عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلانەوە رایگەیاند، "هیوادارم هەردوولا بە کردەوە بەدەم بانگەوازەکەوە بچن."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27-2-2025، شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ پەیامی ئاشتیی ئۆجەلانیان راگەیاند. ئەحمەد تورک پەیامەکەی خوێندەوە. ئەوەش دوای ئەوەی شاندە حەوت کەسییەکە ئەمڕۆ سەردانی ئیمراڵییان کرد.
عەلی باپیر لەبارەی پەیامەکەوە دەڵێت، "ئەو پەیامەی بەڕێز ئۆجەلان، کە دەبووایە زووتر بوایە، دڵخۆشبووم و ساڵانی زووش چەند جارێک بەهەردوو لایەنی تورک و کوردمان گووتوە: پێویستە بیر لە چارەسەری ئاشتییانە بکرێتەوە."
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری هەروەها دەڵێت، "هیوادارم هەردوولا بەکردەوە
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو پەیامێکی لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان بڵاوکردەوە و بە "پەیامێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی و بایەخ و واقعیەت" ناودەبات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی شوباتی 2025، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بانگەوازێکدا، کە شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ خوێندیانەوە، داوای لە پەکەکە کرد خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت.
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەگکرتووی ئیسلامیی کوردستان لەو بارەیەوە، لە پەیامێکدا دەڵێت: "بەرێزەوە ئەمڕۆ گەلی کوردستان پێشوازی کرد لە پەیامە مێژووییەکەی بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پەیامی ئاشتی و هەنگاوی یەکەم بۆ چارەسەری کێشەیەکی زیاتر لە چل ساڵ لە جەنگ
پێشوازی لە پەیامەکەی بەڕێز عـ.ـەبدوڵا ئـ.ـۆجەلان دەکەین، پێمانوایە پەیامێکی بەرپرسیارانە و پێویستی ئەم قۆناغەیە بۆ یەکخستنی ریزەکانی کوردایەتی و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان لەسەر بنەمای هاوبەشێتی و پێکەوەیی بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی پرشنگدار و ئارامتر بۆ گەلەکەمان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەم پەیامە بە سەرەتا و قۆناغێکی گرنگ دەزانێت و وەک ئەرکێکی نەتەوەیی بەرپرسیار پشتیوانی ئەم پەیامە و سەرخستنی هەر هەنگاو و پرۆژەیەکە کە گیانی پێکەوەیی و برایەتی لەنێوان کورد و تورک دەباتە پێشەوە.
هیوادارین هەموولایەکمان بەدەم ئەم پەیامەوە بچین و هەنگاوی کرداریی بنێین بۆ گەیشتن بە ئاشتی سەرتاسەری و ئەم دەرفەتە مێژووییە لەدەستنەدەین کە
سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "هیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەستپێکێک بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی ڕێی خۆی بگرێت و، بگاتە ئەنجامێکی وا کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەک بێت."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27-2-2025، شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ پەیامی ئاشتیی ئۆجەلانیان راگەیاند. ئەحمەد تورک پەیامەکەی خوێندەوە. ئەوەش دوای ئەوەی شاندە حەوت کەسییەکە ئەمڕۆ سەردانی ئیمراڵییان کرد.
سەرۆک بارزانی، لەو بارەیەوە دەشڵێت: "لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە تورکیا، جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان دەکەینەوە و بە هەموو توانایەک پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی
زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی کورد، کە خەڵکی گوندێکی شاری ماکۆیە، یەکێک لە کۆنترین زیندانییەکان و تاکە زیندانی سیاسی ژنە پاش ئەوەی سزای لەسێدارەدانەکەی کەم کرایەوە بۆ زیندانیکردنی هەتاهەتایی، ماوەی حەڤدە ساڵە بەبێ مۆڵەتی لە زیندان بەسەر بردووە.
جەلالیان کە لە 2008وە لە زینداندایە، لە زیندانی شاری یەزدی ئێرانەوە نامەیەکی نوسیوە و تێیدا باس لە بەشێک لە ئازارەکانی ئەو حەڤدە ساڵە دەکات کە ڕووبەڕووی بووەتەوە.
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە لەنامەکەدا کە لە ماڵپەڕی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بە شێوەی دەستبەسەرکردن و شێوەکانی ئەشکەنجەدانی کردووە و نووسیویەتی "دوای ئەوەی تەنها سێ خولەک لەگەڵ دادوەردا لەسەر زمانی دایکی خۆم مشتومڕم کرد، بەبێ ئەوە بمناسێت و گوێی لە قسەکانم بگرێت، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکردم" و دەشڵێت هێشتا نازانم ئەو دادوەرە بڕیارەکەی لەسەر بنەمای چ بەڵگەیەک دەرکردووە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا کە بە بۆنەی حەڤدەهەمین ساڵی زیندانیکردنی ئەو ژنە سیاسییە کوردە بڵاویکردووەتە نووسیویەتی "جەلالیان لەکاتێکدا کە خەریکە پێ دەخاتە هەژدەهەمین ساڵی زیندانیکردنی کە سەرەڕای نالەباربوونی باری جەستەیی، لە مافی دەستڕاگەیشتنی بە چارەسەری
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، مەزڵوم عەبدی ڕایدەگەیەنێت پێشوازی لە پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەن.
عەبدی ڕۆژی پێنجشەممە لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند " پێشوازی لە ڕاگەیاندنە مێژووییەکەی سەرۆک عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەین کە داوای کۆتایی هاتنی شەڕ لە تورکیا و کردنەوەی دەرگای پرۆسەی سیاسی ئاشتی دەکات."
عەبدی دەشڵێت " ئەم ڕاگەیاندنە مێژووییە دەرفەتێکە بۆ بونیاتنانی ئاشتی و کلیلی کردنەوەی دەرگای پەیوەندی ڕاست لە ناوچەکە."
هەر ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئۆنلایندا لە واشنتن ڕایگەیاند "سەرۆکی پەکەکە پەیامێکی ناردووە و بۆچوونەکانی خۆی ڕوونکردەوە، ئێمە بە ئەرێنی سەیری دەکەین".
لە کۆنگرەکەی ناشناڵ پرێس کڵەب عەبدی لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە کاریگەریی ئەو پەیامە لەسەر هێزەکانی سوریای دیموکراتیک گوتی پەیامەکەی ئۆجەلان شتێکی باشە " بەڵام هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە وەکو هەسەدە ( هێزەکانی سوریای دیموکراتیک)نییە" بەڵام نکوڵی لەوە نەکرد کە کاریگەریی بەسەر ناوچەکەی ئەوانیشەوە دەبێت "بڕوام وایە ئاگربەستی نێوان پەکەکە و تورکیا و دەستەبەرکردنی ئاشتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدی ئیمراڵی بە سەرۆکایەتیی خاتوو پەروین بوڵدان و سری سورەییا ئوندەر کرد.
لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، وەفدی ئیمراڵی سڵاو رێز و پەیامی بەڕێز (عەبدوڵا ئۆجەلان)یان گەیاندە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و بڕیار و سیاسەت و بژاردەکانی خۆشیان لەسەر رووداوە سیاسییەکانی ناوچەکە، پرسی ئاشتی لە تورکیا و گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان روونکردەوە.
لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانیان بیروبۆچوونی خۆی و ستراتیژیی یەکێتی لەبارەی قۆناغی نوێی ئاشتی لە تورکیا بە راشکاوانە خستەڕوو و رایگەیاند، پشتگیری
ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی ڕۆژی دووشەممە هۆشداریدا دژی تەکتیکەکانی " جەنگی نەرمی " دوژمنان لە هەوڵییاندا بۆ خستنەوەی دووبەرەکی لە نێو کۆماری ئیسلامیدا.
خامنەئی لە وتارێکدا لە تاران وتی " ئەمڕۆ ئێمە هیچ نیگەرانییەکمان نیە سەبارەت بە بەرگری قورس یاخود هەڕەشە سەربازییەکانی دوژمن. ئێران توانای بەهێزی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانە و دڵنیابوونەوە لە ئاستێکی بەرزی ئاسایش بۆ گەلەکەی."
وتی " دوژمنەکانی " ئێران، هەوڵی دروستکردنی کێشەیان داوە لە ڕێی " هەڕەشەی جەنگی نەرمەوە " کە ئامانج لێی " یاریکردنە بە ڕای گشتی، دروستکردنی دووبەرەکی و گومان دروستکردنە لە بنچینەکانی شۆڕشی ئیسلامی."
لێدوانەکانی خامنەئی ڕۆژێک دوای ئەوە دێت ئیسڕائیل بارێکی
سەرۆک بارزانی یارمەتی و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان ڕادەگەیەنێت.
نزیکەی کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 16-02-2025، شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی بە سەرۆکایەتیی پەروین بوڵدان و سرری سورەییا ئۆندەر؛ گەیشتە بارەگای بارزانی و لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان؛ لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی "لە دیدارەكەدا، شاندی ئیمرالی بیروبۆچوونی خۆیان لەمەڕ بارودۆخی سیاسی و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و وردەكاری و ئەنجامی دیدارەكانیان لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە "شاندی ئیمرالی لەو دیدارەدا ناوەڕۆكی
سهرۆكی ئۆكرانیا رایگهیاند، وڵاتهكهی هیچ رێككهوتنێكی نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ بهبێ ئۆكرانیا قبوڵ ناكات.
ئەمڕۆ پێنچشەممە ١٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ڤۆڵۆدمیر زیلێنسكی، سەرۆکی ئۆکرانیا پەیامێکی بڵاوکردەوە رایگەیاند، پێویسته ئۆكرانیا له ههر دانوستانێكدا ئامادهبێت بۆ كۆتاییهێنان به شهڕی نێوان روسیا و ئەو وڵاتە.
جهختیكردهوه كه پهیوهندیهكهی دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ئهمریكا لهگهڵ ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی روسیا نیشانهی گۆڕانكاری له پێشینەکانی واشنتۆن نییه و راشیگهیاند، ئەنجامدانی بهو پهیوهندییه دڵخۆشکەر نییە.
