مهغدید سهپان
لە تەواوی جیهان، کەم نەتەوەی وەک کورد ماون لە سەد ساڵەی ڕابردوو، بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، شەڕیان بەسەر چەسپابی یان بە زۆر و بێ ئارەزووی خۆیان تێیوەگڵابن. لەگەڵ ئەوەش، ئەم ئەزموونە تاڵ و زۆرە، بۆ رۆژنامەنووسانی کورد، نەبۆتە یارمەتی بۆئەوەی جوانتر و باشتر پەیامیان بگەینن، زانیاری ورد و پێویست لە بەرەی جەنگ و ناوچە کێشە لەسەرەکان بۆ ئێمە بگوازنەوە.
ئەگەر هەڵوەستە لەسەر کاری رۆژنامەنووسانی خۆمان لە گواستنەوەی دوا شەڕی کورد دژ بە داعش لەم چەند مانگەی دوایی بکەین تێدەگەین، رۆژنامەنووسانی کورد لە رۆژنامەنووسانی بیانی زۆرتر لەبەرەی جەنگن، ژیانیان زیاتر لەمەترسیدایە، ئازاترن و لەمەرگ ناترسن. من لێرە و لەم نووسینە، ئەم نەترسان و ئازایەتییە، زیاتر بە نەزانین و تێنهگەیشتن لە کاری پەیامنێری جەنگ و گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییەکانی بەرەی جەنگ لەقەڵەم دەدەم، تا لە سەلماندنی ئازایەتی و بوێری و پاڵەوانێتی ئەوان... هەرچەندە، دەرکەوتن وەک پاڵەوان، لەوانەیە بۆ ڕۆژنامەنووسانی کورد ڕەوا بێ، چونکە هەندێک لەوان، لەبیردەکەن یان فێرنەکراون، کە ئەوان ڕۆژنامەنووسن و پێشمەرگەنین، بەڵام ئەگەر مەنتق حوکم بکا، چۆن دەتوانن نەبن بە پێشمەرگە، لەوکاتەی زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ ژیان و ناخۆشییەکانی پێشمەرگە تێکەڵن، لەگەڵ ئەوان لە سەنگەرەکان دەژین و دەخۆن و دەنوون... پەیامنێری کورد بە چاوی خۆی دەبینی، پێشمەرگە بەرگری لەژیان نامووسی خزموکەسی ئەوان و هەموو تاکێکی کورد دەکا... ئەوان دەبینن، لە ڕاست و چەپ ئەو پێشمەرگە ئازایانە شەهید دەبن، کە پێش کەمێک بەیەکەوە قسەیان دەکرد، ژمارەی تەلەفۆنیان دەگۆڕییەوە، بۆیە پەیامنێری کورد، ناتوانی بترسێ، یان ترس پیشانی برادەرانی بدا، لەکاتێکدا بە هەردووک چاوی خۆی دەبینی کەس لەو شەڕەی دژ بە داعش ناترسێ یان ترس پیشان