فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، پشتیوانیی خۆی بۆ داواکارییەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کشانەوەی پەکەکە لە شنگال ڕاگەیاند.

پیتەر کوک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، هەریەک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش، داوایان لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کردووە، شنگال چۆڵ بکات، لەمبارەیەشەوە گوتی: ”پشتیوانیی له‌ گوته‌كانی عه‌بادی لەمبارەیەوە ده‌كه‌ین، ئێمە بەردەوام لەو بابەتە نیگەرانین“.

ئەوەشی وەبیر هێنایەوە کە لە ئەمریکادا پەکەکە لە لیستی تیرۆر دایە.

پێشتر موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕای گەیاندبوو کە پەکەکە هێزەکەی لە شنگال دەکشێنێتەوە، بەڵام بە گوتەی مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال کە بۆ (باسنیوز)ی ئاماژە پێکرد، هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ کشانەوەی پەکەکە لە شنگال نەنراوە.

6/1/2017

جه‌نه‌راڵێكی خانەنشینکراوی سوپای ئه‌مریكا پێی وایه‌، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به‌ سیاسه‌تێكی ڕوونه‌ بۆ قۆناغی دوای شكستدانی داعش و ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، جه‌ختیش لەوە ده‌كا‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م شه‌ڕه‌ و ته‌نها به‌ زیادكردنی هاوكارییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، چونكه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نها هه‌رێمی كوردستان و ئیسرائیل هاوپه‌یمانی ڕاسته‌قینه‌ و دێموكراتخوازی ئه‌مریكان.

 

ئێرنی ئۆدینۆ، جەنەڕالی خانەنشینکراوی ئەمریکا کە دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق، چه‌ندین ساڵ له‌ كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی له‌ پاڵ سوپای وڵاته‌كه‌ی كاری كردووه‌ و ئێستاش وەک خۆبەخشێک مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەکات، له‌ نوێترین وتاریدا له‌ ماڵپه‌ڕی (Jewish Policy Center)، باسی له‌ ئاینده‌ی عێراق و كوردستان و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئیداره‌ی نوێی وڵاتەکەی کردووە و ڕای گەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ،‌ سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پێویسته‌ ئه‌و كاره‌ له‌ عێراق بكات كه‌ سه‌رۆكه‌كانی پێش ئه‌و نه‌یان كرد.

 

هه‌ر له‌ سه‌رتای وتاره‌كه‌ی، ئێرنی ئۆدینۆ ده‌ڵێت كه‌ ئه‌مریكا پێویسته‌ پلانێكی پێشوه‌خته‌‌ بۆ دوای ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ دابڕێژێت و ئامانجه‌كه‌ی دیاری بكات و “به‌شێكی سه‌ره‌كیی ئه‌م ئامانجه‌ش، ئه‌گه‌ر كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت، پێویسته‌ كوردستانێكی به‌هێز بێت”.

 

نووسه‌ری بابه‌ته‌كه‌ هۆشداریش ده‌دات كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ سه‌ر نه‌گرێت، ئه‌وكات هه‌ژموونی تاران به‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا هێنده‌ی دیكه‌ زیاد ده‌كات. ئه‌و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ر له‌ دوای ڕێككه‌وتنی سایكس-پیكۆ له‌ ساڵی ١٩١٦ تا ئێستا عێراق نه‌یتوانیوه‌ حكومه‌تی به‌هێز دروست بكات كه‌ هه‌ر نه‌بێت بتوانێت ئه‌ركی حوكمڕانی نیشتمانی خۆی جێبه‌جێ بكات و هاووڵاتی سنوره‌كانی بپارێزیت. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌گرێت كه‌ ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقیش نه‌یتوانیوه‌ خۆی له‌ فه‌رمان و هه‌ژموونی كه‌سایه‌تییه‌ ئایینه‌كانی شیعه‌كان لابدات و هه‌میشه‌ له‌ ژێر فشاری فتواكانی ئه‌وان كاریان كردووه‌.

 

به‌ بڕوای ئێرنی ئۆدینۆ، حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا هه‌موو هه‌ڵبژارده‌یه‌كییان له‌گه‌ڵ عێراق تاقیكردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام شكست ته‌نها ده‌ستكه‌وتی چه‌ندین ده‌یه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا بووه‌ له‌ بنیادنانی عێراقێكی به‌هێز، بۆیه‌ تاكه‌ هه‌ڵبژارده‌ كه‌ ده‌مێنێت به‌هێز كردنی كورد و پێدانی ڕۆڵی زیاتره‌ به‌ كوردستان. ئه‌گه‌رچی ئه‌و كوردستانه‌ش بێ كه‌موكووڕی نییه‌، به‌ڵام ئاسایش و دیموكراسی و پێشكه‌وتنی كورده‌كان وایانكردووه‌ كه‌ ببنه‌ نموونیه‌ك كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غدا پێویسته‌ لێی بڕوانێت.

 

ئه‌م ژه‌نه‌ڕاڵه‌ خانه‌نشینكراوه‌ی ئه‌مریكا ئامانجه‌كانی داهاتووی ولاته‌كه‌ی له‌ عێراق ده‌ژمێرێت و پێی وایه‌ ڕیشه‌كێشكردنی داعش، له‌ناوبردنی هزری جیهادی توودڕۆیی، بنیادنانه‌وه‌ی به‌ڵانسی هێز له‌ كه‌نداو، دروستكردنی هاوپه‌یمانی دیموكرات له‌ ناوچه‌كه‌ و دڵنیا بوونه‌وه‌ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ناچه‌كه، چه‌ند ئامانجی گرینگی ئه‌مریكا ده‌بن له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ كه‌ كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ، یان لانی كه‌م كوردستانێكی به‌هێز، ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری واشنتۆن بێت له‌ گه‌یشتنی به‌م ئامانجانه‌.

 

له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا، ئێرنی ئۆدینۆ باس له‌ گرنگی دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا ده‌كات له‌ هه‌رێمی كوردستان و پێی وایه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌ ده‌توانێت ڕۆڵی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ به‌هێزتر بكات و له‌ هه‌مانكاتیشدا ڕێگه‌ له‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران بگرێت له‌ كاروباری عێراق. ئه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ هه‌م كورده‌كان به‌م جۆره‌ بڕیاره‌ ڕازی ده‌بن، و هه‌میش حكومه‌تی توركیا دڵنیا ده‌بێته‌وه‌ كه‌ سنووره‌كانی باشووری ولاته‌كه‌ی له‌ مه‌ترسی ئێران پارێزراون.

