فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

alai turkya

 

ماوەی سێ ساڵە تورکیا داوای "هەرێمی ئارام" دەکات، دواجار ئەمریکا و تورکیا لەسەر هەندێک هەنگاو لەبارەی سووریاوە رێککەوتن.

بەپێی ئەو رێککەوتننامەیەی میدیای تورکیا باسی لێوە دەکات، بنکەی ئاسمانی ئەنجەرلیک لە تورکیا بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتانە دەکرێتەوە کە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییان دژی داعش پێکهێناوە.

لەبەرامبەر تەرخانکردنی بنکەی ئەنجەرلیک ئەمریکا بەڵێنی بە تورکیا داوە بەقوڵایی 90 کم "هەرێمی ئارام" دروستبکرێت.

هەرێمی ئارام لە کوێ دەبێت؟

هەرێمی ئارام دەکەوێتە سنووری نێوان تورکیا- سووریا  و لەنێوان مارع - جەرابلوس بە قوڵایی 90 کم دەبێت، ئەو 90 کیلۆمەترە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە چاودێری دەکرێت، لە کاتی پێویستیشدا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەتوانن ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی تێدا ئەنجام بدەن.

بنکەی ئەنجەرلیکیش بۆ چاودێری تەکنیکی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان کراوە دەبێت و تیمێکی سەربازی 40-50 کەسی دەچنە ئەنجەرلیک. هاوکات فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بنکەی ئەنجەرلیکەوە چاودێری سووریا دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی کە تورکیا لە ساڵی 2011ـەوە رێگای بە ئەمریکا داوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بنکەی ئەنجەرلیکەوە بۆ چاودێری ئەمنی لە سووریا بەکاربهێنێ و لەوکاتەوە 4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان براونەتە ئەو بنکەیە، لە مانگی ئاداری 2011ـش یەکێک لە فڕۆکەکان لە لازقییە کەوتەخوارەوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڕیارە ئەنتۆنی بلینکەن، یاریدەدەری وەزییری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی تورکیا بکات.

سەردانەکە 30 تەمموزی 2015 ئەنجامدەدرێت و لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە، بەپێی هەواڵیکی میدیای تورکیا جگە لە کۆبوونەوەی بلینکەن لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا، لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی دیدارێک ئەنجامدەدات.

بلینکەن بەر لەوەی سەردانی تورکیا بکات لە 27 تاوەکو 30 تەمموز سەردانی ئیسپانیا، ئیتالیا و ڤاتیکان دەکات.

هەرێمی ئارام چییە؟

هەرێمی ئارام كە بە ئینگلیزی پێیدەگوترێ buffer zone ، ئەو ناوچانەن كە وەك كەلێنێك دەخرێنە نێوان دوو گرووپ یاخود لایەنی شەڕ، بۆ ئەوەی لەیەكدی جیاببنەوە و سەنگەر لەیەكدی نەگرن. بەزۆریش لەنێوان هێزە سەربازییەكاندا دروستدەكرێت، كە ئامانج لێی پاراستنی خەڵكی سڤیلە لەو شەڕانەی لە ناوچە و وڵاتێكی دیاریكراودا روودەدات، سنووری هەرێمی ئارام پێویستە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دەستنیشان بكرێت.

یەكێك لە نموونەی ئەو هەرێمە ئارامانەی كە لەمێژووی نزیك دانرا، 23 ساڵ لە مەوبەر و دوای كۆڕەوە ملیۆنییەكەی كورد لە ئاداری 1991 بوو، كاتێك ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هێڵی 36ی وەك ناوچەی پارێزگاری بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكرد، لەوكاتەوە فڕۆكە جەنگییەكان و سوپای عێراق رێگەی لێگیرا لە ئاسمان و زەوی لەڕووی سەربازییەوە مەترسی بخاتە سەر باشووری كوردستان.

توركیا لە مانگی تشرینی یەكەمی 2011، واتە دوای 7 مانگ لە دەستپێكردنی شەڕی نێوخۆیی سووریا، بیری لە پێكهێنانی هەرێمێكی ئارام كردووەتەوە و هەوڵەكانی بۆ ئەو مەبەستە دەستپێكردوون. پەرلەمانی توركیا ساڵی 2014 پڕۆژەبڕیارێكی پەسندكرد، كە رێگا بە هێزە چەكدارەكانی توركیا دەدات لەدەرەوەی سنووری وڵاتەكەیان ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدەن.

24/7/2015

karter w. difah usaئاشتن كارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە ئۆفیسی نێچیرڤان بارزانی لە شاری هەولێر و ئێستا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەدایە.

