نوێنەری شاری ورمێ، لە مەجلیس ئیدعای ئەوە دەکات، کە هەرێمـی کوردستانی عێراق، بە "پارەی عەرەبستان و کەرەستەی ئامریکایی" حیزبە کوردییەکانی کوردستانی ئێران تەیار دەکات.
نادر قازیپوور، نوێنەری شاری ورمێ لە مەجلیس، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان، لە کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیس، هەرێمی کوردستانی عێراقی بە هەوڵی "دژە ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران" تاوانبار کرد و ڕایگەیاند: "هەرێمی کوردستان بە پارەی عەرەبستان و چەکوچۆڵی ئامریکایی گرووپەکانی دژبەری شۆڕش بە دەستی حیزبی دێموکراتی بارزانییەکان بە دژی کۆماری ئسیلامیی ئێران تەیار دەکات. ڕێبەرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانکردنی وڵاتی عەرەبستان، ئامریکا و ئیسرائیل دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵەکانیان