ره‌زا شوان / نه‌رویج
ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له شکستییه‌کانی رابردوو و تا راده‌یه‌ک ئه‌مڕۆشمان بده‌ینه‌وه.. ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت ، که ئێمه‌ی کورد، به تایبه‌تیش سه‌رکرده‌کانمان، تا ئێستاش، نه‌مان توانیوه وه‌کو پێویست، وانه و په‌ند و سوود له فاکته‌ره‌کانی شکستی و نه‌هامه‌تییه‌کانی پێشووی گه‌له‌که‌مان وه‌ربگرین.. راستیان بکه‌ینه‌وه و دووباره و سێ باره‌یان نه‌که‌ینه‌وه.. با هێنده‌ش سۆزاوی و خۆشبڕوا نه‌بین و .. به‌س به قسه‌ی شیرینی ژێرتاڵ و زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژه‌هراوی و، به به‌ڵین و په‌یمان و سوێندی درۆی به‌رانبه‌ره‌کانمان و نه‌یارانی گه‌له‌که‌مان بکه‌وێنه داوه‌وه و هه‌ڵمان بخه‌ڵه‌تێنن ، دوایش بێشه‌رمانه نکووڵی له هه‌موو به‌ڵێن و په‌یمانێکیان بکه‌ن.. نزیکترین نموونه‌شمان.. بڕوابوونمان به زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژه‌هراوی نووری ماليکی و به‌ڵێن و سوێند خواردنی به درۆێ.. به‌ڵام چه‌ند ماليکی خه‌تاباره ،