 


وەزیری بەرگریی ئەمریکا و شاندی یاوەری ئەمڕۆ هەینی 24-7-2015 گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان و فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازییان لێدەكرێت.

24/7/2015

turkya u polis

 

لە ئیستەنبوڵ و 12 شاری دیکەی تورکیا، ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK و ئەندامانی گرووپی داعش ئەنجامدرا و 251 کەس دەستگیکران.

لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 24-7-2015 ەوە، هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیستەنبوڵ ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا و ئۆپەراسیۆنەكەش ناونراوە "ئۆپەراسیۆنی بەرەنگابوونەوەی تیرۆر".

ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیس و هێزی تایبەت بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە، لە میدیاكانی تورکیادا بە 5 هەزار پۆلیس و 2 هەزار كارمەندی هێزی تایبەت هەژماركراون، ئەمە جگە لەوەی کە لەڕێگەی هەلیکۆتەرەوە چاودێری بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکە کراوە.

ناوەندی هەماهەنگی سەرۆکایەتیی وەزیرانی تورکیا بەیاننامەیەکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات: "لە 13 شاری تورکیا ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدراوە، ئەو کەسانەی بە ئامانج گیراون نیازیان وابووە هێرشی چەکداری بکەنە سەر هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان". هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە: "لەو چوارچێوەیەدا 251 کەس دەستگیرکراون".

ئەو کەسانەی دەستگیرکراون پشکنینی تەندروستیان بۆ دەکرێت. بەپێی زانیارییەکان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەکی زۆر ئەندامی داعش دەستگیرکراون کە هەڵگری رەگەزنامەی چەند وڵاتێکن.

هاوکات ژنێک لە کاتی رووبەڕوبوونەوە لەگەڵ پۆلیسی تورکیا کوژراوە، کە ئەندامی بەرەی رزگاریخوازی گەلی شۆڕشگێڕ DHKP/C  بووە.

24/7/2015

yaman u taqinawai seran

 


فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانی عەرەبی، ژمارەیەك کۆگای چەک و تەقەمەنی حوسییەکانیان لە پارێزگای شەبووە تەقاندوونەتەوە، هاوکات بنکەو بارەگاكانی چەکدارە حوسییەکانیان لە دەوروبەری شاری سەعدە بە چڕی بۆردوومانکردوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی یەمەنی رایگەیاند " بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 24 ی تەمموزی 2015، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانی عەرەبی بنکەو بارەگای چەکدارە حوسییەکانیان لە دەوروبەری شاری سەعدە بە چڕی بۆردوومانکردوون و 44 هێرشی ئاسمانیان کردوونەتە سەر حوسییەکان".

سەرچاوە ئەمنییەکە گوتیشی " فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتانی عەرەبی بەچڕی هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارە حوسییەکان  لە سەعدە و، بەو هۆیەوە ژمارەیەک چەکداری حوسی کوژراون و برینداربوون، چەند بنکەیەکیشیان وێرانکراون".

هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانی عەرەبی، ژمارەیەك کۆگای چەک و تەقەمەنی حوسییەکانیان لە پارێزگای شەبووە تەقاندوونەتەوە، شەڕ و پێکدادانێکی قورسیش لەنێوان چەکدارانی  حوسی و بەرگری میللی روویداوە، بەو هۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

24/7/2015

obama0ardugan 544683996

 

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرۆککۆماری تورکیا، لەرێگەی پەیوەندی تەلەفونەوە بارودۆخی ئێستای تورکیا وناوچەکەیان تاوتوێکردووە و هاوکات رێککەوتوون لەبارەی توندکردنی سنوورەکانی تورکیا بۆ دزەنەکردنی خەڵکانی بیانی بۆ نێو خاکی سووریا.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاند:" شەوی پێنجشەممە ٢٣ی تەمموزی ٢٠١٥، باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا، لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنەوە بارودۆخی ئێستای تورکیاو ناوچەکەیان تاوتوێکردووە و یەکێک لەمژارە سەرەکییەکانی نێوان هەردوو سەرۆک، قسەکردن بووە لەسەر بارودۆخی ئێستای سووریا و رەوشی ئەمنی نێوان سنوورەکانی هەردوو وڵات".

بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆشکی سپی، باراک ئۆباما و ئەردۆگان لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی نێوانیاندا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە تورکیا سنوورەکانی لەگەڵ سووریا توندبکات و زیاتر کۆنترۆڵی سنوورەکانی لەگەڵ سووریا بکات.