 

نوسه‌ری ئه‌م وتاره‌، كه‌ خۆی ئه‌زموونی ساڵانێكی دوور و درێژی له‌ ناوه‌نده‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه‌، تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌ ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێی وایه‌ ته‌نها هه‌رێمی كوردستان و ئیسرائیل له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوپه‌یمانی دیموكراتخوازی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانن.

 

سه‌باره‌ت به‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ئۆدینۆ ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ عێراقه‌ كوردستان جێ ده‌هێڵت نه‌وه‌ك كوردستان له‌ عێراق جیا ببێته‌وه‌ چونكه‌ سه‌ره‌ڕای بڕینه‌ بوجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٤ه‌وه‌ تا ئێستا، حكومه‌تی بغدا و ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ له‌و چه‌ك و ته‌قه‌مین و هاوكارییه‌ سه‌ربازییانه‌ ده‌گرن كه‌ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت.

 

بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نووسه‌ر پێیوایه‌ سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا به‌ دوو ڕێگه‌ ده‌توانێت ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بدات: یه‌كه‌م، ڕێگه‌ بدات چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر بكرێت. دووه‌م، خێرا بكات ناردنی هاوكاری دارایی ڕاسته‌وخۆ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

6/1/2017

جه‌نه‌راڵێكی خانەنشینکراوی سوپای ئه‌مریكا پێی وایه‌، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به‌ سیاسه‌تێكی ڕوونه‌ بۆ قۆناغی دوای شكستدانی داعش و ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، جه‌ختیش لەوە ده‌كا‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م شه‌ڕه‌ و ته‌نها به‌ زیادكردنی هاوكارییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، چونكه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نها هه‌رێمی كوردستان و ئیسرائیل هاوپه‌یمانی ڕاسته‌قینه‌ و دێموكراتخوازی ئه‌مریكان.

 

ئێرنی ئۆدینۆ، جەنەڕالی خانەنشینکراوی ئەمریکا کە دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق، چه‌ندین ساڵ له‌ كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی له‌ پاڵ سوپای وڵاته‌كه‌ی كاری كردووه‌ و ئێستاش وەک خۆبەخشێک مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەکات، له‌ نوێترین وتاریدا له‌ ماڵپه‌ڕی (Jewish Policy Center)، باسی له‌ ئاینده‌ی عێراق و كوردستان و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئیداره‌ی نوێی وڵاتەکەی کردووە و ڕای گەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ،‌ سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پێویسته‌ ئه‌و كاره‌ له‌ عێراق بكات كه‌ سه‌رۆكه‌كانی پێش ئه‌و نه‌یان كرد.

 

هه‌ر له‌ سه‌رتای وتاره‌كه‌ی، ئێرنی ئۆدینۆ ده‌ڵێت كه‌ ئه‌مریكا پێویسته‌ پلانێكی پێشوه‌خته‌‌ بۆ دوای ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ دابڕێژێت و ئامانجه‌كه‌ی دیاری بكات و “به‌شێكی سه‌ره‌كیی ئه‌م ئامانجه‌ش، ئه‌گه‌ر كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت، پێویسته‌ كوردستانێكی به‌هێز بێت”.

 

نووسه‌ری بابه‌ته‌كه‌ هۆشداریش ده‌دات كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ سه‌ر نه‌گرێت، ئه‌وكات هه‌ژموونی تاران به‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا هێنده‌ی دیكه‌ زیاد ده‌كات. ئه‌و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ر له‌ دوای ڕێككه‌وتنی سایكس-پیكۆ له‌ ساڵی ١٩١٦ تا ئێستا عێراق نه‌یتوانیوه‌ حكومه‌تی به‌هێز دروست بكات كه‌ هه‌ر نه‌بێت بتوانێت ئه‌ركی حوكمڕانی نیشتمانی خۆی جێبه‌جێ بكات و هاووڵاتی سنوره‌كانی بپارێزیت. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌گرێت كه‌ ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقیش نه‌یتوانیوه‌ خۆی له‌ فه‌رمان و هه‌ژموونی كه‌سایه‌تییه‌ ئایینه‌كانی شیعه‌كان لابدات و هه‌میشه‌ له‌ ژێر فشاری فتواكانی ئه‌وان كاریان كردووه‌.

 

به‌ بڕوای ئێرنی ئۆدینۆ، حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا هه‌موو هه‌ڵبژارده‌یه‌كییان له‌گه‌ڵ عێراق تاقیكردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام شكست ته‌نها ده‌ستكه‌وتی چه‌ندین ده‌یه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا بووه‌ له‌ بنیادنانی عێراقێكی به‌هێز، بۆیه‌ تاكه‌ هه‌ڵبژارده‌ كه‌ ده‌مێنێت به‌هێز كردنی كورد و پێدانی ڕۆڵی زیاتره‌ به‌ كوردستان. ئه‌گه‌رچی ئه‌و كوردستانه‌ش بێ كه‌موكووڕی نییه‌، به‌ڵام ئاسایش و دیموكراسی و پێشكه‌وتنی كورده‌كان وایانكردووه‌ كه‌ ببنه‌ نموونیه‌ك كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غدا پێویسته‌ لێی بڕوانێت.

 

ئه‌م ژه‌نه‌ڕاڵه‌ خانه‌نشینكراوه‌ی ئه‌مریكا ئامانجه‌كانی داهاتووی ولاته‌كه‌ی له‌ عێراق ده‌ژمێرێت و پێی وایه‌ ڕیشه‌كێشكردنی داعش، له‌ناوبردنی هزری جیهادی توودڕۆیی، بنیادنانه‌وه‌ی به‌ڵانسی هێز له‌ كه‌نداو، دروستكردنی هاوپه‌یمانی دیموكرات له‌ ناوچه‌كه‌ و دڵنیا بوونه‌وه‌ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ناچه‌كه، چه‌ند ئامانجی گرینگی ئه‌مریكا ده‌بن له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ كه‌ كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ، یان لانی كه‌م كوردستانێكی به‌هێز، ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری واشنتۆن بێت له‌ گه‌یشتنی به‌م ئامانجانه‌.

