئاستی جیھان لەڕووی (سیاسی و ئابووری و سەربازی تەنانەت لەڕووی ئاینیش)
ھەر ئەمەش وای کردووە وڵاتانی زلھێز لە ھەوڵ و تەقەلادابن بۆ داگیرکردن یان ھەیمەنە کردن بەسەر وڵاتانی ئەم ناوچەیە.
لەو نێوەندەشدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدوای جەنگی دووەمی جیھان کەوتە ململانێیەکی قوڵ لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت کە بەشێکی کێشەکانیان لەم ناوچەبوو، سەرئەنجام توانی دەست بەسەر زۆرێک لەوڵاتانی ئەو ناوچەیەدا بگرێت ئەمەش وایکرد کە پلانێکی ستراتیجی دابنێت، کۆمەڵێک ئامانج لەم ناوچەیە دیاری بکات کە لای ئەمریکا ھێڵی سورن ئەوانیش خۆی دەبینێتەوە لە (پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل، کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوەی ووزە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر) لەگەڵ چەند ئامانجێکی تر.
دیارترین کێشە و گرفتەکانی ئەم ناوچەیە ململانێی ئەمریکایە لەگەڵ ڕوسیا و چین ئەمە جگە لە کێشەی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەمریکا و چەند وڵاتێکی تر کە وایکردووە ناوچەکە ئارامی و ئاسایش

Read more...

 

 

 

گەڵی کوردی خۆراگر
کوردستانیانی سەربەرز

رۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ۷۴مین ساڵرۆژی شەهیدکرانی پێشەوای گەورەی کوردان و یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستان واتە کۆماری دیفاکتۆی کوردستانە لە ۱۳۲۵ە،
لە رۆژی ۱۰ی خاکەلێوەی ۱۳۲۶ی هەتاوی نەمر و هەردەم زیندوو پێشەوا قازی محەممەد، هاورێ لەگەل شەهیدان حەمەحوسێن خانی سەیفی قازی و ئەبولقاسم سەدری قازی له‌دوو دادگای‌ ناعادلانه‌‌و فه‌رمایشی‌ سەردەمی دەسەڵاتی ستەم‌شایی دا، حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا و هەر له‌چوارچرای‌ شاری‌مه‌هاباد، واته‌ هه‌ر له‌و شوێنه‌ی‌ كه‌‌ لە ٢ی‌رێبه‌ندانی سالی‌1324 هه‌تاویی‌دا، بە بەشداری نەمر مەلا مستەفا بارزانی كۆماری‌ كوردستانی‌ بە شکۆ و هەیمنە و ئیرادەی پتەوی کوردایەتی لێ‌راگه‌یه‌ندرابوو، لە ئەنجامی پشتیوانی نەکردنی زلهێزان لە کۆمار و پێشەوا و دۆزی کوردان، هەروەها خیانەتی زۆربەی سەرانی عەشایەری و نەبوونی رووحی خۆراگری، لەولاشەوە درندەیی دەسەڵاتی ناوەندی، دوای تەسلیم بوونی ئاشتیانەی پێشوا و کۆمار لە پێناو گەل و وڵات دا رێک لەم شوێنەی سازدانی کۆمار، بە ناجوانمێرانە لە سێدارە دران و شەهید کران. هەمان رۆژیش له‌سه‌ر شان ‌و پیلی‌ خه‌ڵكی‌ به‌شه‌ڕه‌ف و کوردپەروەری‌ مه‌هاباد له‌گۆرستانی‌ مه‌لا جامی‌ به‌خاكی‌ پیرۆزی‌ کوردستان سپێردران.

١٠ی خاکەلێوە رۆژێکی تاڵ و ناخۆش بوو لە مێژووی بزاوتی رزگاریخوازی کورددا کە تێیدا بەرجەستە ترین و بەرزترین کەسێتی مێژووی نوێی کورد واتە پێشەوا قازی سەرۆک کۆماری یەکەمین کۆماری مێژووی کوردستان لە بێدەنگی زلهێزانی جیهانی دابەشکەری کوردستان کە پشتیان لە کورد کردبوو و بە بریاری دەسەڵاتی بووکەڵەی پاڵەوی دووەم لە ئەنجامی نەبوونی روحی خۆراگری گشتگیر دوای پەیامی ئاشتی و دانووستاندن

Read more...