بەیاننامەکەی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکردووە، باراک ئۆباما داوای لە ئۆردوگان کردووە، رێگە نەدەن خەڵکی بیانی خاک و سنووری تورکیا بەکاربهێنن بۆئەوەی لەرێگەی سنووری تورکیاوە دزەبکەنە نێو خاکی سووریا بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە رێکخراوی داعش و هاوکات هەردوو لا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە سنوورەکانی تورکیا کۆنتڕۆڵبکرێت.

23/7/2015

frokai hawpaymaani dji dahash

 

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات، ئەمریکا بەشداری شەڕی زەمینی ناکات لە خورھەڵاتی ناوەراست وهاوکات دەشڵێ "  ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی داعش  ئەگەرچی خوازیارین کە ئاشتی لە سەرجەم وڵاتان بەرقەرار بێت.

لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێکدا لە کۆنگرەی نیشتمانی لە ولایەتی بەنسلڤانیا کە تایبەتبوو بە سەربازانی پێشووی ئەمریکا ، باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند:" ئەمریکا بەشداری شەڕی زەمینی ناکات لە خورھەڵاتی ناوەراست، هاوکات بەشدارینەکردنی هێزەکانی زەمینی ئەمریکا لە بەرژەوەندی سوپا و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دایە و ئەو بڕيارەشمان بە سەرکەوتووی سیاسەتی ئەمریکا تەواو دەبێت".

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گوتیشی :" سوپای ئەمریکا هەموو هەوڵێکی خۆیداوە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ، بەتایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی داعش لە عێراق و سووریا و هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان زیانی زۆریان بەداعش گەیاندووە و بەردەوامیش دەبین لە بەرەنگاربوونەوە و شەڕی تیرۆر".

باراک ئۆباما لەبەردەم ئەفسەرو سەربازانی پێشووی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بەلایەوە گرینگە کە ئاشتی لە سەرجەم وڵاتان بەرقەرار بێت و شەڕ سەرهەڵنەدات، بەڵام کاتێک تیرۆر هەڕەشە لەجیهان دەکات ئەوا ئێمەش هەموو تواناکانمان بەکاردەهێنین بۆ رووبەرووبوونەوەیان.

23/7/2015

alai turkya

 

رۆژی 22-7-2015 دوو پۆلیسی تورک لە شوێنی مانەوەی خۆیان بە کوژراوی دۆزرانەوە.

کاتێک هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە سەر تەرمی دوو پۆلیسەکە، بۆیان دەرکەوتووە کە فیشەک بەسەریانەوە بووە و پێ دەچێت شەوی پێشوو کوژرابێتن و تەرمەکانیان بەجێهێڵدرابێت.

پۆلیسی روها لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی بکەرانی رووداوەکە.

دوو رۆژ پێشتر لە شارۆچکەی پرسووسی سەر بە پارێزگای روها لە باکووری کوردستان تەقینەیەک روویدا لەکاتی کۆبوونەوەیەکی ژمارەیەک گەنجی سەر بە فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی گەنجانی سۆسیالیست کە شەهیدبوونی 32 کسی لێکەوتەوە.

22/7/2015

natanyahoo

 

سەرچاوە دادوەرییەکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە، کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و هاوسەرەکەی رووبەڕووی پشکنینی دادوەری دەبنەوە. 

ئەو سەرچاوانە ئاماژە بەوە دەکەن، دادگا دەست بە لێکۆڵینەوەی خۆی لەسەر کەیسی سەرۆکوەزیران و هاوسەرەکەی دەکات، بەتۆمەتی ئەوەی ماڵی گشتییان لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتیدا بەکارهێناوە. 

میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە، کە رۆژی سێشەممەی رابردوو 21ی تەمووز داواکاری گشتی ئیسرائیل، فەرمانی بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی لەو دۆسیەیە کردووە و ئێستا ئەو دۆسیەیە لە دادگا کاری لەسەر دەکرێت. 

ئەو تۆمەتانەی لەسەر سەرۆکوەزیران هەن باس لەوە دەکەن کە شێوازی ژیانی ناتانیاهۆ و هاوسەرەکەی لەچاو ژیانی خەڵکی ئاسایی ئیسرائیلیدا زۆر جیاوازی هەیە و خەرجییەکانیان لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، بۆیە بەوە تۆمەتبار دەکرێن کە سامانی گشتییان بۆ ژیانی تایبەتی خۆیان بەکارهێنابێت. 

راپۆرتێکی دەستەی چاودێری لە وەزارەتی دادی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوە کردووە چەندین ئاماژە هەن باس لەوە دەکەن، ناتانیاهۆ و هاوسەرەکەی" سامانی گشتییان تەنانەت بۆ کڕینی شتومەک لە سوپەرمارکێت، مۆبیلیات بەکارهێناوەو تەنانەت باخچە و خانووی تایبەتیشیان کڕیوە".