 

له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا، ئێرنی ئۆدینۆ باس له‌ گرنگی دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا ده‌كات له‌ هه‌رێمی كوردستان و پێی وایه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌ ده‌توانێت ڕۆڵی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ به‌هێزتر بكات و له‌ هه‌مانكاتیشدا ڕێگه‌ له‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران بگرێت له‌ كاروباری عێراق. ئه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ هه‌م كورده‌كان به‌م جۆره‌ بڕیاره‌ ڕازی ده‌بن، و هه‌میش حكومه‌تی توركیا دڵنیا ده‌بێته‌وه‌ كه‌ سنووره‌كانی باشووری ولاته‌كه‌ی له‌ مه‌ترسی ئێران پارێزراون.

 

نوسه‌ری ئه‌م وتاره‌، كه‌ خۆی ئه‌زموونی ساڵانێكی دوور و درێژی له‌ ناوه‌نده‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه‌، تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌ ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێی وایه‌ ته‌نها هه‌رێمی كوردستان و ئیسرائیل له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوپه‌یمانی دیموكراتخوازی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانن.

 

سه‌باره‌ت به‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ئۆدینۆ ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ عێراقه‌ كوردستان جێ ده‌هێڵت نه‌وه‌ك كوردستان له‌ عێراق جیا ببێته‌وه‌ چونكه‌ سه‌ره‌ڕای بڕینه‌ بوجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٤ه‌وه‌ تا ئێستا، حكومه‌تی بغدا و ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ له‌و چه‌ك و ته‌قه‌مین و هاوكارییه‌ سه‌ربازییانه‌ ده‌گرن كه‌ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت.

 

بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نووسه‌ر پێیوایه‌ سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا به‌ دوو ڕێگه‌ ده‌توانێت ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بدات: یه‌كه‌م، ڕێگه‌ بدات چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر بكرێت. دووه‌م، خێرا بكات ناردنی هاوكاری دارایی ڕاسته‌وخۆ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

 

ملیۆنێک و نیو تۆن کاڵا لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران هەناردە و هاوردەکراوە

له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران، ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كان لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، له‌ ساڵی 2016 بەراورد بە ساڵی 2015 کەمیکردووە.

كۆی هاروده‌ و هه‌نارده،‌ یەک ملیۆن و 497 هه‌زار و 988 تۆن بووه‌، لەو ژمارەیەش رێژەی 97%، واتا بڕی یه‌ك ملیۆن و 451 هه‌زار و 312 تۆن هاوردەکراوە، لەهەمان کاتدا هەناردە رێژەی 3% بووە، واتا بڕی‌ 46 هه‌زار و 675 تۆن بووه‌.

مه‌سعود باتێلی، سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگای گومرگی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران دەڵێ "ئاستی ئاڵوگۆڕه‌كان بەگشتی بەڕێژەی 7% دابه‌زیوە، به‌ڵام هاتنی ژماره‌یه‌ك كاڵای گرانبه‌های وه‌كو ئۆتۆمبێل و ئامێره‌ كشتووكاڵی و پیشه‌سازییه‌كان بەڕێژەی 26% زیادبووه‌".

جگه‌ له‌ قه‌یرانی دارایی، له‌و ده‌روازه‌ سنوورییه‌، ئێران رێگه‌ به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كاڵا نادات هاوردەی هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێن.

سیامه‌ند بابۆڵی، بازرگان دەڵێ "ته‌نها قه‌یرانی دارایی هۆكاری دابه‌زینی ئاستی ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كانی ئه‌و سنوره‌ نییە، به‌ڵكو هۆكاری سه‌ره‌كی، كاربه‌ده‌ستانی گومرگی ئێرانن، كه‌ رێگەنادەن ژماره‌یه‌ك كاڵا و شتوومه‌ك له‌ رێگه‌ی ئه‌و سنووره‌وه‌ هاورده ‌و هه‌نارده‌ بكرێت و ده‌یبەنه‌وه‌ سنوورێكی دیكه‌".

پێچه‌وانه‌ی كاڵا و شتوومه‌كی دیكه‌، هێنانی ئۆتۆمبێل زیادی كردووه،‌ به‌جۆرێك لە ساڵی 2016، 15 هه‌زار و 125 ئۆتۆمبێل هاورده‌كراوه‌، بەراورد بە ‌ساڵی 2015، به‌ڕێژه‌ی 26% به‌رزبووەته‌وه‌.

ئه‌یوب باڵه‌كی، به‌رپرسی به‌شی هێنانی ئۆتۆمبێل له‌ سنووری حاجی ئۆمه‌ران دەڵێ "یه‌ك ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2015 له‌ رێگه‌ی ئه‌و سنووره‌وه‌ بۆ شاره‌كانی عێراق بێت بێ به‌رامبه‌ر تابلۆی پێ ده‌درێت، به‌ڵام ئەگه‌ر به‌ سنووره‌كانی عێراقه‌وه‌ بێت، بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك بڕی سێ هه‌زار و 500 دۆلاری باجی گومرگی پێویستە"‌.

تاوەکو ساڵی رابردوو، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئێران، 9 ملیار دۆلاری ئەمریکی بووه‌.

5/1/2017

 

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو 7/1/2017 شاندێکی باڵای ڕێكخراوی جینۆسایدی جیهانی بگەنە هەولێر و زیاتر لە یەك هەفتە دەمێننەوە و سەردانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و بەتایبە نزیکی شنگالیش دەکەن.

لەم بارەوە نەوزاد پۆڵس، سكرتێری ڕێكخراوی شلۆمۆ بۆ بە دیکۆمێنتکردن بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "بەمەبەستی توێژینەوە لەسەر دۆسیەكانی جینۆسایدكردن كە لە دوو ساڵی ڕابردوودا لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش ئەنجام دراون، لەسەر داوەتی ڕێكخراوی شلۆمۆ تایبەت بە دیكیۆمێنتكردن وەفدێكی باڵای جینۆسایدی جیهانی كە گەورەترین ڕێكخراوە لەو بوارەدا دەگەنە شاری هەولێر و چەندان كۆنفرانسی زانستی و خولی جیاوازە دەكەنەوە.
"
ئاماژەی بەوەش کرد "ئەو شاندە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەگەنە هەولێر و تەواوی دۆسیە ئامادەكراوەكان لەسەر جینۆسایدی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان دەبینن و تێبینی لەسەر دەدەن، جگە لەوەش سەردانی مەیدانی ئەنجام دەدەن بۆ شوێنەواری گۆڕە بەكۆمەڵەكان."

