کاوه رۆژهه‌ڵات
"فه‌لسه‌فه ئه‌گه‌ر ده‌بیته هۆکاری ناسین، هاوکات مه‌زنترین هۆکاره بۆههبوون".سۆقرات_فیلسوفی یونان
پێشه‌کی: له‌م وتاره‌دا، ئامانج ناسین و ئانالیزی کاراکتێره جۆراوجۆره‌کانی مۆدێرنیته و کاریگه‌ری ڕه‌هه‌نده کۆنه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه‌یه له سه‌رتاک له کۆمه‌ڵگایه‌کی کلاسیک‌دا. به‌ڵی ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه کاری ناسین و ئانالیزی هه‌موو کائینات وچۆنیه‌تی هه‌بوونی گه‌ردون بێ،به‌ڵام مرۆڤ بۆخوی خاڵی سه‌ره‌تایه و له خۆیه‌وه هه‌مۆشتێک ده‌ست پێ ده‌کا. بابه‌ته‌که لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ین.که‌سایه‌تییه‌کی نه‌زان که له ناسینی خۆیدا ده‌سته‌وه‌ستان مابێته‌وه،هه‌رگێز ناتوانێ له ناساندنی فه‌لسه‌فه‌دا بۆ مرۆڤه‌کانی ترهاوکارو پیشه‌نگ بێ.