22/7/2015

barzani m 12345

 

پەیامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە لەدوای تەقینەوەکەی پرسووس و شەهیدبوونی 32 گەنج و چالاكڤان بڵاویکردەوە، تورکە نەتەوەپەرستەكانی تووڕەكردووە.

دامەزراوەی سەدەی بیست و یەکەم کە دامەزراوەیەکی سەر بە  پارتی نەتەوەیی تورکی مەهەپەیە، رەخنەی لە پەیامەکەی بارزانی گرت، چونکە ناوی ''باکووری کوردستان'' ی بردووە، نووسەرێکی نەتەوەپەرستی تورکیش دەپرسێت بۆچی بارزانی کردەوەکانی پەکەکە ئیدانە ناکات؟

مویەسەر یڵدز، نووسەری نەتەوەپەرستی تورک گوتوویەتی کە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەستەواژەی ''پرسووس'' و "باکووری کوردستان''ی  لە بەیاننامەکەیدا بەکارهێناون، ئەو پێیوایە هیچ شوێنێک بەو دوو ناوەوە نین. 

پرسووس ناوە کوردییەکەی شارۆچکەیەكی سەر بە پارێزگای رووهایە و هاووسنوورە لەگەڵ كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان، دەوڵەتی تورکیا ناوەکەی بۆ سوروچ گۆڕیوە. 

رۆژی 20ی تەمموزی 2015، لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە پرسووس، 32 کەس شەهیدبوون و 104 کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەیاننامەیەکیشدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تەقینەوەکەی ئیدانەکرد و بە سەرەتای دۆڕانی تیرۆریستانی لەقەڵەمدا. 

دەقی پەیامەکەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان:

ڕاگەیێندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

ڕۆژی دووشەممە 20ـی 7ـی 2015 كردەوەیەكی تیرۆریستی لە سەنتەرێكی كولتووریی گەنجان لە شارۆچكەی پرسووسی سەر بە ئۆرفای باكووری كوردستان ڕوویدا و بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتیی ئەو ناوچەیە. زۆر بە توندی ئەو كردەوە نامرۆڤانە و دڕندانەیە ئیدانە دەكەین. سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و ئومێدی چاكبوونەوەیش بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازین و هاوخەمی خۆمان بە خوشك و براكانمان لە باكوور ڕادەگەیێنین.

تاوانی شەهیدكردنی هاووڵاتیان و ئەنجامدانی كردەوەی دڕندانە، نیشانەی شكست و پەلەقاژەی تیرۆریستانە كە دژی هەموو بەهایەكی مرۆڤی و ئایینین. لەوەیش دڵنیاین كرداری تیرۆریستیی لەمجۆرە ئیرادەی هەموو لایەك بەهێزتر دەكات بۆ لەناوبردن و تێكشكاندنی تیرۆریستان.

سەركەوتن بۆ گەلی كوردستان
شكست و سەرشۆڕیش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
20ـی 7ـی 2015

parleman u 5 fraksyonakani hizbakan

 

لەسەر وروژاندنی پرسی دوو ئیدارەیی لە باشووری كوردستان و گەڕاندنەوەی باردۆخی ئیداری و سیاسی بۆ پێش كابینەی پێنجەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێنج لایەنە سەرەكییەكەی نێو پەرلەمانی كوردستان كە خاوەنی 96 كورسین، دژایەتی خۆیان بۆ باسكردنی ئەو پرسە رادەگەیێنێن.

رۆژی شەممە 18ی تەمموزی 2015، لە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا كاتێك خەریكی بەسەركردنەوەی ژمارەیەك سەنگەری پێشمەرگەبوو، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند " ئەوانەی باسی دوو ئیدارەیی دەكەن دیارە پەند لە مێژوو وەرناگرن، ئەو هەموو خەبات و قوربانیدانەی گەلەكەمان بۆ ئەوە نەبووە كوردستان دابەشبكرێت و نابێ بەخەیاڵیش بیری لێبكرێتەوە ، كەس ناتوانێ هەرێمی كوردستان لەت بكات و ئەوەی بە یەك ئیدارەیی و یەكگرتنەوەی كوردستان قایل نییە، ئازادە لەوەی شوێنێكی دیكە بۆ ژیانی خۆی هەڵبژێرێت".

پارتی: دوو ئیدارەی كوفرە

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی (پ د ك) لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " پێویستە هەموو هێز و لایەنە كوردستانییەكان پەند لە رابردوو وەربگرین و بەرەو ئامانجە باڵاكانی گەلەكەمان بچین، كە ئەویش سەربەخۆيی كوردستان و جاڕدانی سەربەخۆبی ئابوورییە لەم قۆناخەدا، ئێمە وەكو پارتی لەگەڵ یەكپارچەیی كوردستان و پاراستنی یەكڕیزی گەلەكەمانداین پێمانوایە باسكردنی دوو ئیدارەی كوفر و خیانەتی نیشتمانییە".