گوتیشی: "ئەو شاندە لە ماوەی مانەوەیان كۆنفرانسێكی زانستی ئەنجام دەدەن، هەروەها خولی راهێنانیش بۆ كارمەندانی دۆسیەكانی جینۆسایدی ئایینی و ئیتنیكی دەكەنەوە تاكوو بە شێوەیەكی ستاندەری جیهانی دۆسیەكان ئامادە بكرێن و ڕادەستی دەزگا نێودەوڵەتییەکان بكرێن."

چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014وە تا تێشكانیان لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، دەیان تاوانی كوشتن و گۆڕی بەكۆمەڵیان لە ناوچەكانی دەشتی مووسڵ و قەزا و ناحیەكانی ئەنجام داوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بەمەبەستی ناساندنیان وەك جینۆساید وەفدێكی باڵای پێكهێناوە.

5/1/2017

 

هەوڵێک بۆ ئەوەی زمانی فارسی لە عێراق بکرێتە زمانی دووەم، ئاشکرا دەبێت، پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت: "ئەم هەنگاوە ئاشکرایە بۆ ئەوەیە کە قەبارە و پێگەی کورد لە عێراق کەم بکرێتەوە".

ئیسلام حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەرنامە و پلانی ئێران زۆر لاواز بووە، بۆیە بەدوای شتێکدا دەگەڕێت کە دەیەوێت ورووژاندن بکات، ئەگەرنا سەر ناگرێت، بۆ نموونە، ئێستا باسی ئەوە کراوە کە زمانی فارسی بکرێتە دووەم زمان لە عێراقدا، بەو بەڵگەیەی گوایە لە باشووری عێراق وەک دووەم زمان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، لە کاتێکدا ئەم هەوڵە سەر ناگرێت”. جەختیشی کردەوە: "نە سوننەکان و نە کورد لەگەڵ ئەم پڕۆژەیەدا نابن".

ئەوەشی ڕوون کردەوە: "بیرهێنانەوەیەک بۆ خەڵکی کوردستان، کاتی خۆی نووری مالیکی لە کۆبوونەوەیەکدا گوتی، (ئێمە لەمەودوا بە ڕێژەی زۆرینە لە پەرلەمان مامەڵە دەکەین و هەموو بڕیارەکان دەدەین)، بۆیە مەترسی دەکرێت مالیکی لەو ڕوانگەوە بیەوێت ئەوە بکات کە چاوەڕوان ناکرێت سەرکەوتوو بێت، چونکە ئێمە پەنا دەبەینە بەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی". گوتیشی: “ئەوەی دەکرێت پیلانێکی تازەیە بۆ بچووکردنەوەی قەبارەی کورد لە عێراق".

هەر لەمبارەیەوە سەلام خۆشناو، بریکاری وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، لە میدیاکانەوە ئەو بابەتەیان بیستووە، بەڵام: “ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی هیچ شتێکی فەرمیمان لەمبارەیەوە پێ نەگەیشتووە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی دەستوور و یاساکانی عێراق، هەردوو نەتەوەی عەرەب و کورد لەگەڵ کەمینە نەتەوەییەکانی (تورکمان، ئاشووری و کلدان) دەژین کە بەپێی یاسا، هەردوو عەرەبی و کوردی، زمانی یەکەم و دووەمی فەرمین لە عێراقدا و هیچ یەکێک لە نەتەوەکانی عێراق، بە زمانی فارسی قسە ناکەن.

5/1/2017

 

بەرپرسی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە ناوەندی بڕیاری یەکێتی، ئاماژە بەوە دەکات کە مالیکی بۆی نییە دەست لە کاروباری کوردستان وەربدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5\1\2017، شێح جەعفەر مستەفا، بەرپرسی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەوە بۆ چەندین جارە نووری مالیکی، داوادەکات هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری کوردستان بکشێتەوە، لە کاتێکدا سەرجەمی ئەو قسانە زیادەیە، ئەو شوێنانە بەخوێن ئازادکراون، ئەوانە ناوچەی کوردستانین، کەسانی وەک مالیکی خەڵکی کوردیان لەو ناوچانە دەرپەڕاندووە، بۆیە ئەوەی مالیکی باسی دەکات، خەیاڵە”.

جەختیشی لەوە کردەوە: “ئەگەر کەسانی وەک مالیکی بیانەوێت هێز بەکاربهێنن، ئەوە هێزی پێشمەرگە، چ مامەڵەیەک لەگەڵ داعش دەکات، هەمان مامەڵەش لەگەڵ ئەوان دەکات، بەڵام هیوادارین ئەوە ڕوونەدات و جارێکی دیکە ڕووبەڕووی شەڕ نەبینەوە لەگەڵ هێزەکانی عێراقدا".

شێخ جەعفەر ئەوەشی بۆ (باسنیوز) ڕوون کردەوە: “دەبێت سەرکردە عێراقییەکان عاقڵانە بیربکەنەوە و تووشی شەڕمان نەکەنەوە، دەبێت وەڵامەکانمان وەک مالیکی بێت، واتە وەک خۆی وەڵامی بدەینەوە، پێشی بگوترێت ئەوەی لەدەستی هاتووە کردوویەتی، کەچی هیچی پێ نەکراوە، دەبێت تێی بگەیەنین کە ئەوەی سەدام کردوویەتی، ئەویش هەر ئەوەی کردووە، بۆیە دەرئەنجامی مالیکی لە سەدام باشتر نابێت".

لە کۆتاییدا ئەوەی ڕوون کردەوە کە یەکێتی سیاسەتی خۆی هەیە و دژی هەر دەستدرێژییەکە بەرانبەر بە کوردستان، گوتیشی: “هەر کەسێکیش نەرمی بنوێنێت، بۆچوونی خۆیەتی، سیاسەتی یەکێتی نییە، پیرۆزی بێت، ئەوانەشی دیار نین، دەیانەوێت خۆیان گەورە بکەن و دەیانەوێت بە مالیکیەوە خۆیان هەڵبواسن”.

5/1/2017

 

نیعمەتوڵڵا ئەردۆغموش، پەرلەمانتاری هەدەپە

پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی گەلان HDP دەڵێت هیوای زۆریان بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە بۆ ئەوەی رۆڵی ئەرێنییان لە دامركاندنەوەی شەڕ و پێكدادانەكان لە باكووری كوردستان و دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتیدا هەبێت.

