د.محەممەد شوانی
كۆرؤنا , نه یه‌كه‌م و نه دووایین په‌تایه هه‌ڕه‌شه‌ی قڕكردنی مرۆڤ بكات له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، میژووی مرۆڤایه‌تی پره له كاره‌ساتی گه‌وره ، هه‌ندێك له‌و كاره‌ساتانه سروشتی و له ئه‌نجامی گۆرانكاریه ئیكۆلۆژیهكاندا روویانداوه ،و هه‌ندێكیانیش به هۆی كار‌و چالاكی و ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤ له پێكهاته‌كانی سروشت.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك له قوڵایی مێژوو بده‌ین تا ئه‌م دوواییانه‌ش مێژوونوسان وایانده‌زانی (ته‌ورات) كۆنترین سه‌رچاوه‌ی مێژووییه باسی (تۆفان=لافاو) یان سه‌ر ئاوكهوتن و خنكانی به كۆمه‌ڵی مرۆڤه‌كانی كردبێت! ، به‌ڵام شوێنه‌وارناسان هه‌قیقه‌تی ئه‌م رووداوه‌یان له پاشماوه شارستانیه‌كانی زۆربه‌ی گه‌لانی دێریندا سه‌لماند، نزیكه‌ی چوار هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ی سێیه‌می ئوری سۆمه‌ری ، له تابلۆی یازده‌هه‌می داستانی كهڵهگامێشدا چیرۆكی لافاوێكی گه‌وره‌و له ناوچوونی گشتی و دروستكردنی پاپۆرێك و رزگاربوونی كه‌مینه‌یه‌كی زۆر كه‌می پیاوچاكانی مرۆڤایه‌تی ده‌گێڕێته‌وه.
له میژووی شارستانی بابلیدا ، كه (300پ،ز)به زمانی یۆنانی نوسراوه ، به هۆی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژاوهژاویانهوه خودا برسیه‌تی و تاعونی بۆ ناردوون ،به‌ڵام كهمنهبوونهتهوه ،بۆیه بریاری داوه له‌ناویان به‌رێت ،خوای مه‌ردۆخ ده‌چێته خه‌وی پادشا و هه‌واڵی ژێرئاوكه‌وتنی زه‌ویی ده‌داتێ