ره‌زا شوان / نه‌رویج
ئه‌م وته‌یه‌ی سه‌رۆک عه‌بدولکه‌ریم قاسم، چه‌ند جوانه، کاتێک که‌خاوه‌نی نانه‌واخانه‌یه‌کی بینی، وێنه‌که‌ی گه‌وره‌تر کردبۆوه‌و لهنانهواخانهکهیدا هه‌ڵیواسی بوو، به‌ڵام قه‌واره‌ی نانه‌کانی بچووکتر کردبۆوه‌و به‌خه‌ڵکی ده‌فرۆشتن. ئه‌م وتهبۆهاتووهی سه‌رۆک عه‌بدولکه‌ریم قاسم کهبهخاوهنی نانه‌واخانه‌که‌ی وت وته‌یه‌کی جوانه و له‌جێی خۆیدایه.. که‌وێنه‌که‌ی له‌جاران گه‌وره‌تر کردبۆوه، که‌چی ئهونانانهی کهبهخهڵکی ده‌فرۆشتن له‌جاران بچووکتری کردبوونه‌وه. ئه‌گه‌ر بزانین و به‌راوردێک له‌نێوان ئه‌م وته‌یه‌و، ئه‌و خزمهتهتگوزارییانهی که‌ئه‌مڕۆ پێشکه‌شی به‌خه‌ڵکی ده‌که‌ن زۆر که‌متر و بچووکترن.. له‌چاو وێنهگهورهو زۆر و زهبهندهههڵواسراوهکانی خۆکاندیدکراوهکانی هه‌ڵبژارده‌کان.. کهلهرێگا و بانه‌کان و له‌سه‌ر پرده‌کان و دیواره‌کانی باڵه‌خانه‌کان و،له‌هه‌موو شه‌قامه‌کان و