نیعمەتوڵڵا ئەردۆغموش، پەرلەمانتاری هەدەپە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەوان لە حكومەتی توركیا بێهیوا بوونە، بەڵام هیوای زۆریان بە بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆڵی ئەرێنییان لەسەر پرسەكە هەبێت.

بڕیارە بیناڵی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا كۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكات، یڵدرم لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

نیعمەتوڵڵا ئەردۆغموش بە رووداوی گوت "هیوای زۆرمان بە جەنابی بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە، ئێمە دەزانین ئامانجی وان، بیركردنەوەی وان، گفتوگۆ و یاداشتی وان هەم لە كوردستان، هەم لە عێراق، هەم لە توركیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەسەر ئاشتییە، هێڤیدارین حكومەتی هەرێمی كوردستان لە توركیا و دەرەوەی توركیا كاریگەری زۆری لەسەر پرۆسەی ئاشتی هەبێت".

پێشتیریش بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆڵێكی بەرچاویان لە پرۆسەی ئاشتیدا هەبوو، لە دوایین سەردانیدا بۆ توركیا، مەسعود بارزانی رۆژی 24-8-2016 دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا باسی پرۆسەی ئاشتی لە باكووری كوردستان و تورکیا كرد و گوتی "پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا زۆر گرنگە، بەڵام پێدەچێت کاتی زیاتری بووێت، ئێمە نائومێدنین و بەردەوامدەبین لە هەوڵەکانمان، بەڵام بەداخەوە لەماوەی رابردوودا شتی زۆر ناخۆش روویانداوە، هیوادارین رۆژێک بێت پرۆسەی ئاشتی دەستپێبکاتەوە".

هەرێمی كوردستان تەنانەت رۆڵی لە ئاشتەوایی نێوان ئەنقەرە و بەغداش هەبوو، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 2-1-2016، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو بابەتە باسی لەوە كرد وەكو هەرێمی کوردستان رۆڵیان لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە بینیوە و گوتی "کاتی خۆی کە کێشە لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە هەبوو، ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان رۆڵێکمان بینی بۆ ئەوەی گرژی لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە کەمبکەینەوە، خۆشبەختانە لەو دیدارەی لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیا و لە سەردانم بۆ ئەنقەرە ئەنجاممدا، بڕیاری ئەوەیان دا سەردانی بەغدا بکەن".

4/1/2017

 

دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری (قوروە)ی لە پارێزگای سنەی لە شاری قەزوێن جێبەجێ کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەرە خۆجێیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە 2017 -1-3 ، یەکەم بەندکراوی کورد لە ساڵی 2017 بەناوی"مەحموود فەرمەرزی" هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری قوروە بە تاوانی قەتڵی بە ئەنقەست لە زیندانی ناوەندیی شاری قەزوین "چوبین" لەسێدارە دراوە.

ئەو هاووڵاتییە لەسێدارە دراوە، بەهای ساڵی 2009 لە شاری قەزوین تووشی قەتڵی ئەنقەست بووە ساڵی 2010 لەلایەن دادگای گشتیی ئەو شارەوە سزای سێدارەی بۆ بڕاوەتەوە.

ئەو سەرچاویە ئەوەی ڕوون نەکردووتەوە کە مەحموود فەرمەرزی بە چ هۆکارێک تووشی ئەو قەتڵه بووە.

ئەو بەندکراوە کوردە نزیکهی 9 ساڵ لە زینداندا بووە و پاش دوو ساڵ لە کاتی دەستبەسەریدا لە زیندانی قەزوینەوە بۆ زیندانی (ئەبهەر)ەوە گواستراوتەوە و چەند هەفتە لەمەوبەر لە زیندانی (ئەبهەر)ەوە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی شاری قەزوین گواستراوتەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بە لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، باسی لە ڕووماڵ نەکردنی پرسی سێدارەی بەندکراوانی کورد لە ڕاگەیەنەکانی حکوومەتیدا کردووە.

4/1/2017

 

ئاڵای نەمسا، کوردستان و ئەرمینیا

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە وڵاتێکی ئەوروپی و وڵاتێکی ئاسیایی کونسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

ئێستا 34 وڵات پەیوەندیی فەرمییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، کە 30 لەوانە کونسوڵگەری گشتی، کونسوڵگەری و نووسینگەی باڵیۆزخانە و وێڕای چوار کونسوڵی فەخری.

فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەیەکی کەناڵی (کوردستان 24)دا رایگەیاندووە، کە ئەرمینیا بڕیاری داوە کونسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە و چاوەڕێی کردنەوەین.

بە گوتەی فەلاح مستەفا، نەمسا، کە وڵاتێکی ئەوروپییە، نووسینگەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان هەبوو، بەڵام بڕیاری داوە بیگۆڕێ بۆ کونسوڵخانە و چاوەڕێی رێکارەکانن لە باڵیۆزخانەی نەمسا لە عێراق.

هەروەک بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشتر بەرازیل کونسوڵی فەخریی لە هەولێر هەبوو، بەڵام ئێستا حکوومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری داوە کونسوڵخانەی بکاتەوە و چاوەڕێی دیارئیکردنی دیپلۆماتێکین بۆ کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە.

4/1/2017

 

هەفتەی نێودەوڵەتیی فیلمی کوردی لە ژێرناوی "سنەدژ" بە بەشداریی هونەرمەندانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور لە پەردیسی سینەمایی بەهمەن، لە سنە چالاکییەکانی دەست پێ کرد.

بە ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (میهر) پاشنیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە 2017 -1- 3 بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندانی بواری فیلم و سینەمای کوردی ڕێوڕەسمی کرانەوەی یەکەمین هەفتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی "سنە دژ" بەڕێوە چوو.

لەم ڕێوڕەسمەدا ستار چەمەنی گوڵ، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ستاک فیلم و سەرپەرستیاری کۆڕبەندەکە ڕایگەیاند "کە 14 فیلمی هونەرمەندانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری سنە نمایش دەکرێن."

بەڕێوەبەری گشتیی بانکی سادراتی کوردستان وەک سپۆنسەری سەرەکیی هەفتەی فیلمی سنەدژ ڕایگەیاند کە "ئەوان وەک نوێنەری بانکی سادراتی ئێران لقی کوردستان بەردەوام دەبن لە پشتیوانی و هاوکاری بۆ گەشەسەندنی سینەما، هونەر، وەرزش و فەرهەنگی کوردستان."

