گوته‌بێژى فه‌رمى كۆشكى سپی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه ڕای گه‌یاند، واشنتۆن به دوورى نازنێت هێزه ئاسمانییه‌كان هێرش بكاته سه‌ر سوپای سووریا.
جۆش ئێرنیست، گوته‌بێژى كۆشكى سپی، ئه‌مڕۆ ڕای گه‌یاند :" ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان دژ به ڕ‌ژێمى سووریا كه ئامانج لێیان یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى بارودۆخى حه‌له‌به، پێشبینی ناكرێت ئامانجه دیاریكراوه‌كانى بپێكێت كه مه‌به‌ست لێی كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى توندوتیژییه".
به دووریشی نه‌زانى، دواجار ئه‌نجامه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان یه‌ك نه‌گرێته‌وه، بۆیه هیچ بژارده‌یه‌ك به دوور نازانێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه هێزى ئاسمانى ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر بنكه‌كانى سوپای سووریا، بۆ به‌رگری كردنیش له‌و هێرشانه، مۆسكه ئاماده‌كارى كردووه بۆ دانانى ناوچه‌ى دژه فڕین.
ماڵپه‌ڕى "ڕووسیا توده‌ى"ـى ڕووسى، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له فه‌رمانگه دیپلۆماتى_ سه‌ربازییه ڕووسییه‌كان به ڕۆژنامه‌ى "ئیزڤیستیا"ـى ڕا گه‌یاندووه، سیستمى به‌رگرى ئاسمانى مووشه‌كى "ئێس_300" كه ڕووسیا بۆ سووریاى ناردووه، ئاماده كراوه بۆ له‌ناوبردنى هه‌ر مووشه‌كێكى بالیستى و مووشه‌كى باڵدار.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه ئه‌مریكا هێرشی ئاسمانى بكاته سه‌ر بنكه‌كانى هێزه‌كانى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د، جه‌تیش كراوه‌ته‌وه، كه مۆسكۆ ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ دامه‌زراندنى ناوچه‌ى دژه فڕین، به‌ڵام له‌سه‌ر شێوازى تایبه‌تى خۆى.
7/10/2016