هۆمەر نۆریاوی
بە گوێرەی هەندێک بۆچوون،پتر لە سەدەیەک بەسەر دامەزرانی ڕادیۆییەکی کوردی تێدەپەڕێت کە لە وڵاتێکی بن حوکمی کۆمۆنیستەکاندا لە ڕێی کۆمەڵە مرۆیەکی نیشتمانپەروەرەوە شێلگیرانە لە پێناو بووژاندنەوە،گەشەپێدان و بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و چاندی کوردی خەبات دەکات و دەنگی کوردانی نەک کوردستانی سۆر بگرە هەر هەموو کوردستان دەبێت.
دوکتۆر "جەبار قادر" و دوکتۆر "ئەمیر حەسەنپوور"،دوو زانستوەری کورد،مێژووی ڕادیۆ کوردیی لە یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو دەگەڕێننەوە بۆ نێوان ساڵانی 1929-1923 کە ئەم ڕادیۆیە،پەخش و وەشانی خۆی بە زمانی کوردی بەردەوام کردووە.
بەڵام بۆچوونێکی دی،ڕۆژی یه‌که‌می به‌فرانباری ساڵی 1329ی هه‌تاوی(1955)بە سەرەتایەک بۆ کاری ڕاگەیاندنی بیستیاری لە یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو دادەنێت کە له‌ "یه‌ریڤان"ی پێته‌ختی کۆماری ئه‌رمه‌نستانی ئێستا،زمانی کوردی ده‌که‌وێته‌ ناو لیسته‌ی ئه‌و زمانانه‌ی که‌ به‌رنامه‌یان پێ په‌خش ده‌کرێت و‌ چەندان ڕووناکبیری وه‌ک "حه‌جی جندی"،"جه‌لیل جه‌لیل"،"ئۆردیخان جه‌لیل"،"که‌ره‌م سه‌یاد" و گه‌لێک نڤیسکار و هونه‌رمه‌ندی دی لەم ڕادیۆیەدا کار ده‌که‌ن.ئه‌م ڕادیۆیه‌ نهاش هه‌ر له‌سه‌ر درێژه‌ی خه‌باتی خۆی به‌رده‌وامه‌.
یەک لە دەنگ و سیما هەرە دیارەکانی ئەم ڕادیۆ خودان سەنگە،کەس نییە ج

Read more...

 

هاونیشتمانانی بەرێز و خۆشەویست

خەڵکی بەشەرەف و خۆراگری مافخوازی کوردستان

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەڵاتی کوردستان، به بۆنەی جێژنی نەورۆز و هاتنی ساڵی تازەی ۲۷۲۱ی کوردی و نوێ بوونەوەی سروشت و نەورۆزی كوردەواری، پیرۆزبایی ئاراستەی تێکرای ئازادیخوازان، بنەماڵەی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، چالاکوانانی گۆرەپانی خەباتی مەدەنی و سەرجەم گەلی کوردستان دەکات.

بەرێزان
هەر وەك ئاگادارن، بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک جەریانێکی فکری/ سیاسی، ئاشتیخواز و لایەنگری هاوژینی بە ئاشتی و دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی، لە چەند ساڵی رابردوودا کۆی کار و تێکۆشانی لەراستای پارێزگاری لە مافی مرۆڤ و دەستەبەرکردنی ئەسڵی سەروەری سیاسی/ نەتەوەیی لە شکڵی مومکین دا بۆ کوردی رۆژهەلاتی كوردستان جهەتدار كردووە،و هەردەم تێکۆشاوە کە بەستێنی گونجاو و لەبار، وە هەلوومەرجی تەژی لە ئاشتی و لێکتێگەیشتنی پر لەحاوانەوە و پێکەوەسازانی دەرفەتساز و گۆران خوڵقێن زاڵ بێت بەسەر کەشی دوگم و شەر و ناتەبایی و چەقبەستوویدا.