شوان عەتووف هونەرمەندی سینەماکاری کورد یەکێک تر لەو کەسانە بوو کە لە ڕێوڕەسمەکەدا قسەی کردووە.

شوان عەتووف گوتی: "هەست بە شانازی دەکەم کە ئیستا لەم کۆڕە دام و داوا لە بەرپرسانی پارێزگای سنە دەکەم هەوڵی پێویست بدەن بۆ ئەوەی ئەم هەفتەی فیلمی کوردیە ببێتە دەستپێکێک بۆ فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی کوردی لە سنە.

ڕاشیگەیاند کە ئەوان وەک سینەماکارانی هەرێمی کوردستان ئامادەن هەموو هاوکارییەک بکەن لەم پێناوەدا و لە هیچ هەوڵێک درێغی ناکەن.

یەکەمین خوڵی هەفتەی نێودەوڵەتیی فیلمی کوردی لە سنە (سنەدژ) سێشەممە دەستی پێ کردووە و هەتا ڕۆژی هەینی 2017 – 1- 6 دەخایەنێت.

4/1/2017

 

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە ماڵپەڕێکی فەرمیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، باس لەوە دەکرێت کە کچانی قوتابیی ئێرانی بە چەقۆ خۆیان بریندار دەکەن و ئەمە لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە.

ماڵپەڕی (عەسری ئێران) لەم بارەوە بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک نووسیویە "لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لەخۆدان و خۆ بریندارکردن بە چەقۆ لەسەر دەست، پا و تەنانەت سەر و ڕوخسار لەناو کچانی قوتابیی تەمەن 14 هەتا 16 ساڵ پەرەی سەندووە و ئەم حاڵەتە لە زۆرێک لە قوتابخانەکان دەبینرێت."



کۆمەڵناس و دەروونناسانی ئێرانی لەو باوەڕە دان کە ئەم پرسە لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە و نیشانەی بوونی بیرۆکەی توندوتیژییە لەناو بنەماڵە و کۆمەڵگە و تەنانەت پێکهاتەی پەروەردەی ئێران و دەستبردن بۆ ئەو کارە وەڵامێکە بە بوونی توندوتیژی.

ئەو کچانە لە ئەنجامی گرفتی دەروونی و بینینی توندوتیژی لەبەر ئەوەی ناتوانن هیچ کاردانەوەکیان هەبێت، جەستەی خۆیان دەکەنە ئامانج و خۆیان بریندار دەکەن.

3/1/2017

 

راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پانۆڕامای سەردان و دیدارەکانی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، بڵاو دەکاتەوە.

دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 2/1/2016، فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای سیاسیی و سەربازیی کوردستان پێشوازییان لێکرد

مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک تەواوی وردەکاریی سەردان و کۆبوونەوەکانی فرانسوا ئۆلاندی لە هەولێر، بڵاو کردووەتەوە.

مەسرور بارزانی بەمشێوەیە وردەکاریی سەردانەکەی ئۆلاندی باس کردووە:

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا دەکات
‎ڕۆژی دووشەممە ٢ـی١ـی٢٠١٧ فرانسوا ھۆڵاند سەرۆکی کۆماری فەڕەنسا بە یاوەری شاندێکی حکوومەتی فەڕەنسا سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر لە لایەن بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا پێشوازی لێ کرا.

‎دواتر سەرۆک بارزانی و سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و شاندە یاوەرەکەی سەردانی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانیان کرد لە سەر چیای زەرتک و سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە نزیکەوە ستایشی قارەمانێتیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد و ڕای گەیاند کە پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە پێشمەرگە ئازاکان دەکەم کە پێشتر لێرە بەرگرییان کرد و دواتریش لێرەوە پێشرەوییان کرد و داعشیان تێکشکاند و ڕێگەیان بۆ سوپای عێراق خۆش کرد تا بەرەو مووسڵ پێشڕەوی بکەن. لەو بەسەرکردنەوەیەدا ژمارەیەک ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە و ئەفسەرانی وڵاتی فەڕەنسا کە لەچوارچێوەی تیمەکانی ھێزی ھاوپەیمانان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە کوردستانن، ئامادە بوون.

‎دوای ئەم سەردانە، لە شاری ھەولێر سەرۆک بارزانی و سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و شاندە یاوەرەکەی کە پێکھاتبوون لە جێن یۆڤیس لێدریان وەزیری بەرگریی فەڕەنسا و مارک بارێتی باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەرپرسی حکوومەتی فەڕەنسا و دۆمێنیک ماس کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە ھەولێر کۆبوونەوە.

‎لەم کۆبوونەوەیەدا کە بەڕێزان کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی کوردستان وحەمەی حاجی مەحموود
و کەریم شنگالی وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و سەربازی ئامادەی بوون، سەرۆک بارزانی زۆر بەگەرمی بەخێرھاتنی سەرۆکی فەرەنسا و شاندە یاوەرەکەی کرد و سوپاسی سەرۆک ھۆلاندی کرد کە بۆ جاری دووەم سەردانی کوردستان دەکات و ئەم سەردانەی بە مێژوویی و کاریگەر وەسف کرد و پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە سەرۆکی فەڕەنسا کرد و ھیوای خواست ساڵی نوێ بۆ فەڕەنسا و تەواوی جیھان ساڵی ئاشتی و ئارامی بێت.

‎سەرۆک بارزانی سوپاسی سەرۆک و گەلی فەڕەنسای کرد بۆ بەدەنگەوەھاتن و یارمەتیدان و ھاوکاریکردنی گەلی کوردستان و ڕایگەیاند کە جێگەی شانازییە کوردستان دۆستێکی مەزنی وەک گەلی فەڕەنسای ھەیە. سەرۆک بارزانی ئەوەیشی بۆ سەرۆکی فەڕەنسا خستەڕوو کە فەڕەنسا لە ڕۆژە سەختەکاندا ھەردەم لەتەک گەلی کوردستان وەستاوە. سەرۆک بارزانی ھەوڵەکانی فەڕەنسای بۆ کۆکردنەوەی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی و دروستکردنی ھاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی لەشەڕی دژی تیرۆردا بەرز نرخاند.

جەختیشی کردەوە کە بە تێکشکاندنی داعش لە موسڵ، تیرۆر کۆتایی نایەت و بە شێوە و ناوی دیکە دەبنەوە ھەڕەشە، بۆیە پێویستە ھەموو ئاشتیخوازان و مرۆڤدۆستەکان ھاوکاریی یەکتر بکەن بۆ تێکشکاندنی تیرۆر کە بۆتە ھەڕەشە بۆسەر ھەموو مرۆڤایەتی.

