عەبدوالواحد خەندەرەش
وه‌ک هه‌مووان ئاگادارن ڕێزدار مه‌سعوود بارزانی له پایه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کورستان‌دا و به بۆنه‌ی نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌ی کوردییه‌وه (ئه‌و ساڵه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێم هه‌رگیز بۆ یه‌ک کاژێریش به‌کاری نه‌هێناوه) ، په‌یامێکی نه‌ورۆزانه‌ی بڵاوکرده‌وه. هه‌ر له پێشه‌کیی په‌یامه‌که‌یدا داوای لێبوردنی له گه‌لی کوردستان کرد که له‌به‌ر خاتری دۆست و براده‌ران نه‌یتوانیوه ئه‌و مزگێنییه گه‌وره‌یه‌ی که پێشتر گفتی دابوو پێیانی ڕابگه‌یه‌نێت. مه‌سعوود بارزانی که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌شێکی سه‌ره‌کی و گرنگی لێدوان و ئاخاوتنه‌کانی