عارف قوربانی
به‌شی زۆری ململانێی ئێستای زلهێزه‌كان، له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئابوریی جیهانیه. ئه‌گه‌ر سه‌ده‌ی رابردوو ململانێ بوو له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی نرخ و بازاڕ، مۆدێلی ئێستا ده‌ستگه‌یشتنه به‌خودی سه‌رچاوه‌كان. وه یه‌كێك له‌و كه‌رته گرنگانه‌ی زۆرترین سه‌رنجی له‌سه‌ره كه‌رتی وزه‌یه، كه بۆ ئه‌مڕۆ بووه‌ته پێویستیه‌كی ژیان و پێویستیه‌كی جیهانی. به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م كه‌رته زۆر و به‌رفراوان نین، به‌ڵكوو له چه‌ند زۆنێكی گۆی زه‌وی كۆبوونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش واده‌كات كێشه‌و ململانێكان به‌ره‌و ئه‌و زۆنانه ببرێن كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی وزه‌ن له جیهاندا. له‌لایه‌ك بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن لێیان و له‌لایه‌كیش وه‌ك كارتی گوشار و هه‌ڕه‌شه له ململانێكانی نێوانیان به‌كار ده‌برێت.