له سووریه رۆژ له گه‌ل رۆژ شار و گۆندی زیاتر خاپوور ده‌کرێ، رۆژ له گه‌ڵ رۆژ جۆغرافیایه‌کی زیاتر له شهر ده‌گلێ و خه‌ڵکێکی زیاتر ده‌کۆژرێ. هه‌روه‌ها جار له گه‌ڵ جار تۆپ و تانگی زیاتر به‌ره‌و شاره‌کان وه‌رێ ده‌که‌ون و شه‌قام و فه‌زایه‌کی گشتی به‌رینتر قۆرخ ده‌کرێن. دیاره سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه خه‌ڵکی سووریه ئاماده نین دۆراوی شه‌ڕی حکوومه‌ت و خه‌ڵک بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گیانیان فیدا بکه‌ن. ئۆپۆزسیۆنی سووریه‌ش هه‌روا له دوو به‌ره‌ییدا ماوه‌ته‌وه. زۆربه‌ی جه‌ماعه‌تی ئیخوانوڵموسلمین، لیبراڵه‌کان و به‌شێک له کورده‌کان له نێو شوورای نیشتمانی سووریه (المجلس الوطنی السوری)دان. ئه‌و گرووپه‌ی ئۆپۆزسیۆن له پشتگیرییه‌کی به‌رچاوی عه‌ره‌بی - رۆژئاوایی به‌هره‌مه‌نده. گرووپی دووهه‌م واته گرووپی هاوئاهه‌نگی بۆ گۆڕانی دێموکراتیک