خه‌ڵکی مه‌ریوان سه‌رله‌نوێ به دژی خه‌مساردی و نابه‌رپرسایه‌تیی به‌رپرسانی ئه‌وشاره، له هه‌ڵمه‌تێکی مه‌ده‌نییانه‌دا بۆ جارێکی دیکه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌کان شه‌وی 2ی خه‌رمانان خه‌ڵکێکی به‌رچاو له شاری مه‌ریوان به هه‌ڵگرتنی زبڵ و زاڵه کۆنه‌کراوه‌کان له لایه‌ن شاره‌داریی ئه‌وشاره‌وه ، به‌ره‌و چواڕێیانی “شبڕه‌نگ” به‌ڕێکه‌وتن و، بۆ جارێکی دیکه گه‌نده‌ڵیی ماڵی شارده‌اریی شاری مه‌ریوان و لایه‌ن به‌رپرسه‌کانیان شه‌رمه‌زار کرد.
چه‌ن شه‌و له‌مه‌وپێش خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان، به ئاماده‌بوونیان له به‌رده‌م بینای شاره‌داریی ئه‌وشاره‌و، ئاگرتێبه‌ردان له زبڵ و پاشماوه‌کانی نێو شار، به‌و شێوه‌یه ناڕه‌زایه‌تیی خۆیانیان له‌هه‌مبه‌ر که‌مته‌رخه‌میی شاره‌داریی له پێڕاگه‌یشتن و خاوێن کردنه‌وه‌ی نێو شاری مه‌ریوان ده‌ربڕی.
خه‌ڵکی ناڕازی شاری مه‌ریوان ده‌ڵێین؛ ماوه‌ی 15 ساڵه شاری مەریوان و دەوروبەری لە گەڵ کێشەی پاشماوەکان ڕووبەروویە و، بڕیار بووە کە بۆ چارەسەری ئەوکێشە بەشێوەی زانستی