‎ھەر لەم کۆبوونەوەیەدا سەرۆک کۆماری فەڕەنسا سوپاسی سەرۆک بارزانیی کرد بۆ ئەو پێشوازییەی لێی کراوە و ڕای گەیاند کە ئەمڕۆی بۆ سەردانەکەی بۆ کوردستان ھەڵبژاردووە تا پیرۆزبایی ساڵی نوێتان لێ بکەم و دەزانین لەو ساڵەدا تەحەدییاتی ئابووری ھەن و کوردستان پێویستی بە ھاوکاری دەبێت. ھەروەھا لەڕووی سیاسییەوە دەزانین کوردستان ڕۆڵی لە پێشھاتەکاندا دەبێت چونکە کوردستان ھۆکاری سەقامگیرییە لەناوچەکەدا. دووپاتیشی کردەوە کە پەیوەندیی نێوان فەڕەنسا و گەلی کوردستان پەیوەندییەکی مێژووییە و فەڕەنسا ھەمیشە لە ڕۆژە سەختەکاندا پاڵپشتی کوردستان بووە و لە داھاتووشدا لە پاڵپشتیکردن و پاراستنی گەلی کوردستان بەردەوام دەبێت و ھەر کەسێک سەرۆکی فەڕەنسا بووبێت ئەو پەیوەندییە ھەر بەھێز بووە و لە داھاتوویشدا ھەر وا دەبێت. سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ستایشی قارەمانێتیی پێشمەرگەی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند کە ئەو ئازایەتییەی پێشمەرگە پێشانی دا بووە ھۆی شانازیی بۆ کوردستان و بۆ ئێمەیش.

‎ھەروەھا سەرۆکی فەڕەنسا ستاییشی ھەرێمی کوردستان و ھێزەکانی پێشمەرگەی کرد بۆ پاراستن و حەواندنەوەی ژمارەیەکی زۆری پەنابەر و ئاوارە و کوردستانیشی بە نموونەیەک زۆر باش وەسف کرد لە پێکەوەژیانی پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییە جۆراوجۆرەکان و ڕایگەیاند فەڕەنسا ستایشی ئەم پێکەوەژیانەی کوردستان دەکات و پارێزگاری لەم فرەیی و پێکەوەژیانە دەکات.

‎لەدوای کۆبوونەوەکە سەرۆک بارزانی و سەرۆکی کۆماری فەڕەنسا بەشداری پڕێسکۆنفڕانسێک بوون و ناوەڕۆکی کۆبوونەوە و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ ڕاگەیاندنەکان باس کرد. لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەشدا بەرێز فڕانسوا ھۆلاند جارێکی دیکە ستایشی ئازایەتیی پێشمەرگەی کرد و ڕای گەیاند ئەگەر ئازایەتی و قوربانیدانی پێشمەرگە نەبوایە، تێکشکاندنی داعش کارێکی مەحاڵ بوو. پێش جەند کاتژمێرێک سەردانی بەرەکانی شەڕمان کرد، ئەو شوێنانە بە خوێنی پێشمەرگە ئازادکراون و ئەو پێکھاتانەی لەو ناوچەیە دەژین چیتر لە ئایندەی خۆیان ناترسن. ڕاشیگەیاند کە دوای ئازادکردنی موسڵ پێویستە چارەسەرێکی سیاسی ھەبێت بۆ ئەوەی پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی ناوچەکە بە ئاشتییانە پیکەوە بژین و ئیدارەیەکی باش ھەبێت کەژیانی ھەمووان لە سایەیدا مسۆگەر بێت.

ھەر ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢ـی١ـی٢٠١٦ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، بەڕێز فڕانسوا ھۆلاند سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، کۆمەڵێک ھاوکاریی مرۆیی کە بۆ ئاوارەکانی ھێنابوو، ڕادەستی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ھەرێمی کوردستان کرد.

‎دواتریش سەرۆکی فەڕەنسا و شاندی یاوەری کۆتاییان بە سەردانەکەیان بۆ ھەرێمی کوردستان ھێنا و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و لە لایەن سەرۆک بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومیی ھەرێمی کوردستان بەڕێ کران.

3/1/2017

 

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سه‌ركۆنه‌ی ھێرشەكه‌ی ئیستەنبوڵ دەکات و رێنمایی داوە بۆ هەموو جۆرە پشتگیرییەک بۆ حکومەتی تورکیا. هەروەها سه‌رۆكی رووسیای فیدراڵ سه‌ره‌خۆشی له‌ ئەردۆغان کردووە و تیرۆریستان ویژدانی مرۆڤایه‌تییان نییه.

له‌ په‌یامێكی ئاڕاسته‌كراو بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هاوتا توركییه‌كه‌ی، ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا دڵگرانی و خه‌مباری خۆی راگه‌یاند و سه‌ره‌خۆشی له‌ ئه‌ردۆغان و گه‌لی توركیا كرد. 

له‌ په‌یامه نووسراوه‌‌كه‌ی پوتین دا هاتووه‌ "هیچ تاوانێك له‌وه‌ مه‌ترسیدارتر و خراپتر نییه‌، خه‌ڵكی سڤیل و بێتاوان له‌كاتی ئاهه‌نگگێڕانیان بكوژرێن. به‌ڵام تیرۆریستان ویژدانی مرۆڤایه‌تییان نییه‌. ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش وه‌ڵامی سه‌رجه‌م هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان بده‌ینه‌وه‌". 

پوتین جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ "توركیا هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ و مایه‌ی باوه‌ڕ و متمانه‌ی رووسیایه"، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌ك ده‌ربڕی و سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكاری قوربانیان كرد و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران خواست. 

ئۆباما سه‌ركۆنه‌ی ھێرشەكه‌ی ئیستەنبوڵ دەکات

باراك ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ھێرشەکەی ئیستەنبوڵ، نیگەرانی خۆی دەربڕی و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان کرد و رێنمایی دا بە پێدانی ھەموو جۆرە پشتگرییەک لەوبارەیەوە بۆ بەرپرسانی تورکیا. 

