عەزیز ڕەئووف
ئەسپەکان ئەسپیان دەبێت بەڵام مرۆڤەکان مرۆڤیان نابێت بەڵکو دەبێت پەروەردە بکرێن تاکو دەبنە مرۆڤ. یوستاین گاردەر
هەڵەیەکی گەورەیە وابزانین برینەکان تەنها لەسەرەوەن. هەڵەیەکی گەورەیە پێمان وابێت بە دەسکاریکردنی سیستەمی حوکمڕانی کۆی برینەکانی کۆمەڵگە سارێژ دەکەین. خۆی ئەسڵەن برینەکان لە خوارەوەن، ئەوە هەر خەڵکە دەسەڵات دروست دەکات و هەر خەڵکیشە تەحەمولی کۆی برینەکانی کۆمەڵگە دەکات.ئەوەی نەتوانێت لە سەیران و بۆنەیەکدا ژێر خۆی پاک بکاتەوە، چۆن دەتوانێت لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگدەرێکی باش بێت، ئەوەی دار بە تەڕی بسوتێنێت، دەشتوانێت کۆی برینەکانی تر هەزم بکات، ئەوەی لە سەیرانێکدا نەتوانێت سەوزایی بپارێزێت، ناشتوانێت بیر لە ماف و داخوازیەکانی خۆی بکاتەوە. ئەوەی ژینگە پیس بکات، ناتوانێت دەسکاری پیسی دامەزراوە و دەسەڵاتەکان بکات.هەموو هاتن لەسەرەوە دەیانویست دەسکاری دنیای ئێمە بکەن، هەمووی خەریکی توڕەهاتی پارلەمان و ئاڵا و سەرۆکایەتی و کۆی دامەزراوەکان بوون، بێئاگا لەوەی لە کۆمەڵگەیەکدا ژیان دەکەین، لە ژێرەوە وێران بووە، بێئاگا لەوەی کە هەوادارانی ئەم هێزانە، دەنگدەرانی ئەم هێزانە، هەمان ئەو مەخلوقانەن ناتوانن تەنانەت وەک پشیلەش پیسایی خۆیان بشارنەوە.کێیە حورمەتی سەوزایی ناگرێت، هەر ئەندام و لایەنگر و هەوادارانی ئەم هێزانەن، تۆ هەوادارانت فێر نەکەی چی لە پاشەڕۆی خۆیان بکەن چۆن دەتوانیت متمانەی ئەوەیان پێ بکەیت دەسکاری کۆی دامەزراوەکانی کۆمەڵگە بکەن، تۆ نەتوانی مرۆڤێک وەک مرۆڤ پەروەردە بکەی، بۆ ناچی