مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
چوار مانگ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌سوریا، كه ڕووسیا به‌هۆی بۆردوومانی ئاسمانی و له‌شكركێشی زه‌مینییه‌وه ده‌ستی پێكرد.نێرده‌ی "بی.بی.سی" له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ر/2015دا سه‌ردانی بنكه‌ی "حمیمیم" ی سه‌ربازی كرد، به‌رله‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی سوریا پێی تێ بخه‌ن، به‌ڵام ئێستا ئه‌و بنكه‌یه زۆر گۆڕاوه.له‌دوای 10 ڕۆژ له‌سه‌ردانی كردنی ئه‌و بنكه‌یه، توركیا فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسیای خسته خواره‌وه، به‌وه‌ش یه‌كه‌م كوژراوی ڕووسیا له‌سوریادا تۆماركرا.ئێستا ئاسمانی سوریا زۆر قه‌ره‌باڵغه، له‌مانگی ڕابردوودا به‌ریتانیا فڕۆكه‌كانی خۆی نارده ئاسمانی سوریا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر له‌وانه‌ی ڕووسیا بۆردوومان ده‌كه‌ن.ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر بردنی ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس بۆ ناو سوریا، نێرده‌ی "بی.بی.سی"ش یه‌كێك بوو له‌وانه. ئه‌وان 4 ڕۆژ له‌سوریادا مانه‌وه. به‌ڕاستی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ڕوویانداوه مرۆڤی سه‌رسام ده‌كرد.