ئەریک شولتز گوتەبێژی راگەیاندنی کۆشکی سپی لە پەیامێکدا رایگەیاند: "ئۆباما زانیاری دەربارەی ھێرشەکەی ئیستەنبوڵ وەرگرتووەو چاودێری پێشھاتەکان دەکات و سەرەخۆشی ئاراستەی قوربانیانی هێرشەکە کردووە. هەروەها رێنمایی داوە بۆ هەموو جۆرە پشتگیرییەک بۆ حکومەتی تورکیا".

دوای روونکردنەوەکانی شولتز، نید پرایس گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لێدوانێکی کورتی لەمبارەیەوە دا بە رۆژنامەڤانان. 

نید پرایس گوتی "ئەمریکا بە تووندترین شێوە سه‌ركۆنه‌ی ھێرشە تیرۆریستییە دڕندانەکەی ئیستەنبوڵ دەکات" و وێرای ئەوەی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان کرد، ھیوای بەپەلە چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.

نید پرایس راشیگەیاند"لە دژی تیرۆر پاڵپشتی تەواوی تورکیای ھاوپەیمانیان دەکەن".

02/01/2016

 

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران داوا لە پەرلەمان دەکات، لە تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتووی ئێراندا بودجەی ساڵانەی ئەو وەزارەتە زیادبکرێت.

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، رەزامەندی ئەو کۆمیسیۆنەی لەگەڵ پێشنیازی وەزارەتی ئیتلاعات راگەیاند و گوتی، هەڕەشەکانی سەر ئێران زیاتربوونە و ئیتلاعات بۆ کۆنترۆڵی سنوورەکان و چاودێرییکردنی هێزە دژبەرەکان پێویستی بە بودجەی زیاتر هەیە.

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران نەیتوانیوە، سەرۆککۆمار و رێکخراوی پلاندانان و بودجە بۆ زیادکردنی بودجەی ئەو وەزارەتخانەیە رازی بکات، بۆیە دەستەوداوێنی پەرلەمان بووە.

لە كاتی تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتووی ئێراندا، چەند کەس لە جێگرانی وەزیری ئیتلاعات لەگەڵ ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان کۆبوونەتەوە. لەو کۆبوونەوەدا باس لە ئەرکەکانی وەزارەتی ئیتلاعات کراوە و داوایانکردووە، پەرلەمان بودجەی ئەو وەزارەتخانەیە زیاد بکات.

مەسعود گودەرزی، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، بەهۆی هەلومەرجی ناوچە، هەڕەشەکانی سەر ئێران زیاتربوونە بۆیە وەزارەتی ئیتلاعات پێشنیازی کردووە بودجەکەیان زیادبکرێت.

بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارانە، بەرپرسانی ئیتلاعات پێیان راگەیاندوون، بۆ کۆنترۆڵی سنوورەکان و چاودێری تەواوی هێزەکانی دژبەری حکومەتی ئێران و "گرووپە تیرۆریستییەکان" پێویستییان بە بودجەی زیاتر هەیە.

ئەندامەکەی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەداوە، وەزارەتی ئیتلاعات لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران هەڕەشەکان پووچەڵ دەکاتەوە، بۆیە دەبێ بودجەی پێویستی لەبەردەست دابێت.

وەزارەتی ئیتلاعات لەساڵی 1984 دامەزراوە. ئەرکی ئەو وەزارەتە، بەدەستهێنانی زانیاری ئەمنییە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران، رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان، ئاشکراکردنی سیخوڕەکان و پاراستنی بەرپرسان.

ژمارەی ئەندامانی وەزارەتی ئیتلاعات راناگەیێندرێت، بەڵام بەپێی راپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ساڵی 2013، ئیتلاعاتی ئێران نزیکەی 30 هەزار ئەندامی هەیە. هێزەکانی ئیتلاعات لە ئێران بەناوی سەربازانی بێ ناوی ئیمامی زەمان دەناسێندرێن.

وەزارەتی ئیتلاعات لە 14 بەش و یەک رێکخراو پێکدێت. هەر یەک لە بەشەکانی سیاسی، ئاسایش و زانیاری ناوخۆیی، دژە سیخوڕی، هەواڵگری بیانی، پاراستن، کاروباری ستراتژیک، پەروەردە، ئەرشیڤ، کاروباری ئیداری و ماڵی، پەرلەمانی و یاسایی، ئابووری، کولتووری و کۆمەڵایەتی، تەکنۆلۆژی و پاراستنی دامودەزگا حکومییەکان لەلایەن جێگرێکی وەزیر بەڕێوە دەبردرێن.

ئیتلاعات لە ناوەندی هەر 31 پارێزگای ئێران، بەڕێوەبەرایەتی ئیتلاعات و لە ناوەندی شارەکانیش فەرمانگەی هەیە.

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە ساڵی 1866ـەوە، بۆ پەروەردەکردنی هێزەکانی زانستگەیەکی تایبەتی هەیە بە ناوی ئیمام باقر، کە لە ئەمساڵدا بۆ زانکۆی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی ناوی گۆڕدرا.

هەرچەندە لەساڵانی رابردوو، هاوکات لەگەڵ گشتگیربوونی دەسەڵاتەکانی سوپای پاسداران لە ئێران، بەشی هەواڵگری سوپا، بەشێکی زۆر لە ئەرکەکانی وەزارەتی ئیتلاعات جێبەجێ دەکات، بەڵام تاوەکوو ئێستاش ئیتلاعات (بەتایبەت لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان) لە گووشاری سەر چالاکڤانانی سیاسیی و مەدەنی و چاودێرییکردنی چالاکییەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.
02/01/2017

 

حکوومەتی تورکیا داوایەکی کەسوکاری رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رەت دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکنی پەکەکە، کەسوکاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە داوایان کردووە رێگایان پێ بدرێ سەردانی ئۆجەلان بکەن.

داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا لە شاری بورسا لە رۆژئاوای تورکیا بە بیانووی ”دۆخی نائاسایی“ـەوە داواکەی رەت کردووەتەوە.

دوایین سەردانی کوسوکاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ دوورگەی ئیمڕالی لە مانگی ئەیلوولی 2016 بوو، کە تێیدا محەمەد ئۆجەلان، برای رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، سەردانی کرد.

لە 15ـی 2ـی 1999، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پرۆسەیەکی هەواڵگریدا لە وڵاتی کینیا لە ئەفریقیا دەستگیر کرا و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا لە زیندانێک لە دوورگەی ئیمرالی، زیندانی کراوە

3/1/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان