نووری بێخاڵی
15 ملیۆن منداڵ بەدەست جەنگ و ناکۆکیی تایەفییهوه، دەناڵێنن
دواجار وەک دەڵین، ئەوەی لە شەڕەکاندا بە میرات بەجێ دەمێنێ، وێنە و نامەکانن. ڕەنگە لەو نێوەدا کورد خاوەنی دەوڵەمەندترین گەنجینە و میراتیی وێنە و نامەکان بێت، چ ئەو وێنە و نامانەی ناو زاکیرەی برینداری خۆی، کە لە گۆڕەپانەکانی شەڕ و لە چۆڵەوانی دوای ئافاتەکانی کۆمەڵکوژی و زیندەبەچاڵ و ڕاوەدووناندا لێی بەجێ مان. یان ئەو وێنە و نامانەی تەتەرێک، کە ئەو ڕۆژگارە بەسەر برینی کوردا هاتووە و ئێستا بۆیانی نمایش دەکات و دەگێڕێتەوە.ڕەنگە وێنەکەی عومەری خاوەر و جگەرگۆشەکەی نزیکترین نموونەی نێو ئەو مێژووە و نامە کەڕوو هەڵێناوەکانی ناو زیندانە تاکەکەسییەکانیش، زیندووترین بەڵگە بن. لەناو هەموو ئەمانەشدا و زیاتر لە نامەکان، وێنەکان هۆکار و تەنانەت کلیلی ئەوە بوونە، کە لە قۆناغێکی دیکەی دوای کوێرەوەری و لە سای هەلومەرجێکی دیکەی پاش بە کۆمردنی کوردان، قوفڵی دەرگای ئاسۆیەکی نوێیان بەڕووی کورددا کردبێتەوە. یان هەرنا کڵاوڕۆژنەی ئومێدێکیان لە دیواری بە خوێن و بارووت و