فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

خطر مرگ جان محمد صدیق کبودند را تهدید میکند


اطلاعیه


بیست و دومین روز اعتصاب غذا

بر اساس آخرین خبر دریافتی ،محمد صدیق کبودند در اثر افت شدید فشارخون ناشی از اعتصاب غذا بی‌هوش شده است ،وی احتمالاً در بخش مراقبت‌های ویژه بیمارستان طالقانی بستری شود ،در حال حاضر وی در بخش عمومی بیمارستان بستری شده است ،پزشکان اعلام کرده انددر صورت تداوم اعتصاب غذا احتمال سکته قلبی وجود دارد و وی باید در بخش مراقبت‌های ویژه بستری شود ،مسئولان بیمارستان به خانواده ایشان توصیه کرده‌اند که در اسرع وقت وی باید به اعتصاب غذا پایان دهد.

کبودند از روز نوزده هم اردیبهشت‌ماه ۱۳۹۵ در اعتراض به ایراد "اتهامات جدید" و همچین رد ماده۱۳۴ قانون مجازات جدید" تجمیع جرائم " در مورد وی در اعتصاب غذا به سر می‌برد.وی این اتهامات را رد کرده و خواهان آزادی بدون قید و شرط است.

کبودند روز سه‌شنبه چهارم خردادماه ۱۳۹۵ در شعبه ۲۸ دادگاه انقلاب اسلامی تهران به ریاست قاضی محمد مقیسه به اتهام فعالیت تبلیغی علیه نظام محاکمه شد.

محمد صدیق کبودند از دهم تیرماه سال ۱۳۸۶ بازداشت و زندانی‌شده است. در دادگاه انقلاب اسلامی تهران به اتهام اقدام علیه امنیت ملی از طریق تشکیل و اداره سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان به ده سال حبس و از بابت تبلیغ علیه نظام جمهوری اسلامی از طریق ارتباط و مراوده با سازمان‌های بین‌المللی حقوق بشر و ارتباط و مکاتبه با شخص کوفی عنان دبیر کل وقت سازمان ملل متحد و گفتگو با رسانه‌های عمومی به یک سال حبس و جمعاً به یازده سال حبس محکوم شد که در شعبه ۵۶ دادگاه تجدیدنظر استان تهران ده سال حبس از بابت تأسیس سازمان، مورد تائید قرارگرفته و قطعی شده است.

وی در پرونده مربوط به فعالیت روزنامه‌نگاری، به اتهام «تشویش اذهان عمومی از طریق درج مطالب در هفته‌نامه پیام مردم» توسط دادگاه عمومی و انقلاب سنندج به یک سال حبس تعزیری، ۵ سال محرومیت از روزنامه‌نگاری و مدیریت نشریه و ابطال پرونده انتشار پیام مردم محکوم شد که پس از تأیید در دادگاه تجدیدنظر استان تهران، میزان محکومیت حبس در دیوان عالی کشور به ۶ ماه تقلیل یافت. باوجود پیگیری زیاد و قول مسئولین قضایی هنوز قانون تجمیع جرائم درباره پرونده وی اعمال نشده است. مطابق ماده ۱۳۴  قانون مجازات جدید، در صورت تجمیع جرائم، تنها حکم ده‌ساله آقای کبودند قابلیت اجرا دارد و حبس شش‌ماهه او اجرا نخواهد شد. آقای کبودند پرونده‌ای نیز مربوط به انتشار کتابچه‌ای در مورد زنان و نقض حقوق آنان در ایران، در دادگاه انقلاب آذربایجان غربی داشت که از این اتهام تبرئه شد.

.

سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان

یکشنبه ۹ خرداد ۱۳۹۵ - ۲۹ مه 

رۆژنامەیەکی بەناوبانگی عەرەبی بڵاوی کردووەتەوە، کە سوپای پاسدارانی ئێران بنکەیەکی سەربازیی گەورە لە پارێزگای سلێمانی دادەمەزرێنێت.

 


هەروەک رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی عەرەبی بڵاوی کردووەتەوە، بنکە سەربازییەکەی سوپای پاسداران دەکەوێتە نزیک چیای سوورێن لە شاری سەید سادق لە پارێزگای سلێمانی و ئێستاش فڕۆکە جەنگییە ئێرانییەکان بەردەوام بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

سەرکردەیەکی کورد، کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، کە سوپای ئێرانی لە رۆژی 7ـی ئایاری 2016ـەوە دەستی بە دروستکردنی بنکە سەربازییەکە کردووە.

ئەو سەرکردەیە هەروەها رایگەیاندووە، کە ئێران سەکۆی مووشەکهاوێژی لە بنکەکەدا جێگیر دەکات و تاوەکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆری چەک و جبەخانەی بردووەتە ناوچەکە.

باران بێریکان، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پژاک) بە (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، کە ئێران لەو سنوورە دەستی بە جموجۆڵ کردووەتەوە و چەک و جبەخانەیەکی زۆری بردووەتە ناوچەکانی نزیک لە چیای سوورێن.

باران بێریکان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دەرچە سنوورییەکانی ناوچەکە داخراون و سوپای پاسداران لە شارەکانی مەریوان و سنەی کوردستانی رۆژهەڵاتەوە، هێز و سەرباز دەنێرێتە نزیک سەید سادق.

