دوانیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە ۲۲ جۆزەردان بەرامبەر به ۱۲ی ژوئن ۲۰۱۷ی زایینی شاندێکی بزووتنەوەی کۆماری خوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتوو له بەڕێزان هێما سۆفی بەرپرسی پەیوه ندیەکانی بزووتنەوه و ئەندامی شۆرای هەماهەنگی، نەسرین محەممەد زاده ئەندامی شۆرای هەماهەنگی و بەرپرسی شۆرای ژنان، ئازاد محەممەد زاده ئەندامی شۆرای هەماهەنگی و ژیلوان شەمامی کارگێری پەیوەندیەکان سەردانی یەکیەتی دێموکڕاتی کوردستانیان کرد و له لایەن شاندی خانه خوێ بەسه رپرشتی د. شاخه وان خالید کارگێری مەکتەبی سیاسی و هاشم شاکر ئەندامی سەرکردایەتی و فاخیر نانەکەلی کارگێری مەکتەبی ناوەندی YNDK پێشوازیان لێکرا.
لە دەستپێکهدا ئەم دیدارە دۆستانەیە بە مەبەستی بەرده وامی دیدار و چاوپێکەوتن و هاوکاری و هاوپەیوەندی له نێوان هەردوولایەن رێکخرا بوو، پاشان تێیدا کۆمه ڵێک باس و بابەتی رۆژ تاوتوێ کران و هەر دوو لایەن بە خوێندنەوەی خۆیان