د.نزاکەت حوسین
بۆ باسکردنی ئەمە دەگەرێینەوە بۆ ئەو سێ چیرۆکەی لەمێژوودا ویستیان ژیانی مرۆڤ و جیهان شی بکەنەوە، ئەوانیش فاشیزم، کۆمۆنیزم و لیبراڵیزمن.
فاشیزمەکان دەیانگوت: مێژوو خەباتە لە نێوان نەتەوە جیاوازەکاندا، باوەڕیان وابوو جیهان لەلایەن گرووپێك خەڵکی توندتیژهوه قۆرخ بکرێت و ئەوانی دیكه ژێردەستە بخات. کۆمۆنیستەکان گوتیان: جیهان بریتی نیە لە خەباتی نێوان نەتەوەکان، بەڵکو بریتییە لەخەباتی نێوان کڵاسەکان، باوەڕیان وابوو تێڕوانینیان بۆ جیهان وابوو، هەموو گرووپی مرۆڤایەتی لەدەوری سیستمی سۆسیاڵی یەك دەگرنەوە، کە یەکسانی دڵنیا بکەنەوە ئەگەر بە نرخی ئازادیش بیت.
لیبراڵیەکان دیدگایان وابوو، ژیان بریتی نیە لە خەباتی نێوان کڵاسەکان و نەتەوەکان، بەڵکو لەنێوان لیبراڵی و دیکتاتۆری، تێڕوانیان بۆ ژیان ئەوە بوو، هەموو مرۆڤایەتی بەهاریکاری بە ئازادی و ئاشتی لەگەڵ کەمترین کۆنترۆڵی مەرکەزی دەژین، هەرچەندە بەنرخی نایەکسانیش بێت. جەنگی دووەمی جیهان و جەنگی سارد کۆتایی بە کۆمۆنیزم و فاشیزم هێنا، دوای ئەوە جیهان لە لایەن لیبراڵیزم و سیستمی لیبراڵی جیهانیەوە بەڕێوەچوو. ئەم سیستمە لەسەر ئەوە دەچوو، هەموو مرۆڤ بەشداری بکات و ئەزموونی خۆی بەکاربهێنێ و هەموومان بابەت بوون بۆ یەك بەهای جیهانی، هیچ گرووپێك بۆی نەبوو میراتگری ئەم دەسەڵاتە بێت و باڵادەست بێت بەسەر ئەوی تردا، هاریکاری باشترین ئامراز بوو وەك لە ململانی، هەموو مرۆڤ و گرووپێك دەبێت هاریکار بێت بۆ بەها و بەرژوەندی هاوبەشیان، بۆ ئەمە لیبرالیزم ئامۆژگاری دەکردین، کە یاسا و دامەزراوە نەشناڵیەکانمان بەهێز بکەین، بەڵام ئەم سیستمە لیبراڵیە جیهانیە هەندێك هەڵە و گرفتی هەبوو، باڵادەستی ئەڵتەرناتیڤی دروست کرد، لیبراڵیزم لەسەرەتاکانی سەدەی بیست و