29/5/2016

 

بە بەشداری پێنج هەزار پێشمەرگە‌ و بەسەرپەرشتی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان، هێزی پێشمەرگە هێرشی بۆ سەر داعش دەستپێکرد و پێشمەرگەش پێشڕەوی کردووە.

هێڤیدار ئەحمەد، پەیامنێری (رووداو) لە میحوەری خازر-ەوە راگەیاند " لە كاژێر 04.30 بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە 29-5-2016 لە میحوەری خازر هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر چەكدارنی داعش دەستی پێكرد، بەپێی زانیاریەكانی ئێمە پێشمەرگە پلانی پێشڕەویكردنی بۆ ماوەی چەند کیلۆمەترێک هەیە و فڕۆكەی هاوپەیمانانیش یارمەتیدەری پێشمەرگە دەبن لە هێرشەکەدا".

ئامانج لەم هێرشەی پێشمەرگە وەك پەیامنێرەكەی (رووداو) باسی دەکات "بۆ درووخستنەوەی مەترسیە لەسەر شارۆچكەی خەبات، چونكە پێشتر چەكی دوورهاوێژی داعش، هەندێ‌جار دەبووە مەترسی بۆسەر دانیشتوانی ئەو ناوچەیە".

بەهۆی ئەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆك و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ سەرپەرشتی هێرشەكە دەكات وەکو پەیامنێری رووداو باسی دەکات "ئەمە ورەی پێشمەرگەكانی بەرزكردووەتەوە".

هەرلەبارەی ئەم پێشڕەوییەی پێشمەرگەوە سەرچاوەیەك لەهێزی پێشمەرگە بۆ رووداو ئاشکرای کرد " پێشمەرگە تاوەكو ئێستا گوندی زارخاتوونی گرتووەتەوە‌ و شەڕیش لە گوندی موفتی بەردەوامە".

29/5/2016

 

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە ‌و گەیاندن رایگەیاند لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی پۆلە كۆتاكان (پۆلی 9 و 12)، هێڵی ئینتەرنێت لە كوردستان رۆژانە بۆ 4 كاژێر رادەگیرێن‌.

ئومێد محەممەد ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە‌ و گەیاندن بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "لەیەكەم رۆژی دەستپێكی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان لە رۆژی 2-6-2016 لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كوردستان بۆ ماوەی 4كاژێر رادەگیرێن".

ئەو هەروەها گوتی "راگرتنەكە لە كاژێر 07:00-ی بەیانی بۆ كاژێر 11:00-ی پێش نیوەڕۆ دەبێت، ئەمەش بۆ رێگریکردنە لە گزی (قۆپی) قوتابیان، پڕۆسەی راگرتنەكەش تاوەکو كۆتایی رۆژانی تاقیكردنەوە بەردەوام دەبێت".

سەبارەت بە هەندێ‌ شوێنیش كە بۆ رایكردنی كارەكانیان پێویستیی زۆریان بەهێڵی ئینتەرنێت هەیە، گوتەبێژەكەی وەزارەتی گواستنە‌و گەیاندن گوتی "ئەو شوێنانەی كە كارەكانیان تەنیا بەبوونی هێڵی ئەنتەرنێت بەڕێوەدەچن وەك هەندێ‌ لەبانكەکان یاخود هەر شوێنێكی دیكە، دەكرێت ئاسنكاریەكیان بۆ بكەین".

29/5/2016

 

گوتەبیژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند: "ئەو دوو سەربازە ئەمریکییەی کە لۆگۆی یەپەگەیان بەکارهێناوە ریگەیان پێنەداروە بۆ ئەنجامدانی ئەوکارە". دەشڵیت: "داوامان لێکردوون کە دەستبەجێ ئەو لۆگۆیانە لە جلەکانیان بکەنەوە".

رۆژی هەینی 27-5-2016 لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ستیڤ وارن، گوتەبیژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش رایگەیاند، ئەوەی کە لەسەر ئێمەیە کردوومانە کە هاوکاریکردن و پەیوەندی بەردەوامە لەگەڵ هاوپەیمانەکامان لە ناوچەکەدا.

ستیڤ وارن دەڵێت: "دەمەویت ئەوە روونبکەمەوە کە بەکارهێنانی لۆگۆی یەپەگە لەلایەن دوو سەربازی ئەمریکییەوە رێگە پێدراو نییە و کارێکی نابەجێ بوو، ئەوەی کە لەسەر ئێمەیە و بەرهەمداربێت ئەوەیە کە ئێمە لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکەدا بەتایبەتی لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان کە لەرووی سەربازییەوە لە ناوچەکدا چالاکن".

گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش ئاشکرایکرد کە داوایان لەو سەربازانە کردووە لۆگۆکان لێبکەنەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی دوو سەربازی ئەمریکییەکە کە لۆگۆی یەپەگەیان لە جلەکانیان دابوو، تورکیا کاردانەوەی نیشاندا، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوشئۆغلۆ رایگەیاند کە گلەییەکانمان گەیاندووەتە واشنتن لەبارەی ئەو کارەوە.