بۆیە لەوپەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، روو لەگشت لایەك خوازیاری دوورەپەرێزی لە "ئەندیشەی ئیستراتیژیکی سوونەتی"یە، کە تێیدا شەر و گرژی پڕتێچوو وە کارەساتبار، وەک تەنیا مکانیزمی یەکلاییکردنەوەی کێشەکان توسییە دەکات،
لێرەدا بزووتنەوە داواکارە کە کوردان هەولبدەن لەژێر تیشکی"ئەندیشەی ئیستراتیژیکی مۆدێرن"، کە دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی دەگەل لایەنی بەرامبەر، وەک مکانیزمی هەرە کارا و گوونجاو لەم سەردەمەدا، بۆ حەللی کیشە و گرفتەکان دەستنیشان دەکات، بەرپرسانە ئاجێندە و بەرنامەی کاری سیاسی ساڵی نوێیان لەسەر ئاستی ” ئەندیشەی ئیستراتێژیكی مۆدێرن” ئامادە و گەلالە بکەن، تابەڵکوو بتوانرێت بە هاریکاری و هەرەوەزێکی گشت لایەنی،و لەچوارچێوەی عەقلانییەتی سیاسی و رێئال پۆلیتیک ‌دا، بەسوودوەرگرتن لە هوونەری سیاسەت و تەعاموولی پراگماتیستانە، "ناموومکینات، موومکین" بکردرێت و بەکردەوە ئازموونەکانی گەلانی جیهان لە پێناو دەستپێکی دیالۆگ، و لەئەنجامدا دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی و مافی خۆبەریوەبەری خۆجەیی، بە رۆژهەلاتی بکردرێن.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، دەگەل پیرۆزبایی دووبارە لەگشت لایەك، ساڵی نوێ هەروەکی سالانی رابردوو، وەک "سالی دیالۆگ و دانووستاندن لە پێناو ئاشتی‌دا" ناۆدێر دەکات و چاوەروانی لە گشت ئەکتەرگەلی ناو گۆرەپانی خەباتی رزگاریخوازی کوردستان هەیە، کە بۆ سەرخستنی پرۆژەی بەئاشتیکردنی کەیسی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان، کە بزووتنەوەمان پێ‌هەستاوە، چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، هاوکاری سەمیمانە و کارسازانە بکەن. تابەلکوو بتوانرێت بەم‌چەشنە و لەئەنجامی هاریکاری سەمیمانە و پر لە دیالۆگی گشتگیرانە، سالی نوێ بە سالی دیالۆگ و دانوستاندن و لەئەنجامدا جێژنی داهاتوو، بە جێژنی سەرکەوتن،و وەدیهاتنی ئامانجە لەمێژینەکانی نەتەوەکەمان لەم بەشە لە کوردستان‌دا، تەبدیل بێت.

سەرکەوێ ئیرادەی مافخوازانەی گەلی کورد،
بەڵێ بۆ ئاشتی و ئازادی و هاوژینی بە ئاشتی
نەورۆزتان پیرۆز و هەموو رۆژتان نەورۆز

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

٣٠/١٢/٢٧٢٠

٢٠/٣/٢۰۲۱

Read more...


ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

 

سەرەتا دەمەوێت بڵێم: یٔەم نووسینە نووسینێكی تەقلیدی نیە وەك یٔەو نووسینانەی كە لەبارەی گەنجانی یٔەوروپای سەردەمی رۆشنگەری و رێنسانسەوە نووسراون، بەڵام خەونی منە گەنجانی كورد و عیراقیش وەك گەنجانی یٔەوروپی دەستیان هەبێت لە شۆڕشە رۆشنگەرییەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و عیراقدا.

دوای چەندان پێكدادان دینی و شۆڕشی یٔەوروپا و پێكدادانی رۆشنگەرانە و فەندەمێنتاڵیستی یٔەوروپی، دواجار گەنجان بوونە سەرمەشقی سەركەوتنە رۆشنگەری و پێشكەوتنەكانی یٔەوروپا و شۆڕشەكانی یٔەوروپا زۆر یٔاسان و بەجوانی لە سنوورەكانی وڵاتانی یٔەوروپادا خولی دەخوارد و دەگوێزرایەوە بۆ وڵاتانی دیكە.

تەنانەت یٔێستا كە قسە لەسەر شۆڕشی یٔەوروپی و فەرەنسی 1968 دەكرێت، بە شۆرشی بەرەی گەنج و رۆشنبیران و یٔەدیبان ناودەبرێت و دەگوترێت یٔەگەر گەنجان بەشداری كارایان لەو شۆڕشانەدا نەكردایە لە دژی دەسەڵاتی یٔاینی مەسیحی و دادگاكانی پشكنین و زیندانەكان پڕ نەبوونایە لە گەنجانی پڕ خەون و یٔازادیخواز، هەرگیز یٔەو شۆڕشانە بەرهەمیان نەدەبوو، گەنجەكانی فەرەنسای یٔەو دەمە لەسەر سنوورەكانی نێوان فەرەنسا و یٔینگلیز دروشمی "سنووری یٔازادی دەستی پێ كرد"یان هەڵواسی و داوای یٔازادی تەواوی یٔەوروپایان دەكرد لە دەستی

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان