چه‌نگیز چاندار
شائیسماعیل به‌دریخان ئۆغڵو سه‌رۆکی ده‌زگای گوین سیاد (کۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌کار و په‌یمانکارانی باشووری رۆژهه‌ڵات)، گرنگیه‌کی تایبه‌تی به ئاهه‌نگی پیرۆزبایی نه‌ورۆز ده‌دا که شه‌وی یه‌کشه‌ممه 18ی مارس له کۆشکی چراخانی ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه چوو. چه‌ند رۆژ پێشتر ئاگاداری کردبوومه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌داسه‌د به‌شداری ئاهه‌نگه‌که ببم، جار جار ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌کردم و به بیری ده‌هێنامه‌وه.
له که‌شوهه‌وایه‌کدا که پرسی کورد به‌ره‌و خراپبوون ده‌چێ یاخود گومانی خراپبوونی پرسه‌که له ئارادایه، پیرۆزبایی نه‌ورۆز له نێو کۆشکێکی "پێته‌ختی ئیمپراتور" و به جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر "ئیراده‌ی پێکه‌وه ژیان"، بۆ به‌دریخان ئۆغڵو گرنگیه‌کی زۆری هه‌بوو.