28/5/2016

 

سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 28-5-2016 یەکەمین دانیشتنی دەیەمین خولی پەرلەمانی ئێران بە بەشداری 290 پەرلەمانتار دەستیپێکرد و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازی ئێران لە رێوڕەسمەکەدا بەشداریانکرد.


خولی ئەمجارەی پەرلەمانی ئێران لەگەڵ خولی رابردوو تەواو جیاوازە بەهۆی ئەوەی لەم خولەدا ژمارەی کورسی ریفۆرمخوازەکان زۆر زیاترە لە خولی رابردوو و ریفۆرمخوازان چاویان لە کورسی سەرۆکی پەرلەمانیشە.

ریفۆرمخوازەکان کە بە باڵی حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێران دادەنرێن و بە فراکسیۆنی (ئومید) ناویان لێنراوە، زۆرینەی پەرلەمان پێکدێنن و 123 کورسی پەرلەمانیان هەیە. هاوکات موحافزەکارەکان 80 کورسی و سەربەخۆکانیش 84 کورسی پەرلەمانیان بەدەستەوەیە و چەند کورسییەکی پەرلەمانیش دانراوە بۆ پێکهاتە ئایینییەکان.

لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان هاشمی رەفسەنجانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، حەسەن رۆحانی ،سەرۆککۆماری ئێران، ئەحمەد جەنەتی،سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری، سادق ئامولی لاریجانی سەرۆکی دەزگای داد و محەممەد محەممەدی گوڵپایەگانی سەرۆکی نووسینگەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بەشدارن.

محەممەد رەزا عارف و عەلی لاریجانی دوو کەسایەتی ریفۆرمخواز و موحافزەکار رکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و بە دەرچوونی هەرکامەیان ئاراستەی کارکردنی پەرلەمانی ئێران بۆ 1 ساڵی داهاتوو کە ماوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

28/5/2016

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا ئاشکرای کرد، دوای نامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ چەند بەرپرسێکی باڵای ئەورووپی، وڵاتان بە دەنگ داواکارییەکانی بارزانییەوە دێن و هاوکاریی دارایی کوردستان دەکەن.

 


ئەمڕۆ هەینی 27\5\2016، د. دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە 9\2\2016، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دوو نامەی فەرمیدا کە ئاراستەی ژان کلود ژانکەر، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا و دۆناڵت تۆسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپای کردبوو، تێیدا داوای هاوکاری لە یەکێتیی ئەورووپا کردبوو. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە نامەکەدا بارزانی داوای کردووە، بەهۆی هێرشی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش و دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی ئاوارەکان بۆ هەرێمی کوردستان کە قەیرانی داراییان دروست کردووە، یەکێتیی ئەورووپا هاوکاریی دارایی و ئابووری و سەربازیی هەرێمی کوردستان بکات.

ئاژگەیی ئەوەشی بۆ (باسنیوز) ڕوون کردەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یەکێتیی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە و سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە لە بڕۆکسل، پشتیوانیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە، دواتریش سەرکردەکانی G7 لە یابان جارێکی دیکە، بڕیاری هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستانیان داوە. دووپاتیشی کردەوە: ”ئەم بڕیارانە و پشتگیرییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە ڕووی سەربازی و دارایی و سیاسییەوە، سەرکەوتنی بەرچاو و گرنگی دیپلۆماسیی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستانن کە گرنگە گەلی کوردستان لێی ئاگادار بن“.

27/5/2016

 

گرووپه‌ شاخه‌وانییه‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌یانه‌وێت هه‌ڵزنان به‌ به‌رزترین لووتكه‌ چیای باشووری كوردستاندا بكه‌ن، ئه‌و لووتكه‌ چیایه‌ی كه‌ له‌ سنووری قه‌زای چۆمانه‌ و به‌رزی له‌ ئاستی رووی ده‌ریا 3 هه‌زارو 607 مه‌تره‌.

ئەو ناوچەیە له‌ شوێنه‌ شیاوه‌كانی وه‌رزشی شاخه‌وانییه‌، چونكه‌ به‌رزییه‌كه‌ی كه‌شوهه‌وا و هه‌ڵكه‌وته‌ جوگرافییه‌كه‌ی هه‌مووی له‌بارن.

گه‌یشتن به‌ لووتكه‌ چیاكه‌ هێز و بازووی پێویسته‌، چونكه‌ هه‌وراز و نشێوی سه‌ختی هەیە، لەوێ‌‌ تاوەكو كۆتای وه‌رزی هاوینیش به‌فرێكی زۆر ده‌مێنێت، به‌ڵام ئه‌و شاخه‌وانانه‌ به‌ راهێنانی زۆر و راهاتنیان له‌و وه‌رزشه‌ سه‌ركێشیه‌ له‌ شوێنی ئه‌سته‌م به‌ سه‌ر كه‌ویه‌ به‌فره‌كاندا ده‌ڕۆن.

