رێبوار مه‌عروف زاده
گومان، ره‌خنه و داهێنان
"نه‌وه‌ی نوێ هه‌میشه له بێ شه‌رمییه‌وه ده‌ست پێده‌کات، له شتێکه‌وه ده‌ست پێده‌کات ناوی ده‌نێم ئیراده‌ی شه‌رمنه‌کردن."به‌ختیار عه‌لی نه‌وه‌ی نوێ له گومان، ره‌خنه و داهێنان پێکدێ و هاوپێوه‌ندی گومان، ره‌خنه و داهێنانیش ده‌بێته گه‌ڕانێک هه‌تا ئه‌وسه‌ری ئه‌وسه‌ر. گه‌ڕان به شوێن بوون یان نه‌بوونی نه‌وه‌ی نوێ، تێفکرین له چۆنییه‌تی و هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی، ته‌نانه‌ت ئاماده‌بوونی خۆدی چه‌مکی نه‌وه‌ی نوێ له لێکدانه‌وه‌ی کێشه‌کاندا، یارمه‌تیده‌ری دروستکردنی فه‌زا و به‌ستێنێکی تیۆری و فێکرییه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رینی کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ قسه‌کردن، نووسین و کرده‌وه‌گه‌لێکی لێبراوانه و راشکاوانه،