نووسه‌ر: ئه‌سغه‌ر زار‌ع که‌هنموویی
له فارسییه‌وه : ڕێناس جاف
لێدوان و وته و ڕا و بۆچوونی ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی ڕۆشنبیر و لێزانی کۆڕی زانیاریی زمان و ئه‌ده‌بی فارسی بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له "مافی خوێندن و وانه‌وتنه‌وه به زمانی دایکزادی" و زگماکی له لایه‌که‌وه مایه‌ی سه‌رسوڕمان و له‌و لاشه‌وه جێی داخ و که‌سه‌ره. ئه‌م سه‌رسوڕمان و په‌ژاره‌یه کاتێک ڕووی له توێژه‌ر و زمان‌ناسی هێژای وه‌ک "فه‌تحوڵڵا موجته‌بایی"،"به‌هادینی خوڕهمشاهی" و" محه‌ممه‌د عه‌لی موه‌حید"ه، زێتر خۆی ده‌رده‌خات، چونکه، ئه‌وان خه‌مخۆری بواری فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیریین و وه‌ک ژماره‌یه‌کی تر له نه‌یارانی زمانی دایکزادی،گیرۆده‌ی ناو دونیای سیاسه‌ت نه‌بوون. ئه‌وان زۆر چاکی له بایه‌خ و گرینگیی "وشه" و واژه تێده‌گه‌ن و له به‌ر ئاشنایه‌تییان لانیکه‌م به زمانێکی جگه له فارسی، زۆر باش ده‌زانن که هه‌موو زمانێک،خاوه‌نی سه‌نگ