لەتیف فاتێح فەرەج
هیچ كات هێنده‌ی ئێستا رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دا نه‌بووه، ئه‌ردۆغان و توركیا ده‌یانه‌وێت به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریه نه‌هێڵن، ئه‌مه‌ریكاش به‌رژه‌وه‌ندی خستوه‌ته سه‌روو دۆستایه‌تی و ئه‌و قوربانیدانه‌ی كورده‌وه، ئێستا له هه‌ركات زیاتر پێویسته كورد له هه‌موو دنیا و له ڕێگه‌ی ئازادیخوازانه‌وه فشار له سه‌ر بڕیار به‌ده‌ستان دروستبكه‌ن بۆ دروستكردن و پاراستنی ناوچه‌ی ئارام، ئه‌مه‌ریكیه‌كان تا ئێره ئه‌وه‌ی له سه‌ریان بووه كردوویانه، به‌ڵام له ناكاوا جێهێشتن جۆرێكه له بێئه‌مه‌كی، دیبلۆماتێكی فه‌ڕه‌نسی پێی ووتم هه‌رگیز ئه‌مه‌ریكیه‌كان تا سه‌ر كورد ناپارێزن، ئه‌مه قسه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ره، ئه‌و كاته وای وت كه من داوام لێ‌كرد فه‌ڕه‌نسیه‌كان كوردی رۆژئاوا بپارێزن، ئه‌و زۆر دیبلۆماسیانه خۆی له وه‌ڵامه‌كه پاراست و وتی هه‌ر ئێمه نین.ئه‌وروپیه‌كان فه‌ڕه‌نسای لێده‌ربچێت ئه‌وانی تر به تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا زۆر بێهه‌ڵوێستن به‌رانبه‌ر كوردانی رۆژئاوا و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا، ئه‌وان ته‌نانه‌ت تا ئێستا وه‌ك پێویست ئه‌و داعشانهشیان وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه كه ناسنامه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپیان هه‌یه، فه‌ڕه‌نسا كه‌م و زۆرهاوكاری كردووه، به‌ڵام گه‌ر مه‌به‌ستی بێت ده‌توانێ زۆر له‌وه زیاتر بكات، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ئه‌وروپا ده‌زانن كه توركیا سڵ له جینۆساید و كوشت و بڕی به كۆمه‌ڵ ناكاته‌وه، بۆ هه‌ڵوێستیان نیه ئه‌مه‌یان مایه‌ی پرسیاره.له دۆخی وه‌ك ئێستای رۆژئاوای كوردستاندا ئه‌ركی هه‌موو كورد و به تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان و پارله‌مانی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێره‌یه داوا له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بكه‌ن، رێگه نه‌ده‌ن ئه‌و ناوچه‌یه ببێته گۆمی خوێن له‌و باره‌یه‌وه جوڵاندنی كوردانی تاراوگه له لایه‌ك و له ناوه‌وه‌ش دروستكردنی رای گشتی بۆ به گژاچوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی پاكتاوكردن زۆر پێویسته.ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌وبه‌ر دۆگلاس سیلمانی باڵیۆزی