تەنیا رێگاحەللی پرسی كوردی رۆژهەلات دانوستاندنی ئاشتیانە ومزاكرەی جدی نێوان كورد و تارانە، درێژەی شەری كورد و تاران،وئەگەری هەلایسانی شەرو مزاكرە ینێوان ئەمریكا و ئێران، هیچیان رێگای چارەسەری گرفتی كوردی رۆژ هەلات نین،
نمونەی بەرچاو :مزاكرەی ئیستای نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا دوای رێفراندۆم و کارەساتی کەرکووک.
گۆیا ئەمریكا حیزبەكانی رۆژهەلاتی بۆ دیدار دەعوەت كردووە!، گەلۆ؟ دەبێ ئەمریكا داوای چیان لێبكات كە بۆخۆی پێیناكرێت، وە یان حیزبەكان چ داوایەک لەئەمریكا دەكەن كە لە تاران بۆیان بكا. بەبروای من عەقلانیترین رێگا ”مزاكرەی نێوان كورد و تارانە” نەك کورد روو بە ئەمریكا.
كوردی رۆژهەلات وریابن!، مەبادا لەئەنجامی هاوپەیمانی دەگەل ترامپ، سەرئەنجام ”قەزای دیزەی ترامپ، وەگۆزەی كورد” بكەوێت، چونكە هەروەك چۆن ترامپ دەگەل تالیبان مزاكرەی كرد، دلنیابن دەگەل ئێرانیش بەمەرج مزاكرە دەكات.
پرسی مزاكرەی نێوان ئێران وامریكا، وێنای پرسی مزاكرەی نێوان كورد وتارانە!: جوادی زەریف دەیهەوێت وێنەی بزوتنەوەی كۆماریخوازان روو تاران، ترامپ بە قەناعەت بێنێت كە مزاكرە لەشەر باشترە، بەلام لایەنی چەکدارو بن ئاژۆخواز چ لە ناو کوردو چ لە ئامریکا و چ لە ئێران مزاكرە بە تسلیم تەلەبی وێنادەكەن.
ئەمریكا ڕادەگەیەنێ: سیاسەتی انزوا، تەحریم، و هەرەشەی نیزامی روو لە ئێران، نەك بۆ روخان، بەلكوو بۆمزاكرە ی دووقۆلی و پاراستنی بەرژەوەندی ئەمەریكایە، ئێستا نازانم بۆچ دەبێ؟؟حیزبەكان