سێ شارەزای یاسایی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ پـێنجشەممە داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد بڕیاری سزای لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی هاوڵاتی کورد هەڵبوەشێننەوە.
ئەم سێ شارەزایە دەڵێن ڕامین حسێن پەناهی لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردووەوە دەسـتگیرکراوە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وە ئەو سزای لەسێدارەدانەی بۆی دەراوە کە" چەکی لە دژی دەوڵەت هەڵگرتووە" شتێکی نابەجێـیە.
باسیشیان لەوە کرد دادگای باڵای ئێران لەم مانگەدا سزای لەسێدارەدانەکەی بۆ ڕامین پەسەندکردووە و کەیسەکەی ڕەوانەی ئۆفیسی جێبەجێکار کراوە.
بێزاری خۆشیان دەربڕی لە بارەی چۆنیەتی مامەڵەکردنی