حوسێن به‌خشی
روخساری جیهانی هاوچه‌رخ له ژێر کارتێکه‌ری شۆڕشی تێکنۆلۆژی مۆدێڕن‌دا، به تایبه‌ت له بواری پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، به‌په‌له و به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر له حاڵی گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندن دایه. ئینترنێت و تۆری کۆمه‌ڵایه‌تی فێسبۆک و .... وه‌ک ئامرازێکی هه‌ره پێشکه‌وتووی پێوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌کان، ڕۆڵێکی به‌رچاو و گرینگ له بواری راگه‌یاندن و بردنه‌سه‌ری راده‌ی زانیاری یاری ده‌کا.