گۆڕان: ئێمە پارێزەری یەك ئیدارەین

برزۆ مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بە رووداوی گوت " ئێمە پێشتر كاتێك ئۆپۆزیسیۆن بووین داوای یەك ئیدارەیی و یەكخستنەوەی دارایی و پێشمەرگەو ئاسایشمان دەكرد، ئێستا كە لە دەسەڵاتین خۆمان بە پارێزەری یەك ئیدارەیی دەزانین و هەوڵەكانمان بۆ یەكخستنەوەی هەردوو ئیدارەی پێشوو خستووەتەگەر".

یەكێتی: دوو ئیدارەیی بەهەموو شێوەیەك رەتدەكەینەوە

بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی (ی ن ك) لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" یەكێتی نە لە رابردوودا و نە ئێستا خوازیاری دوو ئیدارەیی نییە و خزمەتی بەرژەوەندی باڵای گەلەكەمان ناكات، ئێمە پێمانوایە گەلەكەمان لە بەردەم دەرفەتێكی مێژوویی گەورەدایە و پێویستە یەكڕیزی و یەكێتی نێو ماڵی كورد بپارێزین، بۆیە دوو ئیدارەیی بەهەموو شێوەیەك رەتدەكەینەوە و پێمانوایە ئەزموونێكی تاڵی نەخوازراو بووە".

یەكگرتوو: بەخەیاڵ بیركردنەوە لە دوو ئیدارەیی خیانەتە

ئەبوبەكر هەڵەدنی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بۆ رووداو دەڵێ‌:" تەنانەت بیركردنەوە لە دوو ئیدارەیش خیانەتی نیشتمانییە، بۆیە هەر هێز و لایەنێك بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ئەو بابەتە بوروژێنێ پێویستە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت، گەلی كوردستان رێگا نادات دووچاری پارچەبوون و دوو ئیدارەیی ببێتەوە، كورد تاوەكو ئێستا باجی دوولەتی شۆڕش دەدات، ئێستا دوای ئەم هەموو قوربانیدان خوێنڕشتنەی شەهیدان باسی دوو ئیدارەیی دەكرێت، بۆیە ئێمە بە هەموو شێوەیەك لەژێر هەر پاساو و ناوێك ئەو بابەتانە رەتدەكەینەوە".

كۆمەڵ: دەبێت پارچەكانی یەكبخەینەوە نەك باسی دوو ئیدارەیی بكەین

مەڕوان گەڵاڵی، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت:" ئێمە خوازیاری یەكگرتنەوەی پارچەكانی كوردستانین نەك دوو ئیدارەیی، ئەوانەی باسی دوو ئیدارەی دەكەن پێویستە چاوێك بە ئینتیمای كوردایەتی خۆیان بخشێننەوە، كوردستان سەرەڕای قەیرانی سیاسی و ئابووری، بەڵام هەنگاو بەرەوە سەربەخۆیی و بە دەوڵەتبوون دەنێت، بۆیە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی هەرێمی كوردستان بۆ سەردەمی دوو ئیدارەیی خیانەتێكی گەروەیە لە گەلی كوردستان".

پارتی دیموكراتی كوردستان لە خوولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان خاوەنی 38 كورسییە، بزووتنەوەی گۆڕان 24 كورسی، یەكێتیی نشتمانیی كوردستان 18 كورسی، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان 10 كورسی و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان خاوەنی 6 كورسییە.

20/7/2015

rojhalati urdistan peshmaraga

 

رێكکەوتنەكەی ئێران و وڵاتانی 5+1 وایكرد دەرگای پێشنیازی هەندێك لەحیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ یەكگرتنەوە یان دروستكردنی بەرەیەكی كوردستانی ئاوەڵا بێت.

چونكە بەشێك لەو حیزبانە پێیانوایە" لەبارودۆخێكی لەو شێوەیەدا حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان پێویستیان بە یەكڕیزی هەیە".
 
عەبدوڵڵا موهتەدی،سكرتێری حیزبی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:" ئەوە ئەركێكی زۆر گەورەیە پێویستمان بەیەكگرتنەوەیە هەمیشە لەگەڵ دروستكردنی بەریەكی كوردستانی بووین و ساڵانێكە لە گەڵیداین".

