هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی خۆیەوە، لە دانیشتنی دادگاییکردنەکەی، ئامادە نەبوو.
رۆژی دووشەممە 30/4/2018 لە ئیستەنبوڵ، بەبێ ئامادەبوونی، دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سری سورەییا ئۆندەر، پەرلەمانتاری ئەنقەرەی هەدەپە، بەڕێوە چوو.
بەپێی زانیارییەکان، سەڵاحەدین دەمیرتاش بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی خۆیەوە، ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو و دادوەریش هەموو پارێزەرەکانی لە دادگا دەرکرد.
پەرلەمانتارانی هەدەپە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە دەرەوەی دادگاکەدا، پرۆسەی دادگاییەکەیان بە ”شانۆگەری“ی حکوومەتی تورکی