هه‌ڵكه‌وته‌ جوگرافییه‌كه‌ی وایكردووه‌ كه‌ كوردستان خاوه‌ن لووتكه‌ چیای به‌رز و شیاوی ئه‌و یاریه‌ سه‌ركێشیه‌بن، بۆیه‌ ساڵانه‌ جگه‌ له‌ تیمه‌ ناوخۆییه‌كان، چه‌ندین گرووپ و تیمی نێوده‌وڵه‌تیش به‌ لووتكه‌ چیاكانی كوردستان وه‌رزشی شاخه‌وانی ده‌كه‌ن.

14 جۆر یاری شاخه‌وانی هه‌ن، له‌و وه‌رزشه‌ سه‌ركێشیه‌دا وڵاتی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌می جیهانه، كوردیش له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خاوه‌ن تیمی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و یاریه‌یه‌ و تاوەكو ئێستا دوو یاریزانی كوردی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌ و بۆكان خاوه‌ن مه‌دالیای ئاڵتونین.

27/5/2016

 

بڕیارە ئەمڕۆ ئۆباما سەردانی هیرۆشیما بكات، بەوەش دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئەو شارە بكات، دوای 71 ساڵ لە بۆردوومانكردنی ئەو شارە لەلایەن وڵاتەكەیەوە.

بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی 4جی 7، رۆژی 25-5-2016  باراك ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە ژاپۆن، بڕیاریشە ئەمڕۆ هەینی بچێتە هێرۆشیما. هێرۆشیمایەک کە 71 ساڵە هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا لێی نزیک نەبوونەتەوە، بەوەی کە یادگاریێکیان لەگەڵ هەیە، ئەویش وێرانکردنی ئاو شارەیە لە ساڵی 1945 بە بۆمبێکی ئەتۆمی.

باراک ئۆباما سەرۆکە رەشپێستەکەی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە 25-5-2016 گەیشتە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا. 

"بۆمبی ئەتۆمی، هێرۆشیما و ئەمریکا" سێ ناو و نیشانن کە ساڵەهای ساڵە نە مرۆڤایەتی و نە زەمەن ناتوانێ لێکیان جیابکاتەوە.

بۆمبی ئەتۆمی بیرۆکەی ئەلبێرت ئاینشتاینە کە ساڵی 1939 دەستیپێکرد و 1945 بە هاوکاری کۆمەڵێک هاوڕێ توانیان دروستیبکەن.

هێرۆشیما بەزمانی ژاپۆنی واتە گردە پان. ئەو شارە لە ساڵی 1594 لەسەر شەش دوورگە  درووستبووە و لە باشووری رۆژئاوای ژاپۆنە، دەکەوێتە سەر رووباری ئۆتا.

لە 6ی ئابی 1945 هاری ترۆمان، سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا بڕیاری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەرکرد. هەمان رۆژ فرۆکەوان پۆڵ تبیتس بێ ئەوەی بزانێت بۆمبی ئەتۆمی هەڵگرتووە بڕیارەکەی جێبەجێکرد. دەرەنجام 90% هێرۆشیما خاپوور بوو، هاوكات 80 هەزار كەس كوژران و 90 هەزار كەسیش برینداربوون، لەگەڵ ئەوەشدا 140 هەزار كەسی دیكە بێسەروشوێن مانەوە. 95%ی قوربانییەکان خەڵکی سڤیل بوون.

چەكی ئەتۆمی:

چەکی ئەتۆمی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان درووستکردن و بەکارهێنانی قەدەخە کراوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین رێککەوتنی نێودەوڵەتی کراون،وەکو؛ رێککەوتنی دەرەوەی بۆشایی ئاسمان 1927 لە نێوان ئەمریکا، رووسیا و بەریتانیا و 104 وڵاتی دیکە واژۆکرا.

بەپێی پەیمانێک ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی 1957 دامەزرا و نەتەوەیەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات. 

هاوكات رێککەوتنی هۆشیاری بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکی لە ساڵی 1968 واژۆکرا.

رێککەوتنی قەدەخەکردنی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەسەر دەریا 1971 لە نێوان ئەمریکا و رووسیا و چەندان وڵاتی دیکە واژۆکرا.

رێککەوتنی نەهێشتنی چەکی ناوەکی 1973 لەنێوان ئەمریکا و کۆماری سۆڤێتی جاران واژۆکرا.

رێککەوتنی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی مادەی ناوەکی 1979 لە ڤیەنا واژۆکرا.

لە گەڵ ئەو پەیماننامە و رێككەوتننامە نێودەوڵەتیانەش چەندین وڵاتی وەك ئەمریکا، رووسیا، چین، بەریتانیا، فەرەنسا، کۆریای باکوور، هیندیستان و پاکستان ئەو چەکەیان هەیە.

27/5/2016

 

گۆ-فەند-می، ماڵپەڕێکە کە تایبەتە بەو کەسانەی کە ئامانجێکیان هەیە و لەبەر بێ پارەیی ناتوانن ئامانجەکانیان دەستەبەر بکەن و لەرێگەی ئەم ماڵپەڕەوە داوای هاوکاری دارایی دەکەن.

ئەلیکس چامبەرس، یەکێکە لەو کەسانە کە خەونێکی هەیە، بەڵام کەم دەستە. خەونەکەی ئەو بریتییە لە گەیشتن بە خاکی کوردستان و هاوکاریکردنی کورد.

چامبەرس دەڵێت: "گەلی کوردم لەرێگەی دیبێتێکی تایبەت بەو تاوانانەی کە حکومەتی بەعس دژ بە کوردەکانی ئەنجامدا ناسیوە، لەو کاتەوە وایکرد بەدوای کێشەی کورد دا بڕۆم و بۆ ماوەی 20 مانگ سەرقاڵی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە بووم سەبارەت بە کورد و نەهامەتییەکانی".

گوتیشی: "دوای ئەوەی زانیم کێشەی کورد چییە، بڕیارمدا بە هاوکاریکردنی کورد و پشتگیریکردنی دۆسیەی کورد".

لە ماڵپەڕەکەدا، چامبەرس داوای پارە دەکات بۆ دابینکردنی بلیتی فڕۆکە لە ئەمریکاوە بۆ کوردستان و کڕینی کامێرایەک و هەندێ ئامرازی دیکە بۆ ئەوەی وەک خۆی دەڵێت، هاوکاری کورد بکات لە دەستەبەرکردنی خەونەکەی، گوتیشی: "من دەمەوێت بڕۆم بۆ هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی شان بەشانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان یان هێزەکانی ی پ گ لە رۆژئاوا دژ بە دووژمنانی گەلی کورد بجەنگم".

لەکۆتایی نامەکەیدا، چامبەرس سوپاسی هەموو ئەوانە دەکات کە نیازی ئەوەیان هەیە هاوکاری بکەن و دەڵێت، پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی واتە هاوکاریکردنی گەلی کورد کە بە بەهێزترین گەل ناویان دەبات و دەڵێت: "هێزەکانی پێشمەرگە دژ بە داعش دەجەنگن و بەرگری لە هەموو جیهان دەکەن".

27/5/2016

 

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌ دژی تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیا بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی، سكاڵا له‌ دادگا‌ی ده‌ستووری تۆمار ده‌كات و تانه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌دات.

بڕیاره‌ كاژێر 14:00ی رۆژی پێنجشه‌ممه 26-5-2016‌، سه‌رجه‌م ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی فراكسیۆنی (هه‌ده‌په‌) كه‌ بڕیاری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مافی پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر دراوه‌، سكاڵای یاسایی له‌ دژی پرۆژه‌ یاساكه‌ تۆماربكه‌ن و تانه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیا بده‌ن كه‌ به‌ 376 ده‌نگی به‌ڵێ له‌ به‌رامبه‌ر 140 ده‌نگی نه‌خێر په‌سندكرا.

په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ به‌جیا سكاڵاكانیان تۆمار ده‌كه‌ن و به‌ناوی فراكسیۆنەوە ئه‌نجامی ناده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دادگا‌ی ده‌ستووری توركیا كاری له‌سه‌ر بكات و ئه‌گه‌ر له‌ پاكێجێكدا به‌ناوی فراكسیۆن پێشكه‌ش بكرێت، ئه‌گه‌ری ره‌تكردنه‌وه‌ی زۆرتر ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر په‌رله‌مانتار و به‌جیا سكاڵای خۆی تۆمار بكات ئه‌وسا چانسی په‌سندكردنی زیاتر ده‌بێت.

سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كه‌مال كڵیچدارئۆغڵو سه‌رۆكی (جه‌هه‌په‌) له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكیدا، پشتیوانی خۆی راگه‌یاند بۆ داواكاری هه‌ده‌په‌ به‌تۆماركردنی سكاڵا له‌ دادگا‌ی ده‌ستووری و جه‌ختیكرده‌وه‌ به‌پابه‌ندبوونی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی بۆ پێشكه‌شكردنی سكاڵا.

فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ پێویستی به‌110 ئیمزا هه‌یه‌ بۆ سه‌رخستنی پێشنیازی ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای له‌ په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی جه‌هه‌په‌ كرد پشتیوانیان بكات.

رۆژی 20-5-2016 دووه‌م خولی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر 138 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌چوو، پرۆژەکە به‌ 376 ده‌نگی به‌ڵێ له‌ به‌رامبه‌ر 140 ده‌نگی نه‌خێر په‌سندكرا.

667 دۆسیە بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی 138 پەرلەمانتار رەوانەی پەرلەمان کراوە، زیاد لە نیوەیان بە تەنیا لەسەر پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپەیە کە 405 دۆسیەیە و جەهەپە 192 دۆسیە، ئاکپارتی 46 دۆسیە و مەهەپە 20 و پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ 5 دۆسیە.

405 دۆسیەی هەدەپە لەسەر 50 پەرلەمانتاری پارتەکەیە. 192 دۆسیەی جەهەپە لەسەر 51 پەرلەمانتاری پارتەکەیە 46 دۆسیەی ئاک پارتی لەسەر 27 پەرلەمانتاری پارتەکەیە و 20 دۆسیەی مەهەپە لەسەر 9 پەرلەمانتاری پارتەکەیە.

به‌پێی مادده‌ی 76ی ده‌ستووری توركیا، هه‌ر سیاسه‌توانێك و په‌رله‌مانتارێك بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌ستگیر بكرێت و زیندانی بكرێت، بۆی نییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو واته‌ بۆ خولێك خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه‌. كیلیچدار ئۆغڵو و باخچه‌لی له‌لایه‌ن ئاكپارتییه‌وه‌ داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و له‌ ئه‌گه‌ری دادگا‌یی کردنیاندا‌ دوور ده‌خرێنه‌وه‌و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی نه‌رێنییه‌ بۆ ئه‌م دوو پارته‌ی ئۆپۆزیسیۆن.

هه‌ر به‌پێی بڕگه‌كانی هه‌مان مادده‌ی 76ی ده‌ستووری توركیا‌، ئه‌گه‌ر بێت و ئاكپارتی له‌ باخچه‌لی و كیلیچدارئۆغڵو خۆش بێت و رێگه‌یان پێنه‌دات به‌گرتن سزابدرێن هه‌مان شت به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێندرێت چونكه‌ ده‌كه‌ونه‌ قاڵبی تۆمه‌تباربوون به‌سزای گرتن.

هاوكات سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی (هه‌ده‌په‌) و 3 له‌ په‌رله‌مانتارانی دیكه‌ی "هه‌ده‌په‌" به‌تۆمه‌تی تیرۆر سكاڵایان له‌دژ تۆماركراوه‌و به‌لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ریان، دووچاری دادگا‌ییكردن ده‌بنه‌وه‌و به‌تۆمه‌تی تیرۆر سزای گرتنی قورسیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.

ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ هاوسه‌نگی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌سه‌ر ئاستی توركیادا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا ده‌هێنێت و سیناریۆی جۆراوجۆر ده‌خاته‌ڕوو، جگه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان كه‌ ئاراسته‌ی سیاسه‌تكردن به‌ره‌و خاڵێكی جیاواز ده‌بات.

26/5/2016

 

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاشکرای کرد، بەعسییەکانی عێراق خۆیان لە سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامی نزیک دەکەنەوە و کار بۆ دابەشکردنی عێراق بەسەر هەردوو بەرەی نووری مالیکی و حەیدەر عەبادی دەکەن.
سەرچاوەیەکی سیاسیی باڵا لە هەرێمی کوردستان بۆ (باسنیوز)ی ئاشکرا کرد: “چەند سەرکردەیەکی بەعسیی عێراقی، خۆیان لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا نزیک کردووەتەوە کە نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامی سەرۆکایەتی دەکات”. ڕوونیشی کردەوە، ئەو خۆنزیککردنەوەیە، بەو مەبەستەیە کە بەرەیەک لە دژی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و پەرلەمانی عێراق دروست بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە سیاسییەکە، ئێستا هەریەک لە لایەنگرانی عەبادی، هەریەک لە ڕێکخراوی بەدرە کە هادی عامری ئەمیندارێتی دەکات، لەگەڵ سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق.
هەر لەمبارەیەوە د. عەرەفات کەرەم، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “کورد ناچێتە پاڵ هیچ یەکێک لەم دوو بەرەیەوە، بەڵام دیارە کە تا دێت، پەیوەندیی ئەم دوو بەرەیە توندتر دەبێت”. گوتیشی: “ئێستا ململانێکەیان لەسەر ئەوەیە کە کامە لەم دوو بەرەیە، پشکی زیاتر بۆ خۆیان مسۆگەر دەکەن”.

25/5/2016

 

مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە لە عێراق، پەیامێك ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی دەكات لە فەللـوجە و داوایان لێدەكات لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكەی فەللـوجە پابەندی رێنماییە سەربازییەكان بن.

عەبدولمەهدی كەربەلایی، نوێنەری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە، لە  لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "داوا لە هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی دەكەین لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكەی فەللـوجە پابەندی رێنماییەكانی مەرجەعی باڵابن".

كەربەلایی هەروەها گوتی "عەلی سیستانی لە راسپاردەكانیدا جەخت لەسەر گرنگی پەباندبوونی هێزە ئەمنییەكان بە رێنماییەكانی جیهاد دەكاتەوە و دەڵێت، جەنگ رەوشتی خۆی هەیەو تەنانەت دەبێ لەگەڵ غەیرە موسڵمانانیش رەچاوبكرێت".

رۆژی دووشەممە 22/5/2016 حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكەی فەللـوجەی لەدەست چەكدارانی داعش راگەیاند، كە لە كۆتایی ساڵی 2013 دوای كشانەوەی هێزە ئەمنییەكان كۆنترۆڵیان كردووە، داعش رێگە نادات خەڵكەكە شارۆچكەكە جێبێڵن و وەكو قەڵغانی مرۆیی بۆ مانەوەی خۆی بەكاریان دێنێت‌.

رۆژی چوارشەممە 25-5-2016، فەرماندەی پۆلیسی ئیتحادی رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكەی فەللـوجە، هێزە ئەمنییەكان لە پێشڕەی بەردەوامن و لەماوەی 3 رۆژی رابردوودا 163 چەكداری داعش كوژراون.

25/5/2016

haji smail ilxanizade

 

یەکشەمبە رێکەۆتی ٢٧ جۆزەردانی ١٣٩٥هەتاویی، بەرامبەر بە رێکەۆتی ٢٢/٥/٢٠١٦ زاینی، حاجی سمایل ئاغای ئێلخانیزادە، وەزیری رێگاوبانی کۆماری کوردستان، لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.

هەر وەکی گشت لایەک ئاگادارن حاجی سمایل‌ئاغای ئێلخانیزادە لەسەردەمی کۆماری کوردستان‌دا وەزیری رێگاوبان لە کابینەی دەولەتی کۆماری کوردستاندا بوو. کۆماری کوردستان دەگەل ئەوەش لە تەمەنی کورتی خۆیدا، لەپێناۆ دەستەبەرکردنی باشبژێویی گشت رەهەندی خەلکی کوردستان، هەموو توواناییەکانی وەگەرخستبوو، بەلام بەداخەوە لە بەدشانسی کورد کۆمار دوای یازدە مانگ تێکۆشان رووبەرویی زەخت و هێرشی دوژمنانی کورد هاتەوە و لەئەنجامدا ناحەزان دوای ١١ مانگ تووشی روخانیان هێنا، و خەلکی کوردستان و بە تایبەت رێبەرانی کۆماری کوردستان دەگەل سیاسەتی ئیعدام، تەبعید، زیندان و ئەشکەنجەی کاربەدەستانی تاران رووبەروو بوونەوە.

حاجی سمایل ئاغای ئیلخانیزادە یەکێک لەۆ کەساییەتیە بەرچاوانە بوو، کە دوای بەدوای رووخانی کۆمار تووشی زەخت و ئازاری بەردەوامی رژیمی پاشایەتی ئێران هاتبۆوە، بەلام دەگەل تەحەموولی هەموو زەخت و فشارەکان، بەردەوام وەک رێبەرێکی سەردەمی کۆمار، قورس و قایم و وەفادار بە بنەما فیکر و فەلسەفیەکانی سەردەمی کۆمار و پێشەوا، مابۆوە و هەموو ژیانی لەپێناۆ ناساندنی کۆمار و ئاراستەکردنی ئامۆژگاری و ئازموونەکانی خەباتی سەروەریسازی نەتەوەیی تەرخان کردبوو.

بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، هەوالی کۆچی دوایی حاجی سمایل ئاغا بە خەسارێکی گەورە پێناسە دەکات، و پێوایە بە کۆچی دوایی ئەم رێبەرە، کورد دوایین کەسایەتی رێبەر و شایەتحالی رووداوەکانی سەردەمی کۆماری کوردستان لەدەست دەدات، بۆیە بزووتنەوەی کۆماریخوازن لەم پەیوەندییەدا، لەدستدانی ئەم کەساییەتیە بەرز و بەلیمەتە بە مایەی خەمباری و نیگەرانی بۆ گشت لایەک دەزانێ و هەربۆیەشە بەم بۆنەوەیە سەرخۆشی لە بنەمالەی بەرێزی ئیلخانیزادە،و گشت خەلکی کوردستان بە تایبەت خەلکی شاری بۆکان ئاراستە دەکات، و لە خۆدای گەۆرە داواکارە، روحی ئازیزی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و عەزیزان و یارانی لە بەلا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور رابگرێ.

شوورای هەماهەنگی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

٢٧ جۆزەردانی ١٣٩٥هەتاویی

٢٢/٥/٢٠١٦ زاینی

 

سوێدییەكان خۆشحاڵن بەوەی هاووڵاتیانی ئەوان رۆڵیان لە بنیاتنان و بەڕێوەبردنی وڵاتێكدا هەیە كە ئێستا شەڕی گەورەترین هێزی توندڕەو دەكات لە عێراق. سیاسەتوانێكی سوێدی دەڵێت "باشووری كوردستان و سوێد بوونەتە دوو وڵاتی ئاوێتە بەیەك، كورد لە سوێد سیاسەت دەكەن و سوێدییەكانیش كوردستان بەڕێوە دەبەن".

لە پەنابەرییەوە، بۆ نوێنەری وڵات

كورد لە سوید جگە لە شەش پەرلەمانتار، زیاتر لە 250 كەسی لە ئەنجوومەنی پارێزگاكان، كۆمۆن و فەرمانگە باڵاكانی دەوڵەتدا هەیە. بە پێچەوانەشەوە چەندین كۆنە پەنابەری كورد كە وڵاتینامەی سوێدیان هەیە، ئێستا لە كوردستان لە پلە و پۆستی كارگێڕیدان و سیاسەت دەكەن.

ئانیكا ئیندرشۆن، سیاسەتوانی سوێدی بەدواداچوونێكی بۆ ئەو كوردە سوێدیانە كردووە كە ئێستا لە كوردستان پلەیان هەیە و دەڵێت "ئێستا وەزیرێك و زیاتر لە 58 كارمەندی پلە باڵا لە ئاستی راوێژكار و بەڕێوەبەری گشتیی هەن كە چواریان لە ئەنجوومەنی وەزیرانن و ئەوانی دیكەش لە پەرلەمان و وەزارەتەكاندان. ئەوانە رەگەزنامەی دووەمیان سوێدییە".

