حه‌فتا ساڵ به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانیی دوه‌م تێده‌په‌ڕێت و هۆشدارییش له هه‌ڵگریسانی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م ده‌درێت، ڕادیۆیه‌كی روسیاش ده‌ڵێت: له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگریسانی جه‌نگی جیهانیدا، مۆسكۆ به ته‌واوه‌تی ئۆكرانیا داگیر ده‌كات، هه‌فته‌نامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسیش ده‌ڵێت: كۆتایی ئه‌م مانگه، یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م لێده‌درێت . دوای حه‌فتا ساڵ له كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، له ئێستادا هۆشداریی ده‌درێت له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی تری جیهانیی به‌وه‌ش ئه‌گه‌ری ڕودانی خوێناویتر و وێرانكه‌رتر له ئارادایه، كاتێك چوار ساڵ پێش ئێستا گه‌لانی سوریا دژی حوكمی 40 ساڵه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د شۆرشیان كرد، به‌بیری كه‌سدا نه‌ده‌هات ئه‌و شۆڕشه جیهان بۆ دووبه‌ره دابه‌ش بكات و ده‌رگای جه‌نگی جیهانی سێیه‌م بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر چی لێكدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئه‌و پرسه ده‌كرێت كه له‌لایه‌ك روسیا به سه‌رۆكایه‌تی ڤلادمێر پۆتین ده‌یه‌وێت، كارێك بكات كه هه‌ڵه‌ی میخائیل گۆرباچۆف سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشووی راست بكاته‌وه،