 عەبدوڵڵا موهتەدی پێیوایە:" ئەم باراودۆخەی لە ساڵی رابردووەوە هاتوەتە ئاراوە، جۆرێك لە جموجۆلی سیاسی فراوانتری خەڵک، زیاتر بوونی چاوەڕوانییەکانی خەڵک لە ئۆپۆزیسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەوڵدان بۆ دروستكردنی بەرەیەك یان هاوپەیمانییەکی گەورەتری سیاسی پێویستە لەوەی کە ئێستا هەیە، سەداسەد لەگەل ئەو قسەیەداین".
 
حیزبی دیموكراتی كوردستان نزیكەی 9 ساڵە لە حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران جیابوەتەوە وەك بەرپرسانی ئەو دوو حیزبەش دەڵێن:" ئاسۆی یەگرتنەوە هێشتا روون نیە"، بەڵام بەگۆڕانی هەر بارودۆخێك لەئێران و رۆژهەلاتی كوردستاندا، دەبێت حیزبەكان هاوهەڵوێست بن چونكە یەكدەنگی دەتوانێت ئامانجی حیزبەكان بپارێزێت".
 
كەریم سەقزی ، ئەندامی پەیوەندییەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان یەگرتنەوەی حیزبەكان و یەكڕیزیان هەمیشە بە پێویست دەزانێت، ئەو دەڵێت:" بەڵام بۆ ئێستا زۆرپێویست ترە بۆیە راستەوخۆ كاریگەری هەیە لەسەر هەماهەنگی و پێكەوە كاركردن، بەمەش تواناو كارای حیزبەكان دەچێتە سەرەوە "
 
لەماوەی رابردوودا لەنێوخۆی هەندێك لە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا چەند هەوڵێك هەبووە بۆ یەكگرتنەوەی باڵەجیابوەكان، بەڵام هیچ كام لە هەوڵەكان بەئاكام نەگەییشتووە و هەر لایەك ئەوی دیكە بە هۆكاری رێكکنەكەوتنەكە تۆمەتبار دەكات.

20/7/2015

 

dahash u mndaleki sarbr

له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌ داعش بڵاوی كردۆته‌وه‌، تیایدا بۆیه‌كه‌مجار منداڵێكی سه‌ر به‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌فسه‌رێكی سوری به‌ پله‌ی نه‌قیب سه‌رده‌بڕێت.


به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تاوانه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی قه‌سری حیری ڕۆژئاوا له‌ ده‌روروبه‌ری ڕۆژئاوای ته‌دمور ئه‌نجام دراوه‌.


له‌گرته‌كه‌دا، ئه‌ندامێكی داعش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ته‌نیشتییه‌وه‌ منداڵێك ڕاوه‌ستاوه‌. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعش ده‌ڵێت: ” داعش ته‌نها چاوی له‌سه‌ر سوریا نیه‌، به‌ڵكو چاوی له‌سه‌ر ئه‌ورووپا و ئیسرائیلیشه‌”.


شیاوی باسه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ داعش تاوانی سه‌ربڕین به‌منداڵه‌كان ئه‌نجام بدات. پێشتر گولله‌باران كردنی به‌ منداڵه‌كان سپاردووه‌.


 

19/7/2015

hicriiiiiiiiiiiiiiiiii mistafa

 

لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە بەڵێن بە نوێنەرانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دراوە، لە كاتی پێویستدا لە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هاوكارییان پێ‌ بدرێت.

“مستەفا هیجری”، سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە ئاژانسی (ئانادۆڵو)ی ڕاگەیاندووە، هێزیان بردووەتە سەر سنوور و ویستوویانە بەشێك لە پێشمەرگەكانیان بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان بنێرنەوە و لەوێ لەگەڵ خەڵكدا پەیوەندییان هەبێت. جەختیشی لەوە كردەوە كە بارودۆخی ئێران لەگەڵ توركیا جیاوازە و پێیوایە: “لە هەر وڵاتێكدا هەلی گونجاو بۆ سیاسەت كردن هەبێت، ئەوا بەكارهێنانی چەك گونجاو نییە و لە توركیا ئەو دەرفەتە بۆ كورد رەخساوە كە خەباتی مەدەنی بكات”.