ئیندرشۆن كە دەڵێت هاوڕێی كەریم شنگالی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، گوتی "كوردی سوێد رۆڵێكی كارایان هەیە لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی كوردستان. بۆ نموونە هاوڕێم كەریم شنگالی ئێستا وەزارەتێكی ئەمنی لە كوردستان بەڕێوە دەبات". گوتیشی "وەك سوێدیەك شانازی دەكەم كە هاوڕێكەم، بەو شێوەیە لەو ئاستە دەبینم".

یەكەمین سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، وڵاتینامەی سوێدی هەبوو، ئێستاش سوێدییەك جێگری سەرۆكی هەمان دامەزراوەیە. ئیندرشۆن دەڵێت "خوالێخۆشبوو جەوهەر نامیق و جەعفەر ئیمینكی دوو نموونەی سەركەوتووی سوێدیەكانن لە كوردستان".

بەپێی زانیارییەكانی (رووداو) لە هەر هەشت كابینەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا زیاتر لە 11 وەزیری سوێدی هەبوون و سەدانی دیكەش پلەی باڵایان هەبووە. لە نێویاندا وەزیری بازرگانی، ناوخۆ، وەزرش و لاوان و سەرچاوە ئاوییەكان.

لەهەر چوار خولی پەرلەمانی كوردستانیشدا نزیكەی 25 پەرلەمانتاری خاوەن رەگەزنامەی سوێدی هەبوون كە بە بڕوای ئیندرشۆن بوونی سەرۆك و جێگر لەنێویاندا "نیشانەی سەركەوتوویی سوێدییەكانە لە ئەزموونی ئیدارەی كوردی". ئانیكا دەشڵێت "هاتنەوەی سەدان سوێدی بۆ بەرەكانی جەنگ لە دژی داعش، لایەنێكی دیكەی رۆڵی سوێدییەكان بوو لە كوردستان".

سوێدییەكان و ئەو كوردانەی وڵاتینامەی سوێدییان هەیە، رۆڵێكی كارایان لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستاندا هەبووە. پێشتر رادیۆی سوێد كە رادیۆی فەرمیی دەوڵەتە، لە راپۆرتێكدا بەنێوی "سوێدییەكان فڕۆكەخانەیەكی جیهانییان بنیات نا"، باسی رۆڵی دوو كەسایەتی سوێدیی كردبوو لە دروستكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێردا، ئەوانیش میكائیل هینریكسۆن و تاهیر هەورامی بوون. هەورامی یەكەمین بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بوو.

میكائیل هینریكسۆن كە ئێستا بەڕێوەبەری پڕۆژەیە لە دەستەی فڕۆكەوانیی مەدەنی سوێدی LFV ، دەڵێت 11 ساڵ بەر لە ئێستا كارمان لەو فڕۆكەخانەیەدا كرد كە ئێستا یەكێكە لە فڕۆكەخانە ناسراوەكانی جیهان.

كوردی سوێد لە سیاسەتی كوردستاندا

لەنێو ئەندامانی مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی پارتی، یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕاندا وەك سێ هێزی سەرەكیی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە 12 كەسی خاوەن رەگەزنامەی سوێدی هەن.

سیامەند كە پێشتر لە سوێد ژیاوە و ئێستا بۆ كاری حیزبەكەی گەڕاوەتەوە كوردستان، دەڵێت "سوێد وڵاتی دووەممە و لەگەڵ كوردستان جیاوازیی ناكەم" هەروەها گوتیشی "بە شانازییەوە بەشێك لە داهاتەكەم لە سوێد خەرج دەكەم".

ئانیكا ئیندرشۆن كە سەرباری كارە سیاسییەكەی لە دامەزراوەی باج كار دەكات، دەڵێت "زۆربەی ئەو سوێدیانەی چوونەتەوە كوردستان و كار و سیاسەت دەكەن، لەو مووچە و داهاتەی لە كوردستان دەستیان دەكەوێت، باج بە دەوڵەتی سوێد دەدەن".

لەكاتی فەرمانڕەوایی پارتی مۆدێرات كە پارتێكی راستڕەوە، كونسوڵگەریی ئەو وڵاتە لە هەولێر كرایەوە. كارڵ بیڵد، وەزیری پێشووی دەرەوەی سوێد كە بەرپرسێكی باڵای پارتی مۆدێراتە، پێشتر بە (رووداو)ی گوتبوو "بوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی سوێدی لە كوردستان، هانیداین بۆئەوەی كونسوڵخانە بكەینەوە".

هەر ئەو بەرپرسەی پێشووی حكومەتی سوێد لەكاتی گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان گوتبووی "لە سوێد كوردستانێكی بچووك هەیە و دەمانەوێت لە كوردستانیش سوێدێكی بچووك بنیات بنێین".

بێڵد بەشداریی كوردی سوێدی لە حوكمڕانیی كوردستاندا بە سەركەوتن بۆ وڵاتەكەی وەسف كردبوو.

ئانیكا ئیندرشۆن دەڵێت "لەسەر ئاستی كەسی و وەك سەردان و وەك شاندی فەرمی، كاتێك سوێدییەكان دێنە كوردستان، هەست بە غەریبی ناكەن".

26/5/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان