یادگار واژەیی
تاکە میللەتین لە جیهاندا کە هیوایەتمان ئامۆژگاری کردنی بەرامبەرە و ڕێگە نیشانی هەموو کەسێک دەدەین کە چۆن ژیان بکات و چۆن بەختەوەری بەدەست بێنێت و ببێتە کەسێکی سەرکەوتوو، هەمیشە لای بەرامبەر وا بانگەشە بۆ خۆمان دەکەین کە خۆمان بەو شێوە سەرکەوتووین و خۆشبەختین دەمانەوێت تۆش وەک ئێمە سەرکەوتوو بیت بۆیە هەوڵ دەدەین لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ڕێی درووست(ئەوەی کە خۆمان بە دروستی دەزانین) نیشانی بەرامبەرمان بدەین و ئامۆژگاری بەرامبەری پێ بکەین کە وابکات و وا نەکات یان ئەوە بخوات و ئەوە نەخوات ، یان وا بژی و وا مەژی، یان وا بڕوا و وا نەڕوات، یان هاوژینی لەگەڵ ئەودا بکە و لەگەڵ ئەم مەیکە، یان پچۆ بۆ ئەوێ و مەچۆ بۆ ئەوێ، یان گوێ لەو بگرە و گوێ لەو مەگرە، یان سەیری ئەو بکە و سەیری ئەم مەکە یان ئەوە بکڕە و ئەوە مەکڕە ، یان ئەوە بخوێنەرەوە و ئەوە مەخوێنەرەوە، لەگەڵ ئەو هاوڕێیەتی بکە و لەگەڵ ئەم مەیکە، یان بەداخەوە وای لێهاتووە ئەم ئامۆژگاریە هەندێ جار چووەتە ناو هەست و لاشعوریشمانەوە بە نموونە پێمان دەڵین ئەمت خۆشبوێت و ئەوت خۆشنەوێت یان ڕقت لەم بێت و ڕقت لەمەیان نەبێت...هتد
لە ناو میللەتانی پێشکەوتوودا شتێک نیە بەناوی ئامۆژگاری کردن بەڵکو ڕێنومایی و پێدانی زانیاری یان ڕوونکردنەوە هەیە، واتە فەرمانەکان بە ئەمە بکە و ئەمە بخۆ نیە بەڵکو بە ڕاگۆڕینەوە و بە پرسیارە نەک فشارخستنە سەرت بە ئەنجامدانی کارێک، وەرگرتنی بۆچوونتە سەبارەت بەو زانیاریە، بە نموونە لە ناو ئەوروپیەکاندا هەموو فەرمانەکان بە ڕاوێژکردن بۆت نمایش دەکەن ، لە جیاتی بڵێ بخۆ دەڵێ دەتوانی بیخۆیت؟ یان لەجیاتی ئەوەی بڵێ ئەمە بکە دەڵێ دەتوانی ئەمە بکەیت؟ یان وا باشترە ئەمە بکەیت ئیتر ناچێت بە شێوەی ئامۆژگاری و تەداخولی ژیانت فەرمانەکەت پێ بڵێت.
بەداخەوە زۆرینەی کورد لە تاکێکەوە بیگرە هەتا خێزانێک یان کۆمەڵەیەک یان گروپێک هەر خەریکی ئامۆژگاری و نەسیحەتی بەرامبەرە و بەردەوام ڕێ بۆ بەرامبەر نیشان دەدات لە کاتێکدا بە هیچ جۆرێک لە جۆرەکان خەریکی خۆی نیە و خۆی لە بیر کردووە یان بەهیچ شێوەیەک گرنگی