ئەوەشی نەشاردووەتەوە كە لە سەردانەكانیاندا بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئەڵمانیادا، بە ڕوونی باسی ئەوەیان كردووە كە پێویستە یارمەتیی كوردانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بدرێت. گوتیشی: “ئەوان گوتیان دەبێت لە هەموو بەشەكان یارمەتی كورد بدرێت، بەڵام بە پێی شوێن و جووڵانەوە و چۆنیەتی ڕەفتاری ڕژێمەكەی ئەو یارمەتییە دەدرێت و لەوێدا كوردی ئێرانیش پێیان وابوو كە دەبێت زیاتر یارمەتی بدرێت”. ڕوونیشی كردەوە كە تا ئێستا یاریمەتییان نەدراوە، بەڵام داوایان كردووە، زیاتر ئاگاداری ڕەوشی كوردانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بن و لە ڕووی سیاسییەوە پشتگیریی زیاتریان بكەن. ئاماژەشی بەوە كرد كە “كوردی ئێران لە ڕووی سیاسییەوە دەبێت زیاتر هەوڵ بدەین و زیاتر دنیا شارەزاتر بێت لەوەی بەسەر كورد دێت”. ئەوەشی نەشاردەوە كە لە بەرنامەیاندا هەیە، پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیشدا هەبێت، بەڵام لەگەڵ توركیادا: “هێشتا ئەو پەیوەندییە دیپلۆماسییەی خۆمان چاوەڕوانین، بەرقەرار نەبووە”.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەبارەت بە ڕێككەوتنی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئێران و وڵاتانی 5 كۆ 1 كە لە ڤییەنا لەسەر پرسی پڕۆگرامی ناوەكیی ئێران ئیمزا كرا، مستەفا هیجری دەڵێت: “پرسی گفتوگۆكردن لەسەر مەسەلەی پیتاندانی یۆرانیۆم لە نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك، ماوەیەكی زۆربوو دەستی پێ كردبوو، بۆ ئەوان ئەنجامەكەی لەسەرەتاوە دەركەوتبوو، چونكە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە هاوپشتی لەگەڵ بەشی زۆری وڵاتانی دنیا، پێشیان بە ئێران گرت و ناچاریان كرد بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و ئەمیش بە قەناعەت و دڵخوازی خۆی نەهاتە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەوەشی ڕوویدا لە ڕێككەوتن لەسەر ئەوە نییە كە كۆماری ئیسلای ئێران باوەڕی پێیەتی، بەڵكو پێیوایە دەبێت چەكی ئەتۆمی هەبێت و لە هەر دەرفەتێكدا بۆی هەڵبكەوێت، ئەو بەرنامەیە درێژە پێ دەدات، واتە ئەو مەسەلەیە لە ڕووی قەناعەت و باوەڕەوە نەبووە و ئێران ناچار بە ڕێككەوتن كراوە”.

basnews

19/7/2015

barzani u barakani shar

 

سەرۆک بارزانی داوای لەهێزی پێشمەرگە کرد، بەوریاییەوە ئەرکی خۆیان لە پاراستنی کوردستان جێبەجێ بکەن و نابێ ململانێی حزبەکان کاریگەریی لەسەر پێشمەرگە هەبێت، چونکە بوونی ململانێی سیاسی لەناو لایەنەکان ئاساییە و ئەو ململانییە هەرچۆنێک بێت قسەی کۆتایی بۆ گەل دەبێت. دووپاتیشی کردەوە، ئەوانەی باسی دووئیدارەیی دەکەن دیارە پەند لە مێژوو وەرناگرن، ئەو هەموو خەبات و قوربانیدانەی گەلەکەمان بۆ ئەوە نەبووە کوردستان دابەش بکرێت و نابێ بەخەیاڵیش بیری لێ بکرێتەوە و کەس ناتوانێ هەرێمی کوردستان لەت بکات و ئەوەی بە یەک ئیدارەیی و یەکگرتنەوەی کوردستان قایل نییە ئازادە لەوەی شوێنێکی تر بۆ ژیانی خۆی هەڵبژێرێت، راشیگەیاند، زۆر سەیرە لەکاتێکدا دەرفەتی زێڕین بۆ کورد ڕەخساوە بۆ سەرکەوتن بەرەو لوتکە، کەسانێک هەبن باسی دوو ئیدارەیی بکەنەوە

بەپێی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی٧ـی٢٠١٥، لە دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە و ئاگاداربوون لە ڕەوشی بەرەکانی بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریستان، سەنگەرەکانی پێشمەرگەی لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی دیجلە، میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە، میحوەری باشیک، میحوەری خازر و بەنداوی موسڵ، بەسەر کردەوە.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا سەرۆک بارزانی لەلایەن بەرپرسی میحوەرەکان و فەرماندە مەیدانییەکانی پێشمەرگەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا. سەرۆک بارزانی سەنگەرەکانی پێشمەرگەی بەسەر کردەوە و پیرۆزبایی جەژنی لە فەرماندە و پێشمەرگەکان کرد و ڕایگەیاند کە “هاتووم جەژنە پیرۆزەتان لێ بکەم و بە فەرزم زانی لە جەژندا لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەکان بم”.