ئاماژهی بهوهشكرد، ترهمپ باسی پهیوهندیكردنی ئۆكرانیای
وەزیری دەرەوەی سوریا بە ئامانجی هەماهەنگکردنی هەنگاوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لە سوریا و هەروەها گفتوگۆ لەسەر پرسی هێزە کوردییەکانی هاوپەیمانی ئەمەریکا، ڕۆژی پێنجشەممە بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە پاریس دەکات.
ئەسعەد حەسەن ئەلشیبانی سەرکردایەتی شاندێک دەکات بۆ سەفەرەکە، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری سوریا بانگهێشتی ئەحمەد ئەلشەرع
بەهای دراوی ئێران بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکایی بۆ نزمترین ئاستی پێوانەیی دابەزی، دوای ئەوەی ڕابەری باڵای ئێران گفتوگۆی لەگەڵ ئەمەریکا ڕەتکردەوە و سەرۆک دانۆڵد ترامپ هەوڵیدا هەڵمەتی " زۆرترین فشار " بۆ سەر تاران بگەڕێنێتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی ئاڵوگۆڕی بیانی alanchand.com، ڕۆژی شەممە نرخی تمەن لە بازاڕە نافەڕمییەکاندا بۆ ,500892 تمەن دابەزی، بە بەراورد بە 869,500 تمەن لە ڕۆژی هەینیدا. ماڵپەڕی bazar360.com دەڵێت دۆلار بە 883,100 تمەن فرۆشراوە. ماڵپەڕی Asr-e-no بڵاویکردەوە کە نرخی دۆلار بە 891,000 تمەن مامەڵەی پێوەکراوە.
لە کاتێکدا کە ڕووبەڕووی ڕێژەی هەڵاوسانی فەڕمی لە سەدا 35 بوونەتەوە، ئێرانییەکان بەدوای پەناگەیەکی پارێزراودا دەگەڕێن بۆ پاشەکەوتەکانییان، دۆلار و دراوی قورسی دیکە و زێڕ دەکڕن.
دوای هەڵبژاردنەوەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ وەکو سەرۆکی ئەمەریکا، نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەرزبووەوە و بە نزیکەی 690,000 تمەن مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش
کوردەکان لە سوریا لە ماوەی پێنج دەیەی حوکمڕانی بنەماڵەی ئەسەددا پەراوێزخرابوون و زۆربەیان ڕەگەزنامەیان ڕەتکراوەتەوە و بە هەڵە بە عەرەب ناوبراون. ئێستا ئەوان ئەو دەرفەتە دەقۆزنەوە لە ماوەی گواستنەوەی دوای ئەسەددا بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتە کلتوورییانەی کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بەدەستیان هێناوە لە شەڕی ناوخۆیی وڵاتەکەدا.
دایکان ئێستا دەتوانن منداڵەکانییان بە ناوی کوردی ناوبنێن. زمانی کوردی لە قوتابخانەکاندا دەخوێندرێت. ساڵی نوێ، نەوروز، دەتوانرێت بە ئاشکرا ئاهەنگی بۆ بگێڕدرێت. کوردەکان کە یەکێکن لە گەورەترین دانیشتوانی جیهان بەبێ ئەوەی وڵاتێکییان هەبێت، هەستییان بە جۆرێک لە کۆنتڕۆڵکردن
زۆر بەرێز/ پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان
بەڕێزان باپیرکامەلا سکرتێری گشتی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری سەربەرزی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان، بە بۆنەی یادی ٣٠هیمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتەکەتان، پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان، لە لایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە بەڕێزان دەکەین.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیواخوازە لە سەرەتای ٣٠هەمین ساڵی تێکۆشان و چالاکی نەتەوەیی و حیزبیتان بە مەبەستی زیاتر دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی و دادپەرەوەری و باشبژێوی، و دیالۆگی ئاشتەوایی و پاراستنی دەستکەوتە سیاسی و نەتەوەییەکان، و یەکگوتاری ناوماڵی کورد لە چواربەشی کوردستان هەردەم بەرەوەپێشەوە هەنگاو بنێن، هەروەها وەکوو بزووتەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند و وتی "ڕەنگە دوژمنانی تاران بتوانن هێرش بکەنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکە، بەڵام ئەوان ناتوانن ئێران لە توانای بنیاتنانی ناوەندی ئەتۆمی نوئ بێبەش بکەن."
ئەم لێدوانانەی پزشکیان دوای ئەوە دێت کە رۆژنامەی واشنتن پۆست بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک لە هەواڵگری ئەمەریکا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە ئیسرائیل پێدەچێت تا ناوەڕاستی ئەمساڵ هێرشی پێشوەختە بۆ سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەستپێبکات.
پزشکیان وتی "ئەوان هەڕەشەمان لێدەکەن کە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەدەن. ئەگەر ئێوە لە سەد لەوانە بدەن، ئێمە هەزاری دیکە دروست دەکەین. دەتوانن