سەلاحەدین چەلیك
ماوەیەكە دەزگاكانی میدیا و سیاسەتمەداران لە سەنگەری كیشوەری دوورەوە، بەهەموو هێزێكەوە بەردەوامی بە شەڕی ناوبراو دەدەن. بەهۆی ئایەتی كتێبی پیرۆز و گوتەی پیاوچاكان نەفرەت لە یەكتری دەكەن، هەڕەشەكانیان لە ئاسمانەوە دەبارێن و یەكتری پارچە پارچە دەكەن. بەڵام دیارە ئەوە بەس نییە و بەڕێز ئەردۆغان سوێندی خواردووە كە پشتی گولەن لە زەوی بدات.
بزووتنەوەی گولەن چییە؟
پێیاندەگوترێ "بزووتنەوەی خزمەتكاری" یان بە كورتی "جەماعەت". فەتحوڵڵا گولەن، سەرۆكی بزووتنەوەكە ساڵانێكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەژیت. بێگومان دەتوانێ بگەڕێتەوە توركیا. بەڵام پێدەچێت مانەوەی