سەرۆک بارزانی هەروەها داوای لەهێزی پێشمەرگە کرد، بەوریاییەوە ئەرکی خۆیان لە پاراستنی کوردستان جێبەجێ بکەن و نابێ ململانێی حزبەکان کاریگەریی لەسەر پێشمەرگە هەبێت، چونکە بوونی ململانێی سیاسی لەناو لایەنەکان ئاساییە و ئەو ململانییە هەرچۆنێک بێت قسەی کۆتایی بۆ گەل دەبێت.

سەرۆک بارزانی هەروەها ڕایگەیاند کە ئەوانەی باسی دووئیدارەیی دەکەن دیارە پەند لە مێژوو وەرناگرن، ئەو هەموو خەبات و قوربانیدانەی گەلەکەمان بۆ ئەوە نەبووە کوردستان دابەش بکرێت و نابێ بەخەیاڵیش بیری لێ بکرێتەوە و کەس ناتوانێ هەرێمی کوردستان لەت بکات و ئەوەی بە یەک ئیدارەیی و یەکگرتنەوەی کوردستان قایل نییە ئازادە لەوەی شوێنێکی تر بۆ ژیانی خۆی هەڵبژێرێت.

سەرۆک بارزانی ڕاشیگەیاند: زۆر سەیرە لەکاتێکدا دەرفەتی زێڕین بۆ کورد ڕەخساوە بۆ سەرکەوتن بەرەو لوتکە، کەسانێک هەبن باسی دوو ئیدارەیی بکەنەوە، دڵنیاشم خەڵکی کوردستان وەڵامی ئەوانە دەداتەوە.

زۆر سەرۆک بارزانی هەروەها تەئکیدی کردەوە کە مەینەتی و قوربانیدانی گەلەکەمان بە درێژایی مێژوو بۆ ئەوە نەبووە کورد پاشکۆ و ژێر دەستە بێت، دوژمنانی گەلەکەمان دەستیان لەهیچ تاوانێک نەپاراستووە و هەرچییان پێ کرابێت کردوویانە بەڵام نەیانتوانی ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن، بۆیە ناکرێت چیدیکە گەلی ئێمە لەو مەینەتییانەدا بژیت و بە ئاگری خەڵکی تر بسووتێت. دەبێ بڕوامان بەخۆمان بێت و گەلەکەمان لەو مەینەتییانە ڕزگار بکەن، نابێ غەدر لە قوربانیدانی گەلەکەمان بکەین، ئێمە لەنێوان سەربەخۆیی و پاشکۆبوونداین و هەرگیز پاشکۆبوون هەڵنابژێرین.

سەرۆک بارزانی هەروەها ڕایگەیاند: بەرلەوەی پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ بەڕێوە بچێت پێویستە دڵنیایی بدرێتە پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو پارێزگایە کە ڕۆڵیان لە بەڕێوەبردنی پارێزگاکەیاندا دەبێت و جارێکی تر تووشی نەهامەتی نەبنەوە و نەچەوسێندرێنەوە.

لە درێژەی سەردانەکەیدا سەرۆک بارزانی سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەی لە بەنداوی موسڵ کرد و وێڕای جەژنە پیرۆزە و دەستخۆشیی لە پێشمەرگە قارەمانەکان بۆ پاراستنی ئەو بەنداوە، ڕێنماییشی دا بە فەرماندەکان کە ئاسانکاریی پێویست بۆ تیمەکانی چاککردنەوە و تیمە تەکنیکییەکان بکەن بۆ ئەوەی کاری چاککردنەوەی پێویست لە بەنداوەکە ئەنجام بدرێت.

19/7/2015

putin

 

رۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرایکرد کە لە ساڵانی نەوەتەکاندا دەزگا هەواڵگرییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سیخوڕییان بەسەر ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیاوە کردووە.

پوتین لە نێوان ساڵانی 1992 بۆ 1996 وەک جێگری سەرۆک شارەوانی شاری سەینت پترسبۆرگ کاریکردووە و لەو کاتەوە جێگەی سەرنجی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بووە. بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە لەو ماوەیەدا ئەو دەزگا هەواڵگرییانە لەنزیکەوە چاودێری پوتینیان کردووە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەو بارەیەوە کۆشکی کرملین، نکوڵی نەکرد و دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی  ئەو کۆشکە گوتی: "ماوەیەکی زۆرە ئێمە ئەوە دەزانین".

ماوەیەک پێش ئێستاش رۆژنامەیەکی ئەڵمانی هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە، کە ئەمریکا لە ساڵانی 1998 بۆ 2005 دا چاودێری گێرهارد شرۆدەر، راوێژکاری ئەو کاتەی ئەڵمانیای کردووە.

19/7/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان